riklam

‎پیاوێک بێ پشوو لەدنیای شانۆ و دراما

ئەدەب وهونەر 03:47 PM - 2021-01-25
.

.

‎ساڵانێکی درێژە بێ دابڕان و ماندوو بوون لەسەر تەختەی شانۆیە و دانابەزێت و پشوویەک نادا،  لە تیپی نواندنی سلێمانییەوە بە پێچ و تاریکاییەکانی ئەو سەردەمەدا و لە ناو  ستەم و جەوریی زیندانی ئەبو غرێبەوە دێتەوە و جارێکی تر دەچێتەوە سەر تەختەی شانۆ. 

دواتر بۆ دراما و بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان و بەشداریکردن لە فیلمە سینەماییەکان درێژە دەکێشێت، ئەو هونەرمەندەش ئەحمەد ڕەئوفە... 

کورتەیەک لە ژیاننامەی هونەرمەند......

ئەحمەد ڕەئوف لەساڵی ۱۹٦٥ لە گەڕەکی مەڵکەندی لەدایک بووە 

خوێندنی سەرەتای و ناوەندی لە هەمان گەڕەک تەواو کردووە 

ساڵی ۱۹۸۱ پەیمانگای هونەرە جوانەکان بەشی  شانۆ و دەرهێنانی تەواو کردووە

-.jpg

لە ساڵانی پەیمانگادا بەشداری چەندین شانۆگەری کردووە

لەساڵی ۱۹۸۲ بوەتە ئەندامی تیپی نواندنی سلێمانی 

بەشداری کردووە لە شانۆ گەری (ئەو پیاوەی بو بە سەگ، مانگی ئاوابو ، پۆنتێلاو ماگی، دوا گۆرانی ، منداڵە بچکۆلانەکە، گەشتی چارە نوس و چەندین شانۆگەری تر. 

‎لەساڵی ۱۹۸٥ لەبەر تێکەڵاو بونی بەکاری سیاسی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیرکراوەو بۆ ماوەی ٤ ساڵ لە زیندانی ئەبوغرێب ماوەتەوە ‎

لەساڵی ۱۹۸۸ هاوسەرگیری کردووە لە  گەڵ خانمە  هونەرمەند ڕێزان فەرەج و خاوەنی کورو کچێکە بەناوەکانی محەمەد و ترێ

110155762_384000509245432_7911594740122985336_n.jpg

لەدوای ڕاپەرین بەشداری چەندین کاری هونەری کردووە، لەوانە شانۆگەری بەرەو کەلاوە،  فایلیبەرتیل خۆرەکان، پارێزەرەکەی ڕەحمە. 

‎کاری دەرهێنانی کردووە بۆ شانۆگەری دارستان و یاساکەی کە بۆ ماوەی ٤ مانگ لە شاری سلێمانی نمایش کرا، پاشان لەوڵاتی ئەڵمانیا لە هەردوو شاری مانهایم و نورمبێرگ بۆ ماوەی مانگێک نمایش کرا. 

‎شانۆگەری دەرمانەکەی ڕەحیم کەماوەی دوو مانگ لە سلێمانی نمایش کرا.

‎بەشداریکردووە لە بەرنامەکانی هەمەڕەنگ و بەرنامەی بەرنامە 

‎بۆ ماوەی ٤ ساڵ کاری دەرهێنانی بۆ درامای قاقا کردوە لە کەناڵی کوردسات

‎لەساڵی ۲٠۱٥ وە تا ئێستا بە بێ دابڕان وەک سەر پەرشتیارو نواندن بەشدارە لە بەزمی بەزم

‎لەساڵی ۲٠۱۹ بەشداری کردووە لە فیلمی سینەمایی پەیکەری دڵ

بەڕێوەبەری هونەری پێشکەوتوە لە بەڕێوەبەرێتی کارەبای سلێمانی

PUKmedia کۆچەر عومەر

 

1072387_199015080261859_1139584989_o.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket