riklam

لەساڵیادی شەهیدبوونی مامە ریشەی قارەمان و جەنگاوەری شۆڕشی نوێدا

ی.ن.ک‌‌ 04:09 PM - 2021-01-24
.

.

لە مێژووی رزگاری خوازی گەلەكەماندا، كەم نین ئەو كەڵە پیاوە قارەمانانەی بەخوێنی خۆیان مێژوویان نەخشاند و بوون بە وێردی سەر زمانی میللەت و جۆشدانی خەباتی ڕەوای گەلی كوردستان، لەهەگبەی پڕ تێكۆشانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا جەربەز و چاونەترسی وەك (نەجمەدین شكور ڕەئوف)  ناسراو بە (مامە ڕیشە) كە لەگوندی تاڵەبان و پێدەشتەكانی ناوچەی گەرمیان، لە بنەماڵەیەكی كوردپەروەر و لە ژینگەیەكی جۆشكراوی پڕ لەهەستی نەتەوایەتی و بێگەردی كوردایەتیدا دێتە دنیاوە.

هەر لەسەرەتای لاویەتیدا بەهەستێكی قوڵی نیشتمانپەروەریی و پێشكەوتنخواز، هەروەها ئاوێزان لەگەڵ خەڵك و هەستكردن بەو زوڵم و زۆردارییەی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەرحەق بە میللەتەكەمان دەكرا، هەر لە شاڵاوەكانی تەعریب و ڕاگواستنی خەڵكی بەش مەینەتی كوردستان و كاولكردنی دێهاتەكان و زوڵم و زۆری ڕژێم ژیانی چینی رەنجدەر و جوتیارەكانی ئاستەم كردبوو،  ئەو سەختی  و نارەحەتییەی میللەت لەو رۆژگارەدا دەیكێشا  (مامە ڕیشە) دەكەنە سومبوڵی بەرەنگاریی و جەربەزانە زەبری كوشندە و شۆرشگێڕانە لە دوژمن دەوەشێنێ، كە ئەوەش ورەو وزەو هێزی زیاتری بەشۆڕشی نوێ بەڕابەرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەخشی، كە دواتر مامە ڕیشە نەك دڵسۆزی بۆ خاك و متمانەی شۆرشی بەدەستهێنا، بەڵكو وەك  پاڵەوانێكی كەم وێنە ناوبانگی دەركرد و بوو بە مەدرەسەیەك بۆ هاوڕێ و هەڤاڵانی.

ڕیشەی قارەمان لە دەشتە كاكی بەكاكییەكانی ناوچەكانی (هەمەوەند، جەباری، قادركەرەم، كەركوك) توانی بە گورزە بەهێز و كاریگەرەكانی  لەهێزی داگیركەر، جارێكی دیكە ئەوە بەگوێی داگیركەراندا بداتەوە و دوپاتی كردەوە كە شۆرشی نوێ شۆرشی مان و نەمانە، ئەو جەنگاوەرە جوامێرەی گەل، لەگەڵ هەر چالاكییەكدا ناوبانگی شۆڕە سواریی زیاتر دەبوو، لەهەمان كاتدا خۆشەویستییەكەی لە دڵی میللەتدا گەشەی دەكرد و  زیاتر دەكرد. لەشكری دوژمنیش لە ترسی شاڵاوی ئەو هەڵۆ بەرزە فرە هەموو ڕێگایەكیان لە زەبر و زەنگ تاقیدەكردەوە، زۆربەی داستانە پڕ سەروەرییەكانی هێزی پێشمەرگە، هەر لە شەڕی تەپەی عەرەب، تا داستانی هەڵۆ ئاسای ڕیشە و رزگار كردنی (بێتواتە) جێ دەستی ئەوی پێوە دیارە، ئەم جەنگاوەرە چاو نەترسەی شۆرشی و نوێ و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا زیاتر لە چوار جار بریندار بووە و لە لێواری مەرگ گەڕاوەتەوە، بەداخەوە شەهیدی سەركردە مامە ڕیشەو هەر یەك لە موحسین قەرەتاموری و سەردار بیكەیسی لە رۆژی 24-1-1985 دا لەگوندی " حەسەن ئاوا" بە دەستی خیانەت و بە ناهەق شەهیدكران و گەیشتنە كاروانی نەمران.

 هەزاران درود و سڵاو لە جەنگاوەر و جەربەزەی شۆرشی نوێ ڕیشەی قارەمان و هەڤاڵانی.

بورهان سەعید سۆفی

ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی شەهیدان و تێكۆشەران 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket