riklam

ئاراس بانگهێشتی ئاهەنگی دەستبەکاربونی بایدن دەکات

ئەدەب وهونەر 06:32 PM - 2021-01-25
.

.

وابڕیاربوو هونەرمەندی کورد ئاراس فاتیح بەگۆرانییەک بەشداری رێورەسمی ئاهەنگی دەستبەکاربونی جۆو بایدن سەرۆکی نوێی ئەمریکا بکات ، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئاهەنگەکە بەڕێوەنەچوو.

وا پلان داڕیژرابوو هونەرمەند ئاراس فاتیح ڕەسول ئەمڕۆ لە واشنتۆن لە ئاهەنگی دەستبەكاربوون و سوێندخواردنی جۆو بایدن سەرۆكی نوێی ئەمریكا بە پێشكەشكردنی گۆرانیی (بە تاک بە كۆ) بەشدار بێت و هەموو ئامادەكارییەكیش بۆ ئەو مەبەستە كرابوو كە ئاراس لەو ئاهەنگەدا بە یاوەریی گوێدرێژێک كە سیمبولی دیموكراتەكانی ئەمریكایە، ئەو گۆرانیە پێشكەش بكات.

بەڵام بە هۆی كیشەی پەتای كۆرۆناوە ئەو ئاهەنگە فراوانە بەرێوە نەچوو، ئەمەش بۆ یەکەمجارە لەمێژووی هونەری کوردیدا هونەرمەندێک لەسەر ناوی کورد بانگێشتێکە لەو جۆرەی بۆ دێت .

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket