riklam

ئه‌فریقا: نزیكه‌ی 3 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون

جیهان 01:33 PM - 2021-01-24
.

.

له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا تا ئێستا سێ ملیۆن و 430 هه‌زار كه‌س له‌ كیشوه‌ری ئه‌فریقا تووشی كۆرۆنا بوون.

به‌پێی ئاماره‌كان تا ئێستا 84 هه‌زار و 600 تووشبووی كۆرۆنا له‌ كیشوه‌ری ئه‌فریقا به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وڵاتی ئه‌فریقای باشوور زۆرترین ڕیژه‌ی تووشبوو به‌ كۆرۆنای تێدا تۆمار كراوه‌ كه‌ یه‌ك ملیۆن و 404 هه‌زار كه‌سه‌ كه‌ له‌و رێژه‌ی 40 هه‌زار تووشبوو به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ دوای ئه‌فریقای باشوور وڵاتی مه‌غریب دێت كه‌ 465 هه‌زار تووشبوو تۆمار كراوه‌ و هه‌شت هه‌زار تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket