riklam

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی: یه‌كێتی له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ عیراق

ی.ن.ک‌‌ 10:47 PM - 2021-01-24
.

.

ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك هه‌نگاوێكه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی و كۆتایی هێنان به‌دواكه‌وتنی مووچه‌.

ئاراس محه‌مه‌د ئاغا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی چواری دهۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر رێككه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند له‌باره‌ی نه‌وت-ه‌وه‌ رایگه‌یاند: بڕوام نیه‌ پارتی نه‌وت راده‌ستی حكومه‌تی عیراق بكات، هه‌روه‌ها بڕواشم نیه‌ حكومه‌تی عیراق به‌و رێككه‌وتنه‌ی هه‌یه‌ رازی بێت، بۆیه‌ ده‌شڵێین پارتی، چونكه‌ هه‌موو جومگه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌رێم له‌ژێر ده‌ستی پارتی دایه‌، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كان و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیش هه‌ر ئه‌وانن.

وتیشی: بیروبۆچوونی یه‌كێتی له‌ساڵی 2014 وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و مووچه‌خۆراندا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق رێكبكه‌وین، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان ناویانناوه‌ ته‌سلیم كردنی ئیراده‌ی میللـه‌ت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌كاتێكدا سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و چه‌ندین پۆستی باڵای حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عیراق له‌لای كورده‌، به‌مه‌ ده‌ڵێن ته‌سلیم كردنی ئیراده‌ی میللـه‌ته‌كه‌مان، به‌ڵام من پێم وایه‌ ده‌مێكه‌ ئیراده‌ی میللـه‌ته‌كه‌مان ته‌سلیمی وڵاتێكی ده‌ره‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌نقه‌ره‌یه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، مووچه‌خۆرانی هه‌رێم چ تاوانێكیان كردوه‌ كه‌ به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه‌ چه‌ندین ساڵه‌ به‌بێ مووچه‌ییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، بۆیه‌ ده‌كرێت رێككه‌وتن بكرێت و ئه‌و نه‌وته‌ی به‌ توركیا ده‌فرۆشرێت و پاره‌كه‌شمان ده‌ستناكه‌وێت، به‌ حكومه‌تی عیراق بدرێت و پاره‌كه‌شمان هه‌موو مانگێك له‌كاتی خۆیدا ده‌ستكه‌وێت، ئیتر نازانم خیانه‌تی ئه‌و كاره‌ له‌چیدایه‌؟؟.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket