riklam

موسڵ.. ژماره‌یه‌ك تیرۆرست ده‌ستگیر ده‌كرێن

عیراق 08:05 PM - 2021-01-23
.

.

فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای موسڵ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ی كانوونی دووه‌م، ده‌ستگیركردنی 6 تیرۆرستی داعشی له‌پارێزگاكه‌ راگه‌یاند.

له‌و باره‌یه‌وه‌، یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ستی  PUKmedia كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند: فه‌وجێكی فریاكه‌وتنی پۆلیسی سه‌ر به‌فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نه‌ینه‌وا، پاڵپشت به‌زانیاری ووردی هه‌واڵگری و هاوكاری هاووڵاتیان توانییان 6 تیرۆرستی سه‌ر به‌داعش ده‌ستگیربكه‌ن.

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، دوو له‌تیرۆرسته‌كان كاریان بۆ حه‌سبه‌ ده‌كردو سێیه‌میشیان كاری بۆ لیژنه‌ی ئه‌منیی كردووه‌و ئه‌وانی تریش له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری تیرۆرستانی داعش له‌شاری موسڵ سه‌رجه‌میان كاریان بۆ دیوانی جوندو فرقه‌ی فورقان كردووه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، سه‌رجه‌م تیرۆرسته‌كان له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی (هه‌ره‌مات و جه‌زائیرو تسعین) كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ له‌لای راست و چه‌پی شاری موسڵه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.

PUKmedia راگه‌یاندنی وته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان

2..jpg

4..jpg

5..jpg

6..jpg

7..jpg

8..jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket