riklam

جیهان.. تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ 100 ملیۆن كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه‌

جیهان 10:43 AM - 2021-01-24
.

.

به‌پێی نوێترین ئامار، تا ئێستا له‌جیهاندا 99 ملیۆن و 379 هه‌زار و 836 كه‌س تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كان، تا ئێستا به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌ دوو ملیۆن و 132 هه‌زار و 39 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 71 ملیۆن و 42 هه‌زار و 766 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

 له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهانیش ئه‌مریكا زۆرترین تووشبووی تۆمار كردوه‌ كه‌ گه‌یشتۆته‌ 25 ملیۆن و 390 هه‌زار و 42 كه‌س و هاوكاتیش 424 هه‌زار و 177 تووشبووش له‌ ئه‌مریكا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket