riklam

سوپاسالاری عیراق گه‌یشته‌ سه‌ڵاحه‌دین

عیراق 01:25 PM - 2021-01-24
.

.

پاش هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی داعش بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مڕۆ سوپاسالار و جێگری ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان و ئه‌مینداری رێكخراوی به‌در گه‌یشتنه‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا سوپاسالاری عیراق و عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری جێگری ئۆپراسیۆنه‌هاوبه‌شه‌كان و هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در له‌پارێزگای سڵاحه‌دین كۆبوونه‌وه‌و چاویان كه‌وت به‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین و په‌رپرسانی ئه‌منی پارێزگاكه‌.

هه‌روه‌ها چونه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ی دوێنێ شه‌و كه‌ داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر لیوای 22ی حه‌شدی شه‌عبی و 11 چه‌كداری حه‌شد كوژران و 12ی تریش برینداربوون و 18 تیرۆرستی داعش له‌و شه‌ڕه‌دا له‌ناوبران.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket