زۆرجار ده‌سته‌ی نووسه‌ران داوا له هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێریستی رۆژنامه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، كاریكاتێرێكی تایبه‌ت به بابه‌تێكی دیاركراو بكێشێت، واباوه كه ئه‌م بابه‌ته‌ش تاڕاده‌یه‌ك ئاڵۆز بێت، ئاڕاسته‌ی به‌شێكی فراوانی خوێنه‌ران بكرێت، ئه‌گه‌ر ته‌نیا ئاڕاسته‌كراو بوایه بۆ به‌شێكی پسپۆر له بابه‌ته‌كه، له‌وانه‌یه پێویستی به نیگارێكی رۆشنكار نه‌بوایه، به‌ڵام به‌شه فراوانه‌كه‌ی خوێنه‌رانی تر توانای كردنه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی ئاماژه‌كانی بابه‌ته‌كه‌یان نیه، به‌بێ هاوكاری و یارمه‌تی رۆشنكاریی، بۆیه ده‌سته‌ی نووسه‌ران بڕیاری پشتگیریكردنی بابه‌ته رۆژنامه‌وانیه‌كه ده‌ده‌ن، به نیگارێكی كاریكاتێریی، یان گرافیكی یان هێلكاری یان هاوشێوه‌كانی تری رۆشنكاریی، زۆرجاریش كاریكاتێریسته‌كه هه‌مان ئه‌و زانیاریانه‌ی بابه‌ته‌كه ده‌خاته نێو كاریكاتێره‌كه‌یه‌وه، هه‌روه‌ها زۆرجار هێلكارییه به‌یانیه‌كانیشی ده‌خاته‌ناو، كاریكاتێره‌كه‌ش فاكته‌رێكی هاوكار ده‌بێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هێلكاری و نیگارانه‌ی بابه‌ته‌كه.
هه‌ندێك جار كاریكاتێره‌كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ جێبه‌جێكراوه، و به رێكه‌وت بابه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بابه‌ته رۆژنامه‌وانییه نووسراوه‌كه له‌یه‌ك ده‌چن، له ئاكامی ئه‌و له‌یه‌كچوونه‌ش ده‌سته‌ی نووسه‌ران بڕیارده‌ده‌ن كه كاریكاتێره‌كه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌دا بڵاوبكه‌نه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و كاریكاتێره رۆشنكارانه له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌ی نووسه‌رانه‌وه دروست ده‌كرێن، بۆیه كاریكاتێریسته‌كه‌ش باش خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه بۆ بابه‌ته‌كه ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش كاریكاتێره‌كه‌ی خۆی ده‌كێشێت.نیگاره كاریكاتێرییه رۆشنكاره‌كان به‌ته‌نیا په‌یوه‌ست نین به رۆشنكاریی بابه‌ته رۆژنامه‌وانیه‌كان، زۆرجار شتێكی دیكه‌ش روون و رۆشن ده‌كه‌نه‌وه، وه‌كو رێكارییه‌كانی خۆپاراستن له په‌تایه‌ك یان نه‌خۆشیه‌ك، یان چۆنیه‌تی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنێكی دیاركراودا و چه‌ندین شتی تریش، له‌م حاڵه‌ته‌دا زۆرجار كاریكاتێر به شێوه‌ی پۆسته‌ر بڵاوده‌كرێته‌وه، كه مه‌به‌ست لێیدا بانگكردنه بۆ شتێكی دیاركراو، بۆیه ده‌چێته خانه‌ی پۆسته‌ری كاریكاتێریی، بۆ نمونه ئه‌و پۆسته‌ره كاریكاتێرییه‌ی كه له باشووری ئه‌فریقیا بڵاوكرایه‌وه، كه رۆشنكاریی بۆ رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له كۆماری باشووری ئه‌فریقیا.
ئه‌وه‌ی جێی باسه كه ئه‌م جۆره كاریكاتێرانه دیارده‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاونیه له رۆژنامه‌كاندا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌م دیارده‌یه توانای بڵاوبونه‌وه و پێشكه‌وتنی نیه، چونكه داتا سه‌رژمێرییه‌كان زیاتر توانای تێگه‌یشتنیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر هاوپێچ بكرێن له‌گه‌ڵ چه‌ند كاریكاتێرێكدا، بۆیه زۆرێك له رۆژنامه‌كان هانا بۆ ئه‌م شێوازه ده‌به‌ن، پێمانوایه كه له دواڕۆژدا ئه‌م دیارده‌یه پله‌وپایه‌كی گرنگی ده‌بێت له كاری رۆژنامه‌وانیدا.
هه‌ندرێن خۆشناو
PUKmedia
33 ساڵ بە سەر یەكەم قۆناغی شاڵاوی ئەنفالدا تێدەپەڕێت
ساڵیادی شه‌هیدی میحراب له سلێمانی
هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی: به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و ململانێ سیاسییه‌كان وه‌لابنرێن
عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لەسەر مەزاری مام
عەمار حەکیم چی بۆ سەرۆک مام جەلال نووسی؟
کوردێک ئامێرێکی تێکەڵەی ڤایۆلین و کەمانچەی کوردی بەرهەمدەهێنێت
سه‌رۆك مام جه‌لال و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د- ئه‌مریكا
شەختە لە شێوەی باڵندە
ئازادییەكان بەرتەسك مەكەنەوە ..!!
یاریكردن به كارتی حزبی به‌عس
هاووڵاتیانی هه‌رێم له نێوان به‌رداشی به‌غدا و هه‌رێمدا
یه‌كێتی و حزبی ئیسلامی عیراق دۆخی ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
سەرۆکایەتی یەکێتی بۆکۆچی سوارە ئاغا هاوخەمی دەردەبڕن
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی سوارە ئاغای بڵباس
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
وتەبێژی حكومەت رایگەیاند: دابەشكردنی مووچە بەپێی ئەو داهاتە دەبێت كە لەبەردەستی حكومەتەو وەزارەتی دارایی سەرپشكە لەوەی بەپێی داهاتەكە لێبڕینەكە دیاری بك...