كاتێك كازمی وەك سەرۆك وەزیرانی عیراق دەست بەكاربوو، زۆر بە بەژن و باڵایدا هەڵگوترا تەنانەت هەندیك كەس وەك فریاد رەس بۆ ئەم قۆناغە هەستیار و پڕ لە كێشەی عێراق هەژماریان بۆ كرد، ئەو كات ئێمە وتمان ئەو پیاوە لەبەردەم سێ داڕسانی گەورەدایە و ئاسان نیە بتوانێ ئەوەی عێراقیەكان خەونی پێوەدەبینن بتوانێت بەرجەستەی بكات كە بریتین لە باشكردنی بارودۆخی ( ئەمنی ، ئابوری، تەندروستی)، ئێستا و دوای نزیكەی ساڵێك تێپەڕبوون بەسەر وادەی دەست بەكاربوونی ئەو بەڕێزە و حكومەتەكەی، ئەوەی لەسەر ئەرزی واقیعدا دەبینرێت، داڕسانەكان بەردەوامن، بەتایبەت لەهەردوو بواری ئەمنی و ئابوریەوە كە زۆر خراپتربوون نەك باشتر، ئەوەتا ئاڵۆزیەكان روو لە هەڵكشانی زیاترن و خەریكە لە گرێژنە دەردەچن، گروپ و دەستە و تاقمە چەكدارەكان رۆژ لەدوای رۆژ هەمەجۆر و زۆرتر دەبن، وای لێهاتوە هەر حیزبە و باڵی چەكداری هەبێت، تا وەك دارە ئەستورەكەی ژێر عەبا لە كاتی پێویستدا بەكاری بهێنن، لەو ماوەیەدا چەندین جار ناوچەی سەوزی بەغدا بە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیشەوە روكێت باران كراون، لەیەك دوو روداوی لەو شێوەیە، كازمی هەوڵیدا لغاویان بكات، بۆ ئەو مەبەستە چەند كەسێكیان لەو روكێت هاوێژانە دەستگیر كرد، هەر زوو ئەو گروپانە هاتنە دەست و كاردانەوەی توندیان نواند، هەر ئەوە مابوو كۆنترۆڵی هەندێ دەڤەری هەستیاری بەغداد بكەن، بەناچاری حكومەت لە هەڵمەتەكەی دەستی شل كرد و كشایەوە، راستە لە راگەیاندنەكان ئاماژە بەو دەدرێت حكومەت توانیویەتی هەندێك هەنگاو هەڵبهێنن، بەڵام لە واقیعدا پێچەوانەكەی راستە و پێش ناچێت بە ئاسانی ئەو بارودۆخە كۆنترۆڵ بكرێت، واشی بۆ دەچم وردە وردە ئاڵۆزیەكان پەرەبسێنن، تەقینەوە دووانەكەی دوو رۆژی رابردووی گۆڕەپانی تەیەران سەرەتاكەیەتی و گەواهی ئەوەدەدەن ئاراستەیتر وەربگرێت و دەڤەرەكانیتری عێراق بەتایبەت ئەو ناوچانەی پێشتر بەدەڤەرە گەرمەكان ناو دەهێنران بگرێتەوە، چونكە ئێستا عێراق لەسەروبەندێكی مەترسیداردایە، هەموو لایەكانەكان خەریكی دەرهێنانی ئەوراقی بن مێزەكانیانن، بۆ ئەوەی قوماری كۆتایی پێوە پێ بكەن، دەربارەی بارودۆخی ئابوری كۆمەڵانی خەڵكی عێراقیش ئاشكرایە زۆر خراپتربووە لەوەی پێش ساڵێك پێیەوە گیرۆدەبوون، بەجۆرێك دامەزراندن و پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان وەك( كارەبا، ئاو، پەروەردە، تەندروستی) نەك وەكو پێویست بەلكو لایەنی كەمیشی نیە، لە بیرمانە پێش ساڵێك عێراقیەكان رژانە سەر شەقامەكان بۆ بەدەستهێنانی ئەو بوارانەی ئاماژەمان پێدا ، دیارە قوربانی زۆریشیاندا كە خۆی نزیكەی لە هەزار شەهید و پتر لە 22 هەزار برینداردا، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ بە بەهیچ نەكرا، سەربار و بن باریش نرخی دیناریان دابەزاند، ژیان و گوزەرانی خەڵكیان خراپتر كرد خەریكی ئەوەن باجیش بخەنە سەر موچەخۆران، بە كورتیەكەی هەموو لایەنە دەست رۆیشتوەكان قوڕەكەیان بۆ خەڵكە هەژار و بێ وەیەكە گرتۆتەوە، كێشەكەش لەوەدایە لە دیوی دواوەی تونێلەكە روناكیەك دیار نیە، ئەمە عێراقیەكانی زیاتر بەدبین كردووە، ئەوەی كە كازمی گرەوی لەسەر دەكرد بۆ دەربازبوون لەو رەوشە، خەڵكە هەژار و بەشەمەینەتەكەش هیوایان لەسەر هەڵچینیبوو كە گۆڕانكاری پۆزەتیف دروست بكات، هەڵبژاردنی پێش وەختەبوو، دواجار حیزبە دەسەڵاتدار و كاربەدەستە فورسەت تەلەبەكان بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەكانیان، حەواڵەی مانگی تشرینی یەكەمیان كرد، من وای بۆ دەچم لەو رێككەوتەش نەكرێت، چونكە ئەو پاساوانەی ئێستا پێیەوە دووریان خستەوە هەر لە ئارادان، پێشناچێت وا زوو یەكلاببێتەوە، واتە ئەگەری دووبارە دواخستنەوەی پێش بینی كراوە تا دەچێتەوە كاتی ئاسایی خۆی 30 نیسانی 2022، ئەوە ئەگەر بارودۆخەكە وابمێنێتەوە، خۆ ئەگەریش لەمە خراپتر بێت ئەوە دەبێت چاوەڕوانی قەدەر و بەختی عێراقیەكان بكرێت كە بەرەو چ چارەنوسێك دەیانبات.
نووسینی/ عەبدولواحید محەمەد
PUKmedia تایبەت
33 ساڵ بە سەر یەكەم قۆناغی شاڵاوی ئەنفالدا تێدەپەڕێت
ساڵیادی شههیدی میحراب له سلێمانی
هاوسهرۆكانی یهكێتی: بهرژهوهندی كهسی و ململانێ سیاسییهكان وهلابنرێن
عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لەسەر مەزاری مام
عەمار حەکیم چی بۆ سەرۆک مام جەلال نووسی؟
کوردێک ئامێرێکی تێکەڵەی ڤایۆلین و کەمانچەی کوردی بەرهەمدەهێنێت
سهرۆك مام جهلال و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئهحمهد- ئهمریكا
شەختە لە شێوەی باڵندە
ئازادییەكان بەرتەسك مەكەنەوە ..!!
یاریكردن به كارتی حزبی بهعس
هاووڵاتیانی ههرێم له نێوان بهرداشی بهغدا و ههرێمدا
یهكێتی و حزبی ئیسلامی عیراق دۆخی ناوچهكه تاوتوێ دهكهن
سەرۆکایەتی یەکێتی بۆکۆچی سوارە ئاغا هاوخەمی دەردەبڕن
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی سوارە ئاغای بڵباس
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...
رێكهوت زهكی ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی لهچاوپێكهوتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
وتەبێژی حكومەت رایگەیاند: دابەشكردنی مووچە بەپێی ئەو داهاتە دەبێت كە لەبەردەستی حكومەتەو وەزارەتی دارایی سەرپشكە لەوەی بەپێی داهاتەكە لێبڕینەكە دیاری بك...