riklam

فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان بانگهێشتی نوێنه‌ران ده‌كرێن

عیراق 07:42 PM - 2021-01-23
.

.

لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ی كانوونی دووه‌م، بڕیاریدا بانگهێشتی فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان بۆ ناو په‌رله‌مان بكات و له‌باره‌ی رووداوی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووی ناوچه‌ی باب شه‌رقی به‌غدای پایته‌ختی فیدڕاڵ  لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، به‌غدای پایته‌ختی فیدڕاڵ رووبه‌ڕووی هێرشێكی تیرۆرستی بوه‌وه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌ناوچه‌ی باب شه‌رقی روویانداو به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیل كوژران و بریندار بوون.

به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ ده‌ركراوه‌و نێردراوه‌ بۆ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، وێنه‌یه‌كیشی ده‌ستی PUKmedia كه‌وتووه‌، داوایكردووه‌ فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان بۆ ناو په‌رله‌مان بانگهێشت بكرێت و له‌و هۆكارانه‌ بكۆڵێته‌وه‌ كه‌بوونه‌ مایه‌ی روودانی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

 

6556565.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket