riklam

له‌ساڵیادی شه‌هیدكردنی مامه‌ریشه‌دا ماڵپه‌ڕی كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 07:05 PM - 2021-01-23
.

.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ 24-1-2021، كه‌هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی شه‌هیدكردنی مامه‌ریشه‌و هاوڕێكانی ماڵپه‌ڕی ده‌زگای میدیایی كه‌ركوك بكرێته‌وه‌.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ شوان داودی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ده‌زگای میدیایی كه‌ركوك بۆ PUKmedia وتی: ئه‌وسا به‌چه‌ك ئێستا به‌راگه‌یاندن خه‌بات به‌رده‌وامه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سبه‌ینی له‌ساڵڕۆی شه‌هیدكردنی مامه‌ ریشه‌و هاوڕێكانیدا ماڵپه‌ڕی ده‌زگای میدیایی كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه‌.

 وتیشی: ماڵپه‌ڕه‌كه‌ به‌هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و كوردی بابه‌ته‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه‌و ده‌بێته‌ مینبه‌رێكی دیكه‌ی خزمه‌تكردن به‌خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌تایبه‌تی به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه‌.

PUKmedia دیار ستار

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket