riklam

پەردە لەسەر پەیکەری مامۆستا کەمال هەورامی لادرا

ئەدەب وهونەر 07:23 PM - 2021-01-25
.

.

 لەپێنجەمین ساڵیادی کۆچی دوای نوسەرو پێشمەرگە (مامۆستا کەمال هەورامی ) ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبییری و هونەری هەڵەبجە مەراسیمێکی پەردەلادانی بۆ پەیکەری کۆچکردوو سازکرد 

محەمەد فەتاح بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە لەلێدوانێکدا بە PUKmedia ی ڕاگەیاند :بڕیار بوو ئەم چالاکیە پێشتر ئەنجام بدرایە بەڵام بەهوی بوونی پەتای کۆرۆنا و پابەند بوون بەڕێنماییە تەندروستییەکان دواخرا 

وتیشی : بەم کارەی بەڕێوەبەرایەتیمان هیوادارین وەفایەکی بچوکمان نیشاندابێت بەرامبەر گەورەی مامۆستا کە تەواوی تەمەنی لەخەبات کردن بۆ گەلەکەی سەرفکردووە .

ئاماژەی بەوەشکرد : هونەرمەندان و هونەردۆستانی ئێستاو ڕابردوو شیاوی بەسەرکردنەوەو ڕێزلێنانن و ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری ئەوەی پێمان بکرێت لەو ڕووەوە بۆ خزمەتیان ئەنجامی دەدەین

هەر لەمەراسیمەکەدا چەند وتارێک لەلایەن هاوڕێیان و بنەماڵەی کۆچکردوو خوێنرایەوەو ڤیدۆیەک لەسەر ژیانی پێشکەشی ئامادەبوان کرا ، دواتر لە باخچەی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە پەردە لەسەر پەیکەری مامۆستا کەمال هەورامی لادرا .

PUKmedia کۆسار مەحمود 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket