riklam

صڵاحەدین .. ژمارەیەك چەكداری حەشد كوژران

عیراق 11:55 PM - 2021-01-23
.

.

ئەمشەو تیرۆرستانی داعش لەناوچەی دۆرەی سەربەپارێزگای صڵاحەدین پەلاماری هێزەكانی حەشدی شەعبیان داوەو ژمارەیەك كوژراوی لێكەوتووەتەوە.

سەرچاوەیەكی تایبەتی ئەمنی بۆ PUKmedia ووتی: لەپەلامارێكی لەناكاوی داعشدا بۆ سەر لیوای 22ی حەشدی شەعبی لەناوچەی دۆرەی سەربە پارێزگای صڵاحەدین ژمارەیەك چەكداری حەشد كوژراون.

رونیشكردەوە: فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی  لەگەڵ شەش چەكداری تر كوژراون  وژمارەیەكی تریش برینداربوون.

جەختیكردەوە: شەڕ بەردەوامە و هێزەكانی سوپاو پۆلیس چوونەتە هانای هێزەكانی حەشدەوە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket