riklam

لاری كینگ پێشكه‌شكاری ناوداری جیهان كۆچی دوایی كرد

جیهان 12:44 PM - 2021-01-24
.

.

لاری كینگ پێشكه‌شكاری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی له‌ ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كای لۆسانجلێس گیانی له‌ده‌ستدا.

لاری ساڵی 1933 له‌ برۆكلین نیویۆرك له‌ دایكبووه‌ و ماوه‌ی 60 ساڵ وه‌ك پێشكه‌شكار به‌رنامه‌ی به‌ڕێوه‌ بردووه‌ و  له‌حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی پێشوو به‌ به‌رنامه‌ی لاری كینگ شۆ ناوبانگی ده‌ركردووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی نیۆیۆرك تایمز لاری له‌ ته‌مه‌نیدا نزیكه‌ی 50 هه‌زار چاوپێكه‌وتنی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ئه‌نجامداوه‌ و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهان له‌وانه‌ ماندێلا، دالایی لاما، مارتین لۆسته‌ركینگ، باراك ئۆباما، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ڤلادیمیر پۆتین و زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌مریكا چاوپێكه‌وتنی كردووه‌.

لاری له‌ ته‌مه‌نیدا خۆیدا هه‌شت جار هاوسه‌رگیری كردووه‌ و خاوه‌نی پێنج منداڵه‌.

لاری له‌ ساڵی 1988 سه‌نته‌ری دڵی كینگی دامه‌زراند بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هه‌ژار و نه‌دارن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket