riklam

نرخی دۆلار جێگیرە

ئابوری 09:44 AM - 2021-01-26
.

.

ئەمڕۆ سێ شەممە 26-1-2021، نرخی هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە 145هەزار و 750 دیناری عیراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لەوبارەیەوە شوان هادی خاوەنی نووسینگەی یۆرۆ لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ نرخی دۆلار نزیكە لە جێگیربوون و لە ئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان 145 هەزار و 750 دینارە و بەهای یۆرۆ 176 هەزار دینار و بەهای پاوەند 197 هەزار و 750 دینار و لیرەی توركی 19 هەزار و 750 دینار و تمەنی ئێرانی 6 هەزار و 650 دینارە.

ئەمە لە كاتێكدایە ماوەی زیاتر لە مانگێكە نرخی دراوەكان بەگشتی و دۆلار بە تایبەتی لە بازاڕەكانی عیراق و هەرێم جێگیر نییە و لە بەرزبوونەوەدایە، هۆكارەكەشی بۆ پڕكردنەوەی كۆرتهێنانی بودجەی ساڵی 2021 دەگەڕێنرێتەوە.

PUKmedia ژینەر محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket