riklam

ئێران گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ عیراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

جیهان 02:52 PM - 2021-01-24
.

.

له‌مڕۆوه‌ ئێران گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ عیراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و یه‌كشه‌ممه‌ش چوار گه‌شت له‌ نێوان نه‌جه‌ف و تاران و مه‌شھه‌د بۆ ھاتن و چوون رێكخراون.

ئاژانسه‌كانی ھه‌واڵی ئێران بڵاویانكرده‌وه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئێران یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ بڕیاره‌كه‌ی عیراق ده‌یگرێته‌وه‌ بۆ راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوانیان له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام له‌مڕۆوه‌ ئێران گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ عیراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

ھاوكات میدیاكانی عیراق ئاشكرایان كردووه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ گه‌شته‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌و چوار گه‌شت له‌ نێوان نه‌جه‌ف و تاران و مه‌شھه‌د بۆ ھاتن و چوون رێكخراون.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket