لە درێژەی كارو چالاكییەكانیدا، كتێبخانەی گشتی سلێمانی كتێبی (كارنامەی كتێبخانەی گشتیی سلێمانی 2016-2020) بە خوێنەران و میدكاران ناساند.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 26-1-2021 لە مەراسیمێكی تایبەدا بە ئامادە بوونی ژمارەیەك زوور لە میوانان و میدیاكاران و مامۆستا ئەیوب رۆستەم نوێنەری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و دیاری عەزیز بەڕێوەبەری گشتی كتێبخانە گشتییەكانی هەرێم و ئالان رەئوف بەرێوەبەری كتێبخانەی گشتی سلێمانی و جوان لەتیف لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی كتێبخانە، كتێبی (كارنامەی كتێبخانەی گشتیی سلێمانی 2016-2020) لە ئا مادەكردنی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی كتێبخانەی گشتی سلێمانی بە خوێنەران و میدیاكاران ناسێنرا.
لە سەرەتای مەراسیمەكەدا ئالان رەئوف بەڕێوەبەری كتێبخانەی گشتی سلێمانی وتارێكی پێشكەش كردوو لە وتارەكەیدا بە خێرهاتنی میوانە كانی كردوو سوپاسی ئامادەبووان و میدیاكارانی كرد، دەستخوشی لە لە وەزارەتی رۆشنبیرولاوان و بەڕێوەبەری كشتی كتێبخانەكانی هەرێم و پارێزگای سلێمانی كرد، كە بەردەوام هاوكار و پشتیوانیان بووە لە كارو چالاكییەكانیان، باسێكی كارو چالاكییەكانی كتێبخانەی كرد كە بۆتە هوكاری زیادبوونی خوێنەران و سەردانیكردنی كتێبخانە، پاشان ماموستا ئەیوب رۆستەم وتاری وەزارەتی ڕۆشنبیری لاوانی پێشكەش كردوو باسێكی كورتی مێژوو ئەدەبی كوردی پێشكەش كردوو گرنگی ئەرشیفی بۆنە تەوەیەكی بێ دەوڵەتی وەك كورد خستە ڕوو.
هاوكات دیاری عەزیز بەڕێوەبەری گشتی كتێبخانەكانی هەرێم باسێكی كارو چالاكییەكان كتێبخانە و بەرنامەو پڕۆژەكانی چوار ساڵی ئایندەی كتێبخانەكانی هەرێمی بۆ ئامادە بووان خستەڕوو.
لە كۆتایشدا جوان لەتیف سەر پەرشتیاری كتێبی (كارنامەی كتێبخانەی گشتی سلێمانی 2016-2020) وتارێكی پێشكەش كردوو لە وتارەكەیدا سوپاسی فەرمانبەرانی بەشەكەی هەموو ئەو كەسانەی كە هاوكاری بوون لەم پرۆژەدا كرد، باسێكی كورتی كاروو چالاكییەكانی كتێبخانەشی كرد.
PUKmedia ژینەر محەمەد
33 ساڵ بە سەر یەكەم قۆناغی شاڵاوی ئەنفالدا تێدەپەڕێت
ساڵیادی شههیدی میحراب له سلێمانی
هاوسهرۆكانی یهكێتی: بهرژهوهندی كهسی و ململانێ سیاسییهكان وهلابنرێن
عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لەسەر مەزاری مام
عەمار حەکیم چی بۆ سەرۆک مام جەلال نووسی؟
کوردێک ئامێرێکی تێکەڵەی ڤایۆلین و کەمانچەی کوردی بەرهەمدەهێنێت
سهرۆك مام جهلال و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئهحمهد- ئهمریكا
شەختە لە شێوەی باڵندە
ئازادییەكان بەرتەسك مەكەنەوە ..!!
یاریكردن به كارتی حزبی بهعس
هاووڵاتیانی ههرێم له نێوان بهرداشی بهغدا و ههرێمدا
یهكێتی و حزبی ئیسلامی عیراق دۆخی ناوچهكه تاوتوێ دهكهن
سەرۆکایەتی یەکێتی بۆکۆچی سوارە ئاغا هاوخەمی دەردەبڕن
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی سوارە ئاغای بڵباس
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...
رێكهوت زهكی ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی لهچاوپێكهوتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
وتەبێژی حكومەت رایگەیاند: دابەشكردنی مووچە بەپێی ئەو داهاتە دەبێت كە لەبەردەستی حكومەتەو وەزارەتی دارایی سەرپشكە لەوەی بەپێی داهاتەكە لێبڕینەكە دیاری بك...