riklam

مه‌زڵوم كۆبانی بۆ ھاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی: پێكه‌وه‌ كاری زیاتر ده‌كه‌ین

ی.ن.ک‌‌ 10:23 PM - 2021-01-23
.

.

مه‌زڵوم كۆبانی فه‌رمانده‌ی گشتی ھێزه‌كانی سوریای دیموكرات په‌یامێك بۆ لاھور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی و "ھاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نارد و ڕایگه‌یاند، پێشتر كاریان پێكه‌وه‌ كردووه‌ و له‌مه‌ودواش كاری زیاتر پێكه‌وه‌ ده‌كه‌ن.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ "خه‌زنه‌ حاجی حسێن" دایكی مه‌زڵوم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتی ھه‌سه‌ده‌ له‌ ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا له‌ شارۆچكه‌ی كۆبانێ له‌ ڕۆژئاڤای كوردستان به‌ نه‌خۆشی دڵ كۆچی دواییكرد.

ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ی مه‌زڵوم كۆبانێ:

به‌رێز، ھاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان  
سوپاس و ڕێزم ھه‌یه‌ بۆ ھاوخه‌می گه‌رمتان له‌ پرسه‌ی دایكم، ھه‌ستی ھاوڕێیه‌تیتان به‌رز ده‌نرخێنم ھیوادارم ئه‌م ھاوڕێیه‌تییه‌مان ھه‌تا ھه‌تایه‌ بمێنێته‌وه‌ و به‌رده‌وامبێت، داوا له‌ خودا ده‌كه‌م پاداشتان به‌ خێر بداته‌وه‌ و سه‌ركه‌وتووتان بكات بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی كورد، ئازیزانتان پارێزراوبن.
پێشتر پێكه‌وه‌ كارمان كردووه‌، بۆ له‌مه‌ودواش بۆ چاكه‌ی گه‌له‌كه‌مان پێكه‌وه‌ كاری زیاتر ده‌كه‌ین.  

مه‌زڵوم عه‌بدی
فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه‌كانی سوریای دیموكرات  

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket