riklam

كادرێكی یەكێتیی خەڵات دەكرێت

عیراق 01:22 AM - 2021-01-27
.

.

یٔیمڕۆ  ٢٠٢١/١/٢٦ لە لایەن دادوەر ( سالار عبدالستار )  وەزیری دادی  عیراق  ، خەڵاتی باشترین بەڕێوەبەر و بەندیخانەی سوسێی فیدراڵی وەك باشترین  بەندیخانە لە عێراق بە موئمن ئەبوبەكر  كادری دڵسۆزی یەكێتیی بەخشرا .

  هەر لەو بارەیەوە وەزیری دادی عیراق، ئەوەی  خستەڕوو:" بەخشینی ئەو خەڵاتە لەئەنجامی دڵسۆزی و راستگۆییە لەئەنجامدانی ئەرك و بەرپرسیاریەتیەكانیان".

جەختیكردەوە:" ئەو خەڵات و رێزڵێنانە تەواوی بەڕێوبەرو فەرمانبەرانی سەربە وەزارەتی داد دەگرێتەوە كە دڵسۆزی و راستگۆی دەكەنە ئامانجی سەرەكی خۆیان بۆ خزمەتكردنی دادپەروەری".

لایخۆشیەوە، موئمین ئەبوبەكر بەڕێوبەری زیندانی سوسێی فیدڕاڵی ووتی:" بەشانازیەوە پێشوازی لەو رێزڵینانە دەكات و  هانیان دەدات كە زیاتر هەست بەبەرپرسیاریەتی بكەن لەجێبەجێكردنی ئەركەكانیاندا".

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket