riklam

یەکێتی خورماتوو بەسەردەکاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 04:38 PM - 2021-01-25
.

.

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢١/١/٢٥ هەر یەک لە خاتوو شلێر ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی کۆمیسیۆنی حکومەت و حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی کۆمیسیۆنی ڕێکخستن و لەتیف نیرۆیی ئەندامی سەرکردایەتی و ئەندامی کۆمیسیۆنی ڕێکخستن سەردانی قەزای خورماتوویان کرد.

دواتر بە ئامادەبونی مەلا کەریم شکور ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ١٦ ی ڕێکخستنی حەمرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئەندامان و کادرانی یەکێتی لە بارەگای مەڵبەند کۆبونەوە و باسی ئیش و کاری ئەمنی و ئیداری و ڕێکخستن و ڕاگەیاندنی ناوچەکە کرد و پاڵپشتی خۆیان بۆ مەڵبەندی حەمرین و هاوڵاتیانی خورماتوو دەڕبڕی.

هەر لە سەردانەکەیاندا وەفدی میوان سەردانی چەند گەڕەکێکی شارەکەیان کرد بۆ لە نزیکەوە بە ئاگابون لە کێشە و گرفت و داواکاریەکانی قەزاکە.

PUKmedia عەدالەت میعاد

8.jpg

3.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket