لەیادی شەهیدكردنی هەڵۆ چنگ بەگڕەكەی گەرمیاندا
ی.ن.ک 09:10 AM - 2021-01-24.
مامە ریشە كوڕی خانەوادەیەكی جوتیارو شۆڕشگێڕ بوو، هەمیشە وەك مرۆڤێكی شۆڕشگێڕی نێونەتەوەیی بیری كردۆتەوەو هەر ئەم بیروباوەڕەش وایلێكردووە لەساڵی 1973 ببێتە یەكێك لەو كوردانەی كەناوی خۆیان وەك فیدایی فەڵەستین تۆمار كردووەو وەك بەرگریكارێك لەمافی گەلانی ستەمدیدە، رویكردۆتە فەڵەستین و لەشەڕەكانیدا بریندار دەبێت و پاشان دەگەڕێتەوە زێدی خۆی.
ئەو بڕیاری بەشداریكردنەی مامەڕیشە لەخەباتی رزگاری گەلی فەڵەستیندا، مایەی پەی‌بردنی ئەو بوو بەڕەوایی سەربەخۆیی گەلان و بەهاناوە چوونی ئەوانەی پێویستیان بەهاوكاری كەسانی دیكە هەیە، ئەمەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە.
ساڵی 1974 كاتێك گفتوگۆی كورد‌و حكومەتی ئەوسای عیراق سەری نەگرت و شەڕو نسكۆی ئەیلول هاتە ئاراوەو شۆڕشی نوێی (ی.ن.ك) هەڵگیرسا، مامە ریشە لەگوندەكەیان خەریكی جوتیاری بوو، یارمەتی باوك و دایك و كەسوكارەكەی دەدا، لەهەمانكاتدا هەستی شۆڕشگێڕانەی دنەی دەدا كەڕوو بكاتە شاخ و چەكی شەرەف و كوردایەتی لەشان بكات، بەڵام دڵسافی ریشە وایكرد كەلەگەڵ دوو كەسی ئەڵقە لەگوێی دوژمن و بەپیلانی رژێم روبكاتە شاخ و ناو هێزی پێشمەرگە.
ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بەتۆمەتی (پیاوی دوژمن) ریشە لەلایەن شۆڕشەوە بگیرێت و ئەشكەنجە بدرێت، دواتر ئازادكرا.
بەڵام ریشە پیاوی دوژمن نەبوو، ئەو شۆڕشگێڕێكی خۆڕسكی راستەقینەبوو، كوڕە جوتیارێكی چەوساوەو ستەمدیدە بوو، هەر بۆیە وەك خۆی لەچاوپێكەوتنێكی تایبەتدا دەگێڕێتەوە لەساڵی 1978 تفەنگێك پەیدا دەكات و شاخەوشاخ بەتاقی تەنێ ناوچەو سنوورەكان دەگەڕاو شەڕی دژی دوژمن دەكرد، بەشێوەی پێشمەرگە سەرەتاییەكانی شۆڕش، بەشەوان هەڵمەتی دەبردو بەڕۆژیش خۆی حەشار دەدا.
ئەوەش بووە هۆی ناوبانگ پەیداكردنی مامە ڕیشە وەك پێشمەرگەیەكی تەنیا لەو ناوچانەداو دڵسۆزیەكەشی بۆ شۆڕش ئاشكرا دەبێت.
كاتێك پێشمەرگەو فەرماندەكانی هەرێمی 5ی قەرەداغ ئەوە دەبیستنەوە، رازی دەبن وەك پێشمەرگە لەساڵی 1979دا وەری دەگرن، ئیدی شەهیدی فەرماندە خالید گەرمیانی ریشە لەلای خۆی دەكات بەپێشمەرگەو تفەنگێكی كڵاشینكۆفی پێ‌دەبەخشێت و لەزۆربەی چالاكی و نەبەردییەكانیشدا پێكەوە دەبن.
لەوە بەدواوە، نەجمەدین دەبێتە مامەریشەكەی كوردستان و هەڵۆكەی گەرمیان و دەبێتە فەرماندەیەكی وەها كە هەموولایەك، بەتایبەتیش دوژمنەكانی پێش دۆستەكانی بیناسن.
هەتا ئەوكاتەی شەهیدیش كرا، رۆژ بەڕۆژ ئازایەتییەكەی، دڵسۆزیەكەی، زیرەكییەكەی، ناوبانگی زیاتری بۆپەیدا دەكردو دوژمنانی دەخستە لەرزە، بۆیە، حكومەتی بەعس لەئاستی باڵادا پیلانی شەهید كردنی ئەوی داڕشت و ئەگەرچیش زۆرلەپیلانەكانیان بێ هودە دەرچوو، بەڵام دواجار لەڕێكەی دۆستایەتییەوە خیانەتی لێكراو شەهید كرا، دەنا ئەگەر بەناوی دۆستایەتییەوە نەبوایا، ریشە ئەوەنەبوو تیری دوژمن بی پێكێت.
فەرماندەو ژیانێكی كورت
شەهید نەجمەدین شوكر رەئوف ناسراو بەمامە ریشە، ساڵی 1953 لەگوندی (تاڵەبان)ی سنووری چەمچەماڵ لەدایكبووە.
مامە ریشە لەبەر لێهاتوویی و ئازایی و جوامێری خۆی چ وەك كادیرێكی سەربازی لەنەبەردییەكانی بەرامبەر دوژمن چ وەك كادیرێكی سیاسی و كۆمەڵایەتی لەناو جەماوەرو هێزی پێشمەرگە، لەساڵی 1982 دەكرێت بەفەرماندەی كەرتی 4ی جەباری.
هەر ئەم ئازایەتی و خۆڕاگریەی مامە ڕیشە وایكرد دوژمن بكەوێتە راوەدونانی خێزانەكەیان و ئازاریان بدات، بۆیە لەساڵی 1981 مام شوكری باوكی دەستگركراو دوای ماوەیكیش لەبزربوونی، تەرمەكەی دۆزرایەوە.
مامە ڕیشە یەكێكە لەو پێشمەرگە قارەمانانەی كەدەورێكی كاریگەری هەبووە لەزۆر داستان و نەبەردی و چالاكی پێشمەرگانەدا، بەشداری و فەرماندەیی زۆر شەڕی گەورەی كردووە، وەك: داستانەكانی حەمك و ژاڵەی دەربەندو ژاڵەی خوێڵێن و بێتواتەو ناوچەی قەرەحەسەن و جەباری و شێخ بزێنی و بۆسەكانی دەشتی كاكی بەكاكی و كۆڵنجەڕێڕێی گەرمیان و بۆسەكانی سەر جادە گشتییەكانی كەركوك و سلێمانی و هەولێرو سەنگاوو چەمچەماڵ و دوز و ...هتد.
مامە ریشەی جەباری نەدەرچووی هیچ كۆلێژێكی سەربازی و نەهیچ تاج و نەجمەو ئەستێرەیەكی لەسەر شان بوو، ئەو تەنیا قاڵبووی بۆتەی خەباتی رەوای گەلێكی ستەم لێكراوبوو، تەنیا مەسەلەی رەوای گەلەكەی و باوەڕبوون بەئازادی و سەرفرازی وای لێكردبوو دەرس و وانەی هەزاران ئەفسەرو دەرەجە داری ڕژێمی روخاوی بەعسی بدات.
رۆژی 17-3-1983، مامە ریشە بە (ژن بەژن) لەگەڵ (كچان حوسێن)ی خەڵكی گوندی (قەرەتامور) چۆتە ژیانی هاوسەرێتییەوە، دواتر خۆی ناوی كچانی گۆڕیوە بە(نیشتمان)، بەردەوام لەجەولەكانیدا هاوسەرەكەی لەگەڵدا بووە.
نیشتمان خان-ی هاوسەری مامە ریشە دەگێڕێتەوە: جارێكیان چووین بۆ دێیەك لەنزیك بێتواتە، جێیان نەدەكردینەوە، پاشان ریشە وتی: ئەگەر مامە ریشە بێت جێگای دەكەنەوە؟ كابرا وتی: دەیخەینە ناوچاومان، ریشە وتی: دەكەواتە من مامە ریشەم، ئیتر كەزانیان وایە، جێگەیان كردینەوەو رێزی زۆریان لێناین.
لەكاتی گفتوگۆی یەكێتی و بەعس، رژێم بەدەرفەتی زانی لەو هەلومەرجەدا پیلانەكەی جێ‌بەجێ بكات، بۆیە تەحسین شاوەیسی راسپارد، بەفێڵی ئەوەی گوایە دەیەوێت بێتە ناو سەنگەری شۆڕشەوەو وازلەسەنگەری دوژمن بهێنێت.
لەئەنجامی ئەو پیلانە نامەردانەیە رۆژی 24-1-1985 لەگوندی (حەسەن ئاوا)ی سنووری كەركوك مامە ریشەو هەردوو هاوڕێكەی (سەردارو موحسین بیكەیسی)، لەڕێگەدا درانە بەر دەستڕێژی گوللەی جاشەكان و شەهید كران.
له‌رۆژانی دوای هه‌ره‌س، هێزی پێشمه‌رگه په‌رته‌وازه‌كرا، ئه‌من و ئیستخبارات و هێزه‌كانی سوپا‌وی عیراق گه‌یشتنه هه‌مووبستێكی كوردستان، گونده‌كانی سه‌رسنووری عیراق-ئێران- توركیا ڕووخێنران، ترس، گومان، دڵه‌ڕاوكێ، بێسه‌رو شوێنكردن ئاسایی بوو ره‌فیق حیزبی وپیاوانی رژێم له‌كوردستاندا، ته‌راتێنیان ده‌كرد.
ئاله‌و رۆژانه‌دا له‌سنووری جه‌باری و هه‌مه‌وه‌ند و قه‌ره‌حه‌سه‌ن تاجه‌به‌ل حه‌مرین كه‌رتی چواری جه‌باری، بووركانی شۆڕش بوو، به‌داستانه‌كانیان ئه‌وه‌نده به‌های پارتیزانانه‌یان ڕه‌وشتی باڵای پێشمه‌رگانه‌بوو له‌ترسا به مامه ریشه‌یان ده‌وت (الرجل الحدیدی).
تیپی57-ی سه‌رگرمه
سنورێكی به‌ربڵاو فراوانی له ناوچه‌كانی كه‌ركوكه‌وه تاسلێمانی ده‌گرته‌وه، سنوره‌كه‌ی لكابوو به‌چه‌ند جاده‌ی قیری سه‌ره‌كی جموجۆڵی سوپای عێراقه‌وه، لای رژێم ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی گرنگ بوو، بۆ پاراستنی شاری كه‌ركوك و باره‌گای فه‌یله‌قی یه‌ك و بیره نه‌وته‌كان.
57 یه‌كێك بوو له تیپه چالاكه‌كان، پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ی (مه‌فره‌زه‌و كه‌رت و تیپه‌كه‌ی)شه‌و و ڕۆژیان ده‌خسته سه‌ریه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی گورزی كاریگه‌ر له دوژمن بده‌ن.
مامه‌ڕیشه‌ی فه‌رمانده‌ی كه‌رتی چواری جه‌باری، خۆی و پێشمه‌رگه‌ی كه‌رته‌كه‌یان له‌هه‌ره فه‌رمانده‌و كه‌رته چالاكه‌كان بوو،ئه‌م كه‌رته له‌هه‌ر قۆڵێكه‌وه به‌شداری هه‌ر چالاكیه‌كیان بكردایه سه‌ركه‌وتنیان مسۆگه‌ربوو، لێپرسراوانی سوپای عێراق زۆر له مامه ریشه‌و كه‌رتی چواری جه‌باری ده‌ترسان، له‌سنووری توانای خۆیان ئازاترو به‌تواناترو به‌ده‌ست و بردتر بوون، به ئه‌فسانه‌یه‌كی تێڕامان، چه‌ندان سه‌ر گوزشته‌و چیرۆكی فه‌نتازیای واقعی یان له‌سه‌ر ده‌گێڕنه‌وه.
گه‌ڕه‌كی حوڕییه
رژێم به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی نه‌خشه بۆ كێشراو، پرۆسه ته‌عریب و ته‌بعیس له نێو گونده‌كان جێبه‌جێ ده‌كرد، ماڵه عه‌ره‌به خێله‌كییه‌كانی خواروی عێراق به مه‌ڕو ماڵاته‌وه ڕوویان ده‌كرده پاوان و باخ و باخاتی به‌زۆر داگیریان ده‌كرد و نه‌ده‌گه‌ڕانه‌وه، ئه‌وكاتانه چه‌ند ماڵه عه‌ره‌بێك له‌نزیك گه‌ره‌كی(حوڕییه)ی كه‌ركوك نیشته‌جێ بوون، به‌رۆژ ماڵه كورده‌كانیان له ماڵ وكێڵگه‌كانی خۆیاندا بێزار كردبوو، زۆرجار ئازاری خه‌ڵكه‌كه‌شیان ده‌دا، له‌مانگی مایسی 1982 مه‌فره‌زه‌یه‌كی كه‌رتی چواری جه‌باری به‌فه‌رمانده‌یی مامه‌ڕیشه، رێگایه‌كی دوور‌و پڕ مه‌ترسیان بڕی تاگه‌یشتنه نزیك گه‌ڕه‌كی حوڕییه، له‌وێ چه‌ند ماڵه عه‌ره‌بێكیان بینی، هه‌موویان چه‌كداربوون له ده‌وروبه‌ری ماڵه‌كانیان سه‌نگه‌ریان دروستكردبوو، پاسه‌وانی خۆیان ده‌كرد، پێشمه‌رگه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان، چه‌كداره‌كان به‌رگری پێشمه‌رگه‌كانیان پێ نه‌كرا، دوانیان لێ كوژرا، ئه‌وانیتر به‌ره‌و كه‌ركوك هه‌ڵاتن، ده‌وارو ئۆتۆمبیل وماڵاته‌كانیان به‌جێهێشت، پێشمه‌رگه‌كان تراكتۆرێك و پیكابێكیان ده‌ستكه‌وت، ده‌واره‌كانیان سووتاند و ته‌نیا یه‌ك ده‌واریان هێشته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رخانه‌ی به‌جێ مابوون نه‌سوتێنن، ئینجا گه‌ڕانه‌وه.
مامه‌ڕیشه‌و حه‌مه‌ڕه‌ش
رژێمی تۆتالیتاری عێراق به‌هۆی چالاكی زۆری پێشمه‌رگه‌وه، ره‌بایه‌یه‌كی زۆری له‌سه‌ر جاده قیره گشتییه‌كان دانا، بۆئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و جادانه‌یان بۆ بپارێزێت، هێزه‌كانیان هاتوچۆی تیا بكات، له‌مانگی ته‌مووزی 1982یه‌كه‌مین ره‌بایه‌ی سوپای عێراق به‌فه‌رمانده‌یی مامه ریشه له‌سه‌ر جاده‌ی گشتی چه‌مچه‌ماڵ-قه‌ره‌هه‌نجیر له‌نزیك گوندی باشبڵاخ ،گیرا، ته‌نیا یه‌ك سه‌رباز كوژرا، ئه‌وانی تر ڕایان‌كرد، ته‌نها یه‌ك كلاشینكۆف یان ده‌سكه‌وت، دواتر حه‌مه ره‌ش جێگیری فه‌رمانده‌ی كه‌رتی 3ی هه‌مه‌وه‌ند، ره‌بایه‌كی له‌كه‌ڵه ره‌ش-ی سه‌ررێگای (چه‌مچه‌ماڵ-سه‌نگاو)گرت، (15)پارچه چه‌كی تێدا گیرا، شه‌هید فاتیح سه‌نگاوی یه‌كێك بووله‌و پێشمه‌رگه لێهاتوانه‌ی له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا لووله‌ی چه‌كی یه‌كێك له سه‌ربازه‌كانی به ده‌ست گرتبوو، له‌وكاته‌دا سه‌ربازه‌كه ده‌ست رێژی لێده‌كرد.
دوای چه‌ند رۆژێك جارێكی تر مامه ریشه ره‌بایه‌یه‌كی تری ده‌ستنیشان كردبوو له‌نێوان(سه‌نگاو وچه‌مچه‌ماڵ) له‌نزیك گوندی قه‌ره‌تاموور به‌ئه‌زمونێكی تره‌وه، هێرشیان كرده سه‌ر ڕه‌بایه‌كه، هه‌رچه‌نده سه‌ربازه‌كان خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ده‌داو به‌رگرییان ده‌كرد، 3یان كوژراو 7یان به‌دیل گیران، ده‌سكه‌وته‌كان (5)كلاشینكۆف و (4)سه‌مینۆف بوو، دوای ئه‌م چالاكیانه، رژێم ده‌ورو به‌ری ره‌بایه‌كانی به ته‌لبه‌ند و ئه‌لغام ده‌گرت.
ئه‌ندازیازه یوغسلافیه‌كان
رژێمی عیراق، هه‌موو گونده‌كانی سه‌رجاده‌ی گشتی (كه‌ركه‌ك، له‌یلان، قادركه‌ره‌م)ی به جه‌یشی شه‌عبی ته‌نیبوو، سه‌عات 10ی شه‌وی نیسانی1982 ئه‌وكاته مامه‌ریشه فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌بوو،له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كاندا چونه سه‌ر كارگه‌ی چیمه‌نتۆی له‌یلان كه‌جه‌یشی شه‌عبی پاسه‌وانی ده‌كرد، مامه‌ریشه‌و خه‌باته بچكۆل و موحسین B K Cو مه‌لا ئه‌حمه‌د و دووپێشمه‌رگه‌ی تر خۆیان گه‌یانده ناو قوڵایی كارگه‌كه‌وه، له‌پێشمه‌رگه‌كانی تر دابران، ئه‌و كاته ئه‌ندازیاری یوغسلافی و پۆڵۆنیانی سه‌رپه‌رشتی كاركردنی ئه‌و كارگه‌یان ده‌كرد، دوو ئه‌ندازیاری یوغسلافیان ده‌ستگیر كرد، له‌ناكاو چوارده‌وری مامه ریشه‌و هاوڕێكانی گیرا، رووبه‌رووی شه‌ڕێكی ده‌سته‌و یه‌خه بوونه‌وه، بۆ ماوه‌ی (40)ده‌قیقه ئابلوقه دران، خه‌باته بچكۆل ئابڵوقه‌كه‌ی شكاند‌و ده‌رچوو، دواتر هاوڕێكانیشی له‌وته‌وقه رزگار كرد، فیشه‌كێك باڵی مامه‌ریشه‌ی تیخ كردبوو، دواتر مامه‌ریشه‌و پێشمه‌رگه‌كان به ئه‌ندازیاره‌كانه‌وه له‌كارگه ده‌رچوون ڕوویان كرده كه‌وه‌ڵه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی قه‌ره‌حه‌سه‌ن، له‌رێگا ئه‌ندازیارێكیان وای زانی بوو مافیان، به‌مامه‌ریشه‌ی وت: (گه‌رپاره‌ت ده‌وێت بابگه‌ڕێینه‌وه، چه‌ند پاره‌ت ده‌وێت له لێپرسراوه‌كه‌مان بۆتان وه‌رده‌گرین).
ره‌ئوف مسته‌فا ناسراو به لالۆ یه‌كێك بوو له پێشمه‌رگه‌كان كاتێك خۆی له‌ته‌ك یوغسلافیه‌كان دا كاری كردبوو،كه‌مێك له قسه‌كانیان ده‌گه‌یشت،گوێی له‌داوای یه‌كێك له ئه‌ندازیاره‌كان گرت، (داوای مه‌شرووب و گۆشتی برژاویان ده‌كرد).
هه‌ر ئه‌وشه‌وه گه‌یشتنه خاڵ‌و بازیانی بۆ ئێواره‌ی 11نیسانی1982 مامه ریشه، موحسن، رێبوار زه‌نگه‌نه، سه‌ركه‌وت شێخ جیری، ره‌ئوف مسته‌فا، ئه‌بوعه‌لی كاكه‌ی و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی تر بۆسه‌ره‌كیان له‌سه‌ر جاده‌ی گشتی قه‌ره‌هه‌نجیر كه‌ركوك دانا، قافڵه‌یه‌كی سه‌ربازی كه‌پێك هاتبوو له5 ئیڤای پڕ له‌سه‌رباز و ناقیله‌یه‌ك كه‌وتنه ناو بۆسه‌كه‌وه دوو سه‌عات شه‌ر به‌رده‌وام بوو ناقیله‌كه به خێرای به‌ره‌رورووی مامه ریشه ده‌رچوو، ئه‌ویش به‌پێوه به قه‌ناسه‌كه‌ی مشتی لێگرت گوله‌یه‌كی له جامه‌كه‌وه نا به‌سه‌ری شۆفێره‌كه‌و كوژرا، ناقیله‌كه وه‌رگه‌را، چه‌ند سه‌ربازێك كوژرا.
ئابڵوقه‌كه‌ی ناوچه‌مچه‌ماڵ
له8/6/1983 كه‌رتی 4-ی جه‌باری له‌گوندی چۆڵمه‌ك ده‌بن، هه‌واڵ به مامه‌ریشه گه‌یشت، سێ پێشمه‌رگه له ماڵێكدا له ناو چه‌مچه‌ماڵدا ئابڵوقه دراون، سوپای عێراق و جاش و كۆپته‌ر به‌به‌رده‌وامی ئاگربارانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان به‌رگری كه‌م وێنه‌یان كرد و خۆیان نه ده‌دا به‌ده‌سته‌وه، سێ جاشیان كوشت، چه‌ند جاشێكیان برینداركرد، سه‌عات9ی به‌یانیی تاسێ و نیوی ئێواره به‌رگریان كردبوو، مامه‌ریشه به پێشمه‌رگه‌كانی ووت:(ئاده‌ی كوڕینه باخۆمان بگه‌یه‌نینه ناوچه‌مچه‌ماڵ و فریایان بكه‌وین و رزگاریان بكه‌ین).
شه‌وه‌كه‌ی مامه‌ریشه‌و پێشمه‌رگه‌كان خۆیان گه‌یانده ناو چه‌مچه‌ماڵ، شه‌ڕه‌كه ته‌واو ببوو، ئه‌م سێ پێشمه‌رگه‌یه (محه‌مه‌د نادری برای عادل نادر، به‌كر تۆفیق باڕۆیی، مه‌جید قادر فه‌تاح ناسراو به سۆران)، مامه ریشه وتبووی ماده‌م دوژمن ئاوا دڕندانه ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌مانی شه‌هید كردووه، باتۆڵه‌یان بكه‌ینه‌وه، هه‌ر ئه‌وشه‌وه به‌فرده‌باری دنیا زۆر ساردبوو به R B G-ی جاشه‌كانی چه‌مچه‌ماڵی لای خانووی مه‌لاكان داگرته‌وه، دواتر گه‌ڕانه‌وه بۆ چۆڵمه‌ك.
ئێستا لێره‌بوون كوێڕا ونبوون
ساڵی 1983مامه‌ریشه‌و چوار پێشمه‌رگه‌كه‌ی كه‌رتی 4ی جه‌باری یه‌كێكیان به‌ختياربوو له‌خۆشه‌ویستیدا پێیان ده‌وت: به‌خه بچكۆل سواری ئۆتۆمبێلێكی به‌رازیلی ده‌بن، به‌ره‌و جاده‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر ده‌كه‌ونه‌ڕێ، دواتر له‌جاده‌ی قه‌ره‌وه‌یسه‌وه به‌ره‌و دێی زه‌رده‌ی جه‌باری ده‌ڕۆن، مه‌قه‌رێكی كه‌وره‌ی جه‌یشی شه‌عبی له‌ئاوایی زه‌رده له‌سه‌ر جاده‌ی قادركه‌ره‌م-كه‌ركوك له‌سه‌ر گونده‌كه‌وه دانرابوون، به‌درێژای جاده‌ی قادركه‌ره‌م-كه‌ركوك مه‌قه‌ری جه‌یشی شه‌عبی دانرابوون، مامه ریشه‌و هاوڕێكانی له زه‌رده ده‌رده‌چن، به‌نیازبوون به‌ره‌و له‌یلان بكه‌ونه‌ڕێ، ره‌بایه‌كه‌ی خوارئاوایی هه‌ر كه‌مامه ریشه‌و ئه‌وان ئه‌بینن، ده‌زانن به‌ره‌و لای ئه‌وان دێت داده‌به‌زنه سه‌ر جاده‌كه جه‌یشی شه‌عبیه‌كان داوای ناسنامه‌یان لێ ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش به‌رێژنه‌ی گولله دایان ئه‌گرنه‌وه، هه‌مووی سه‌د مه‌ترێك له ره‌بایه‌كه دور كه‌وتبوونه‌وه،كۆپته‌ر ده‌گاته سه‌ریان و جاشیان دابه‌زاندو ئۆتۆمبیله‌كه‌یان سووتاند، دیاربوو پێشوتر زانیاری و جموجۆلی پێشمه‌رگه‌كانیان پێگه‌یشتبوو، له‌كاتی گفتوگۆی (ی.ن.ك)و رژێم مامه‌ریشه ئه‌حمه‌د گۆگجه‌یی بردبووه شوێنی ڕووداوه‌كه پێی وتبوو(من و هاوڕێكانم ماوه‌ی3 كم له ئوتومبیله‌كه‌وه دوور كه‌وتبوینه‌وه، خۆمان كرد به هه‌رده‌ی زه‌رده‌دا له‌ناو شیوێك خۆمان حه‌شاردا، به خێرای هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانم له ژێر پوشدا شارده‌وه، ده‌سكه‌پوشم خسته بان سه‌رو گشت جه‌سته‌یان، جاشه‌كان بست به‌بست كێوماڵیان ده‌كرد به‌دوامانداگه‌ڕان، ئێمه‌یان بۆ نه‌دۆزرایه‌وه،گوێمان لێ‌بوو، له ناوخۆیاندا ده‌یان وت:(به‌خوا سه‌یره، ئه‌م ریشه‌یه غه‌یبی یه، ئاسمان هه‌ڵی كێشا).
شه‌هیدی سه‌ركرده مامه ڕیشه‌و هه‌ر یه‌ك له موحسین قه‌ره‌تاموری و سه‌ردار بیكه‌یسی له رۆژی 24-1-1985 دا له‌گوندی " حه‌سه‌ن ئاوا" به ناهه‌ق شه‌هیدكران.
PUKmedia تایبەت
لەیادی شەهیدكردنی هەڵۆ چنگ بەگڕەكەی گەرمیاندا
له‌یادی شه‌هیدكردنی هه‌ڵۆكه‌ی شۆڕشی نوێ‌دا
مامه‌ڕیشه ئه‌و ره‌مزه‌ی هه‌میشه له دڵدایه
مامه ریشه.. پاڵه‌وانه كه‌م وێنه‌كه‌ی مێژووی شۆڕشی كورد
ساڵیادی شه‌هیدبوونی مامه ریشه هه‌ڵۆكه‌ی گه‌رمیان
مامه‌ڕیشه خۆی ده‌یگێڕێته‌وه
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19