riklam

كۆنگره‌ی پارتی كاری ھۆڵه‌ندی به‌ ئاماده‌بوونی وه‌فدی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

ی.ن.ک‌‌ 09:19 PM - 2021-01-23
.

.

كۆنگره‌ی پارتی كاری ھۆڵه‌ندی، به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و دوای 75 ساڵ بۆ یه‌كه‌م جار، ژنێك وه‌كو سه‌رۆكی سیاسی و سه‌رۆكی لیست بۆ ھه‌ڵبژاردنی داھاتووی په‌رله‌مان ھه‌ڵده‌بژێرێت.

كۆنگره‌كه‌ سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ 23-1-2021، به‌ ئاماده‌بوونی  وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركه‌وت مه‌حه‌مه‌د غه‌فوور ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپسراوی بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و به‌ ئه‌ندامیه‌تی به‌ختیار به‌كر نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌هۆڵه‌ندا،  به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. به‌ده‌ر له‌و به‌شداری كردنه‌ی وه‌فدی یه‌كێتی له‌كۆنگره‌كه‌، بڕیاره‌ له‌ ڕۆژانی داھاتوودا، له‌سه‌ر ئاستی باڵای یه‌كێتی، بروسكه‌ی پیرۆزبایی و پشتیوانی یه‌كێتی ئاڕاسته‌ی خاتوو (لیلیانه‌ پلومن)ی سه‌رۆكی نوێی پارتی كار و ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ بكرێت له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه‌یان.

لیلیانه‌ پلومن له‌ ڕابردوودا، كاتێك وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ و بازرگانی ھۆڵه‌ندا بوو له‌ كابینه‌كه‌ی پێشوودا، سه‌ردانی ھه‌رێمی كوردستانی كردوه‌ و دۆستایه‌تی و ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ ھه‌رێمی كوردستاندا ھه‌یه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م خانمه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی كار، پێبنێته‌ قۆناغێكی پته‌وتر و پڕ له‌ كاری ھاوبه‌شی ڕێكخراوه‌یی وه‌كو دوو پارتی سۆسیال دیموكرات.

پارتی كاری هۆڵه‌ندی، پارتێكی (سۆسیال دیموكرات)ه‌ وھاوتای یه‌كێتی،  ئه‌ندامی خێزانی سۆسیالیست ئینته‌رناسیۆناڵ و هاوپه‌یمانی پێشكه‌وتووخوازه‌، له‌ساڵی ١٩٤٦ دامه‌زراوه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ پارته‌ ڕه‌سه‌نه‌كان، به‌درێژایی مێژوو ئه‌گه‌ر له‌ لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بووبن ئه‌وا ھه‌میشه‌ ئۆپۆزسیۆنێكی به‌ھێز و ڕێزلێگیراو بوون. بۆ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی ٣ ئه‌نجامبدرێت، ڕێژه‌ی خانمان و گه‌نجانیان، له‌سه‌رووی چاوه‌ڕوانییه‌كاندایه‌ له‌ لیستی په‌سندكراوی كۆنگره‌كه‌ بۆ ئه‌ندامیه‌تی په‌رله‌مان. چاوه‌ڕوانده‌كرێت، له‌م ھه‌ڵبژاردنده‌ ژماره‌ی كورسییه‌كانییان به‌رزبێته‌وه‌ بۆ دوو ھێنده‌ی كورسییه‌كانی ئێستایان و سه‌ركه‌وتووتربن له‌ ھه‌ڵبژاردنی چوار ساڵ پێش ئێستا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket