چۆنێتی شه‌هیدكردنی مامه‌ڕیشه و هاوڕێكانی
ی.ن.ک 11:28 AM - 2021-01-25.
دواهه‌مین نیگای مامه‌ڕیشه من بینیم
ئه‌وپه‌ڕی به‌خته‌وه‌رییه ژیان له‌گه‌ڵ جوانی و نیشتمانپه‌روه‌ریدا به‌سه‌ربه‌رێت، به‌ڵام ئه‌سته‌مه به تێپه‌ڕبوونی كات و نه‌مانی به‌ها پیرۆزه‌كان له‌م جه‌نجه‌ڵستانه‌ی ئێستادا جێگات ببێته‌وه كه دونیایه‌ك له وه‌هم و درۆ و نادادپه‌روه‌یی رۆژانه یه‌خه‌ت پێده‌گرێت. له مێژووی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كدا كه به سه‌ردمی شۆڕشدا گوزه‌ر ده‌كات كۆمه‌ڵێك مرۆڤ هه‌ن، كه ده‌بن به هێمای پیرۆز و گیانی خۆیان له‌پێناوی به‌خته‌وه‌ری یان هیچ نه‌بێت كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری میلله‌ته‌كه‌یاندا به‌خت ده‌كه‌ن و هه‌میشه جێگای رێز و شانازیین بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه به درێژایی مێژوو .
هاوڕێیان، بۆ ماوه‌ی 27 ساڵه (24/1) ی هه‌موو ساڵیك بۆ من مایه‌ی خه‌م و مه‌ینه‌تییه و شریتی عومری رابردووم به مه‌ینه‌ت و وه‌كو فلمێكی سینه‌مایی له‌و رۆژه‌دا زاكیره و هۆشم داگیر ده‌كات و بۆ هه‌تا هه‌تایه دیمه‌نی سه‌ر و سیمای (مامه‌ڕیشه)م، بیرناچیته‌وه كه له دووتوێی په‌رده‌ی سه‌ر ته‌خته‌شۆری مزگه‌وتی گوندی (خاڵوبازیانییه‌وه) ماڵئاوایی لێكردم و پێش ئه‌وه‌ی خامه‌كه‌ی به‌سه‌ردا بده‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی پێم بڵێی :
«تۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه دوا نیگای من ده‌بینی، ماڵئاوا بچكۆل گیان و نه‌با رۆژێك من له یاد كه‌ی.»
ساڵانه كه یادی شه‌هیدبوونی مامه‌ڕیشه و هاوڕێكانی ده‌كرێته‌وه، ژیاننامه و چالاكی و خه‌باتی ئه‌م كه‌ڵه‌پیاوانه باسی لێوه ده‌كرێت و له ئێستادا زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به ژیان و چالاكییه‌كانی مامه‌ڕیشه و هاوڕێكانی ئاشنا بوون، بۆیه من له لای خۆمه‌وه بڕیارمدا جیاواز له هه‌موو كه‌س له سه‌روبه‌ند و ماوه‌ی ئه‌و(32) كاتژمێره‌ی كه مامه‌ڕیشه و هاوڕێكانی تێدا شه‌هیدكران، چیم بینیوه و چیم بیستووه، باسی بكه‌م
شوێن: گوندی خاڵوبازیانی 30كیلۆمه‌تر له باكووری خۆرهه‌ڵاتی كه‌ركوك .
رۆژ : 24/1 / 1985 رۆژی پێنج شه‌ممه
راستی رووداوه‌كه :
زۆر باشم له‌بیره، ئه‌و كات ماڵمان له گه‌ڕه‌كی شۆرجه‌ی شاری كه‌ركوك بوو، به‌ڵام ئێمه له بنه‌ڕه‌تا خه‌ڵكی گوندی (خاڵوبازیانی)ن و هه‌موو كه‌سوكار و خزم و ناسیاوم له سنووری ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ژیان و هه‌میشه ناوچه‌یه‌كی رزگاركراو بوو و له ژێر حوكمڕانی شۆڕشدا بوو و گوندێكی 300 ماڵه بوو و خه‌ڵكه‌كه‌ی دڵسوز و خاوه‌ن هه‌ڵویست و پێشمه‌رگه‌په‌رست بوون و جێگای حه‌وانه‌وه‌ی مامه‌ڕیشه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بووه، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو له‌و گونده جێگیر ببووین، بۆیه هه‌میشه له رووداوه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه زۆر به باشی ئاگادار بووین (به تایبه‌تی چالاكییه‌كانی كه‌رتی چواری جه‌باری). ئه‌و كاتانه له سه‌روبه‌ندی كۆتایی هاتنی مفاوه‌زاتی ساڵی 1984 بوو، رژێمی به‌عس و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له حاڵه‌تی نه شه‌ڕ نه ئاشتیدا بوون .
پێشمه‌رگه‌یه‌ك: «مامه‌ڕیشه، به‌ته‌نها مه‌ڕۆ، با پۆلێك پێشمه‌رگه‌ت له‌گه‌ڵدا بێت.»
مامه‌ڕیشه: «نا باوكه‌كه‌م موحسین و سه‌ردارم به‌سه، ئێمه بۆ ئه‌وه ده‌چین رێكه‌وتن بكه‌ین و زۆرترین خه‌ڵك بهێنینه ناو شۆڕشه‌وه.»
ده‌وروبه‌ری كاتژمێر( 9:30)ی سه‌ر له به‌یانی مامه‌ڕیشه و موحسین و سه‌ردار به ئۆتۆمبیلكی (شله‌خه‌جێ- كه له‌و سه‌رده‌مه وای پێده‌وترا) و تا ئێستاش ئه‌و سه‌یاره‌یه ده‌بینم وا هه‌ست ده‌كه‌م تاوانباره و به‌شێك بووه له‌و تراژیدیایه، له گوندی خاڵوبازیانییه‌وه بۆ جاشئاوا ( جاشئاوا: مۆڵگه و جێگایی بكوژانی مامه‌ڕیشه ) به‌ڕێكه‌وتن و به‌و هیوایه‌ی بتوانن ده‌سته‌یه‌كی خۆفروش له‌گه‌ڵ شۆڕش ئاشت بكه‌نه‌وه، ئاراسته‌ی رێگاكه‌یان (گوندی خاڵوبازیانی – گوندی كه‌وه‌ڵه، گوندی جافان، قازان بڵاخ، ناوچه‌ی مه‌عده‌نه‌كان، حه‌سه‌ن ئاوا «جێگای كاره‌ساته‌كه«) كه (3)كلیلۆمه‌تری مابوو بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به جێگای مه‌به‌ست واتا جێگای كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی، به‌ڵام له خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتن هه‌ر یه‌ك له تاوانباران « ؟ «و « ؟ « ئاماده بوون بۆ پێدانی دڵنیایی به مامه‌ڕیشه و هاوڕێكانی و له‌سه‌ر یه‌كێك له لووتكه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه راده‌وستن و به پێی نه‌خشه‌یه‌كی پلان بۆ داڕێژراو له لایه‌ن رژیمی به‌عسه‌وه ئه‌و تیرۆر كردنه كرا .
ده‌ستیان كرد به ته‌قه‌كردن و فیشه‌كی غه‌در و خیانه‌ت داباری به‌سه‌ر هه‌ر یه‌ك له « مامه‌ڕیشه و موحسین و سه‌ردار»دا، چرای هیوای شارێك كوژایه‌وه و بۆ چه‌ند ساتێك هاواری چۆله‌كه و باڵدار و ئاژه‌ڵه كێوییه‌كانی ناوچه‌كه عه‌رشی په‌روه‌ردگاری هه‌ژاند.
پاش چه‌ند چركه‌یه‌ك و له ده‌وروبه‌ری كاتژمێر (10) سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی 24/1/1985 هه‌موو شتێك كۆتایی پێ هات و مامه‌ڕیشه و موحسین و سه‌ردار شه‌هیدكران.
شه‌هید موحسین: كه شۆفێری ده‌كرد له ئوتومبیله‌كه كه‌وتبووه خواره‌وه و گولله‌یه‌كی زۆری بی كه‌ی سی به‌ر سه‌ر و سنگی كه‌وتبوو .
شه‌هید سه‌ردار: كه له نێوان هه‌ر یه‌ك له مامه‌ڕیشه و موحسین‌دا دانیشتبوو و كه‌متر گولله‌ی به‌ركه‌تبوو .
شه‌هید مامه‌ڕیشه: دواتر كه له رێگای جاشه‌كانه‌وه باسی لێكراوه و ناو خه‌ڵكی كه‌ركوك و ناوچه‌كه باو بوو، ئه‌وه‌نده ئازایانه له ئوتومبیله‌كه داده‌به‌زێت و نزیكه‌ی (40 مه‌تر) له سه‌یاره‌كه دوور ده‌كه‌وێته‌وه و ته‌قه ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت ئه‌م ریشه‌یه و به نامه‌ردی و له كه‌مینی غه‌دردا ته‌قه‌ی لێده‌كرێت، به شێوه‌یه‌ك جاشه‌كان لێی ده‌ترسن كه له‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری ئه‌و شوێنه‌دا چه‌ند چه‌كێكی بی كه‌ی سی و كڵاشنیكۆف داده‌بارێت به‌سه‌ریدا نه‌با رزگاری بێت و كه‌لاكه‌كانیان به‌رچنگی ریشه بكه‌وێ .
ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره قێزه‌ونه كه بریتی بوون له هه‌ر یه‌ك له ( ؟ ، ؟ ، ؟ ، ؟ ، ؟ ، ؟ ، و 3 جاشی تر كه ناوه‌كانیان نه‌زانراوه، ئه‌ندامێكی ئیستخباراتی عه‌سكه‌ری)* هه‌روه‌ها قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه كابرایه‌ك به ناوی ( ؟ ) ئاگاداری ئه‌م نه‌خشه‌یه بووه و له ئێستادا یه‌كێكه له ئه‌ندامانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان. هه‌ر زوو فس فس پاڵه‌وانه‌كان جێگاكه به جێده‌هێڵن و رێده‌كه‌ون به‌ره‌و جاشاوا و ماڵ ومنداڵه‌كانیان كۆ ده‌كه‌نه‌وه و به‌ره‌و شاری به‌غدا به‌ڕێده‌كه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتی خیانه‌ت و ناپاكی وه‌ربگرن .
چۆن هه‌واڵی شه‌هید بوونی مامه‌ڕیشه و هاوڕێكانی بڵاوبووه‌وه؟
یه‌كه‌م/ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه كاره‌ساته‌كه‌ی تیا ئه‌نجامدرا، ناوچه‌یه‌كی شاخاویی و گرد و ته‌په‌یه‌كی زۆری لێیه و خه‌ڵكه‌كه به پیشه‌ی شكاندنی به‌رد و دروستكردنی بارووت به‌ناوبانگه و بۆیه كه گوێیان له ته‌قه‌كردن ده‌بێت زۆر نابێته مایه‌ی سه‌رنج و تێبینی ئه‌وان، هه‌روه‌ها ئه‌و ناوچه‌یه جێگای ئاسك و كه‌ڵه‌كێوییه و هه‌میشه راوكردن و ته‌قه‌كردن دیارده‌یه‌كی ئاسایی بووه، بۆیه له سه‌ره‌تادا هیچ هه‌واڵێك له‌و شوێنه‌وه بڵاو نه‌بووه‌وه .
دووه‌م/ ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، دوای ئه‌م كرده‌وه‌یه، پیاوانی به‌عس زۆر به توندی ده‌چنه سه‌ر ماڵی شه‌هید موحسین له گه‌ڕه‌كی شۆرجه‌ی كه‌ركوك و زۆر ئازاریان ده‌ده‌ن، ئه‌مه وا ده‌كات كه بۆ شه‌وی 24 له‌سه‌ر 25 /1، ماڵی شه‌هید موحسین كه‌ركوك به‌جێیبهێڵن و روو ده‌كه‌نه گوندی خاڵوبازیانی و به بێ ئه‌وه‌ی بزانن چی روویداوه و به ته‌نها بۆ خۆده‌ربازكردن له پیاوانی به‌عس و ئه‌و ئێواره‌یه له ماڵی ئێمه مانه‌وه و شه‌و هه‌واڵی ته‌واوی رووداوه‌كه گه‌یشت؟
چه‌ند رێبواریك كه له ناوچه‌ی رووداوه‌كه‌وه روو ده‌كه‌نه گوندی خاڵوبازیانی له ده‌وروبه‌ری كاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ رۆژی 24/1/1985 دا به هه‌واڵی شه‌هیدبوونی مامه‌ڕیشه و هه‌ڤاڵه‌كانی ده‌زانن، به‌ڵام له‌به‌ر گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه و خۆشه‌ویستیان بۆ ئه‌و شه‌هیدانه هیچ شتیك نادركێنن، تا كاتژمێر (4) ئێواره، ئیتر مقۆ مقۆی شه‌هیدبوونی مامه‌ڕیشه و هاوڕێكانی بڵاوبۆوه و خه‌م و په‌ژاره باڵی كێشا به‌سه‌ر ئاوایی‌دا و باوه‌ڕ بكه‌ن بڕوا ناكه‌م له ماڵی كه‌سدا ئاگركرابێته‌وه.
چۆنێتی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هیده‌كان؟
پاش دڵنیا بوون له هه‌واڵه‌كه ده‌سته‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئاوایی و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی كه‌رتی چواری جه‌باری بۆ سه‌ردانی ته‌رمه‌كان شه‌وی 24/25 /1 به‌ڕێكه‌وتن بۆ ناوچه‌ی ( قازان بڵاخ ) ئه‌و كه‌سانه‌ش بریتی بوون له ( شه‌هید شه‌ماڵ ئۆمێك، وه‌ستا برایم شۆفڵ، سه‌ید ئه‌حمه‌د خاڵۆبازیانی، به‌ختیار بچكۆل، ئه‌حمه‌د گۆگجه، ئه‌حمه‌د جه‌وڵ بۆری، عه‌به چاوشین و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ی تری كه‌رتی 4 كه به‌داخه‌وه ناوكانیان نازانم) به‌ڵام ناتوانن بچنه سه‌ر ته‌رمه‌كان چونكه زۆر نزیكه له ناوچه‌ی سه‌ربازیی رژێمه‌وه و گومانی ئه‌وه ده‌كرێت كه كه‌مینی سه‌ربازی دانرابێت و به ده‌ستی خاڵی گه‌ڕانه‌وه، ئه‌و شه‌وه ته‌رمی پیرۆزی مامه‌ڕیشه و هاوڕێكانی له ژێر په‌رده‌ی ئاسمانی ساماڵ و جریوه‌ی ئه‌ستێره و لاوانه‌وه‌ی خورشیدی و ئای و ئای و خاوكه‌ری كه‌ركوكدا میوان بوون .
رۆژی 25 /1/1985 و ده‌وروبه‌ری كاتژمێر (10) به‌یانی كه رێكه‌وتی رۆژی هه‌ینی ده‌كرد، هه‌ر یه‌ك له ( كاك كه‌ریم فارس، كاك سه‌ید حه‌سه‌ن، كاك سه‌ید محه‌مه‌د، « به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتووه« ، كاك ئه‌حمه‌د جه‌وه‌ڵبۆری و چه‌ند براده‌رێكی تر كه ناوكانیانم له یاد نییه و «كاك سه‌ید ئه‌حمه‌د خاڵوبازیانی «كه دواتر له ساڵیادی شه‌هیدبوونی مامه‌ڕیشدا له 26/1/1986 شه‌هید بوو) له‌و بارۆدۆخه نا ئارامه‌دا كه نه‌ده‌زانرا ئێستا یان سه‌عاتێكی تر رژێم هێرش ده‌هێنێته سه‌ر ئاوایی یان نا! ئه‌و كه‌ڵه‌پیاوانه ژیانیان له‌و په‌ڕی مه‌ترسیدا بوو، به‌ڵام بیر‌و باوه‌ڕی پیرۆزی پێشمه‌رگانه و خۆشه‌ویستیان بۆ مامه‌ڕیشه، سڵیان له هیچ شتێك نه‌كرده‌وه و چوون ته‌رمه‌كانیان هێنایه‌وه.
كاتژمێر ده‌وروبه‌ری (12:30 ) بوو ته‌رمه‌كان گه‌یشته ناو گونده‌كه
هه‌ی وه‌ی شێره، ریشه شێره
ئای هاوار ماڵمان كاول بوو،
لا حول و لا قوه الا با الله
إنا لله و إنا إلیه را‌جعون
هاوار و هه‌نسكی ژن و منداڵ و پیر و پێشمه‌رگه تێكه‌ڵ ببوو.
هه‌رچه‌نده پیاوان تازه نوێژیان دابه‌ستبوو به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی له مه‌راسیمی حه‌جدا وه‌ستابن و هه‌موو به الله اكبر پێشوازیان له ته‌رمه‌كان كرد .
ئه‌گه‌ر به‌م ته‌مه‌نه‌ی ئێستامه‌وه و به شێوه‌ی فلاش باك بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌وه رۆژه سیناریۆ و تێكستی و كه‌ش و هاوای خه‌مناكترین فیلم ده‌هۆنمه‌وه له‌و واقیعه تاڵه‌دا .
دواتر ته‌رمه‌كان هێنرایه سه‌ر ته‌خته‌شۆر و هه‌ر یه‌ك له ( خه‌لیفه عه‌بدوڵڵا «كه باپیره‌م بوو « ، كاك محه‌مه‌د سابیر، كاك محه‌مه‌د عه‌زگ، كاك مه‌لا ئه‌دهه‌م) ده‌ستیان كرد به شتنی ته‌رمه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بیرم نه‌چێت زۆربه‌ی هه‌ر زۆری خه‌ڵكه‌كه و پێشمه‌رگه‌كان پۆل پۆل ده‌هاتن و به ماچكردن و هاواركردن خودا حافیزیان له شه‌هیده‌كان ده‌كرد، بۆ دواجار ده‌ڵێم به‌شێك له خامی ته‌رمی شه‌هید مامه‌ڕیشه به‌ده‌ستی باپیره‌مه‌وه بوو و منیش چاوه‌كانم بۆ بینینی ته‌رمی پیرۆزی دزه‌ی ده‌كرد و بۆ دواجار دواهه‌مین نیگای مامه‌ڕیشه‌م بینی. ته‌رمی پیرۆزی مامه‌ڕیشه و سه‌ردار برایه‌وه بۆ گوندی تاڵه‌بان و شه‌هید موحسین بۆ گوندی زه‌نگنه .
*داوای لێبووردن له‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه له‌م كاره‌ساته‌دا رۆڵی جوامێرانه‌یان هه‌بووه و ناویان بیر نه‌ماوه یان به‌ر گوێم نه‌كه‌وتووه.
*ئه‌رشیفی كه‌رتی چواری جه‌باری.
فه‌لاح سه‌ڵاح عه‌بدوڵڵا
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25