riklam

ئەلەو

بابەتی گۆڕاو 04:23 PM - 2021-01-24
.

.

ئەلەو

– تکایە خوێنم ون مەکەن.
+ خەمت نەبێ بەصاقە، ھەمووی لە کۆمپیوتەرا تەسجیل کراوە، کێی جەنابت؟
– چوارسەد ملیارەکە.
+ ئۆی داماو، کوێت داواکردووە؟
– داواکاریی گشتی نییە؟
+ نا خەپەگیان، بانقی خوێنە.
***

– کاکە گیان تەحەمول نەما، ئەزانی لە کەیەوە چاوەڕێین؟
+ سەبرت بێ گوڵەکەم، ھیشتا لیجنەکە کۆنەبۆتەوە.
– دوو نەفەر شاورمەی حیز لیجنەی بۆچییە؟!
+ شاورمە؟ جەنابت لۆ کێت لێدایە؟
– مەتعەم دیلیڤەری نییە؟
+ غەڵەتیت عەزیزەکەم، دووربێ لەڕووت ئەنجوومەنی وەزیرانە.
***

– خواتان بێ، کوێی دنیا سی و دوو جێگری ھەیە؟!
+ ئەترسم مەڵبەندی وانێکت داواکردبێ.
– ئەوێ نییە؟
+ نە شکور خەپە گیان، ریئاسەی سەحەیە.
– خراپتر.
***

– ئاخ بەس بمزانیایە ئێوە کەی ئەبن بە پیاو؟
+ ئیشەڵا قەت نابین.
– ئیشەڵای ناوێ، ھەتا ئاوا شەوو رۆژ بەو ماتۆڕانە فڕک و ھوڕتانبێ.
+ ھێواش خاڵە ھێواش، بەسەری ئەولادم ئێمە یەک ماتۆڕمان ھەیە، ئەویش هی ئاوە.
– شاھۆ، ئەوە بۆ دەنگت گۆڕاوە؟
+ شاھۆی چی؟ رێکخراوی ژنانە.
***

– چاک بە بیانووی کۆڕۆناوە ماڵتان کاول کردین.
+ بۆچی بیانووە؟ ئەوەتا ئەوروپای تەخت کردووە.
– ئێمە ھەقی ئەوروپامان چییە بەقوربان؟ ئەلحەمدولیلا کورد شەعبێکی پاک و تەمیزە، ئەمرێ دەرکە با بخوێنین.
+ ئیعتیادییە، ئەتوانن بە ئۆنلاین بخوێنن.
– کوڕی باش تەعزێ چۆن بە ئۆنلاین ئەبێ؟
+ مەلا ساڵح جەنابتی؟ بەو قورعانەی لەسنگتایە نەمناسیتەوە.
***

– ئوستاز، تەگبیرێ عیلاجێ.
+ لە خزمەتتام ئەمرکە.
– ساحێب ئەمربی یاخوا، ئەڵێم ئەو دوا بڕاوە بە ھیچ شتێ سپینابێ، چی بکەم؟.
+ چاوەکەم ئەو جارەش عەرزم کردی، بیلامەعنا پێستی گون خۆی ھەروایە، بە تەبیعەت چرچ و رەشە.
– گون؟ ؟!!.. من باسی مەنجەڵی مس ئەکەم.
+ دە دایخەرەوە بابە، ئێرە سەنتەری جوانکارییە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket