riklam

وێنه‌.. یادی شه‌هیدبوونی مامه‌ ریشه‌ له‌كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 11:42 AM - 2021-01-24
.

.

به‌یانی ئه‌مڕۆ 24-1-2021 له‌ ساڵیادی شه‌هیدكردنی مامه‌ ریشه‌ و شه‌هید سه‌ردار قه‌ره‌تامۆری و موحسین بیكه‌يسی مه‌راسیمێك له‌ به‌رده‌م په‌یكه‌ری شه‌هید مامه‌ ریشه‌ له‌ شاری كه‌ركوك به‌ ئاماده‌بوونی بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ره‌كانیان و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حكومی و حزبی و هاووڵاتیانی شاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو.

شه‌هید نه‌جمه‌دین شكور ره‌ئوف ناسراو به‌ مامه‌ ریشه‌ ساڵی 1953 له‌ خێزانێكی جوتیار له‌ گوندی تاڵه‌بان له‌ دایكبووه‌ و ساڵی 1978 په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌ له‌ هه‌رێمی پێنجی قه‌راغ، فه‌رمانده‌ی كه‌رتی چواری جه‌باری له‌ تیپی 57 سه‌گرمه‌ بووه‌ و له‌ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا سێ جار به‌ سه‌ختی برینداربووه‌ و ڕۆژی 24-1-1985 دا به‌ پیلانێكی داگیركه‌ران له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هاوڕێی سه‌ردار قه‌ره‌تامۆری و موحسین بیكه‌يسی شه‌هید كران.

PUKmedia

27.jpg

24.jpg

21.jpg

16.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket