riklam

پیرانی ئه‌مریكا ده‌نگ به‌ وه‌زیری گه‌نجینه‌ ده‌دات

جیهان 06:47 PM - 2021-01-23
.

.

چارلیس ئیلیس شومه‌ر، گه‌وره‌ ئه‌ندامی دیموكراته‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی پیران جه‌ختیكرده‌وه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ده‌نگ به‌ جانیت لویز یلین وه‌زیری نوێی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ده‌دات.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هه‌موو پێشبینییه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ كاندیدی نوێ بۆ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ به‌ ئاسانی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ستده‌هێنێت و لیژنه‌ی كاروباری داراییش له‌ئه‌نجومه‌نی پیران، به‌كۆی ده‌نگ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێدانی ئه‌و پۆسته‌ به‌ جانیت یلین ده‌ربڕیوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌، مایك كراپۆ، سیناتۆری كۆمارییه‌كان رایگه‌یاند: ناكۆكی توندی له‌گه‌ڵ دكتۆره‌ یلین هه‌بووه‌ سه‌باره‌ت چه‌ند هه‌ڵوێستێكی، به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر پرسی باج، به‌ڵام به‌ڵێنی داوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵماندا كار بكات.

گرنگترین ئه‌و پرسانه‌شی له‌كاتی ده‌ستبه‌كاربوونیدا رووبه‌ڕووی وه‌زیری گه‌نجینه‌ ده‌بێته‌وه‌ بریتیه‌ له‌ هه‌ڵساندنه‌وه‌ی ئابووری وڵات له‌و قه‌یرانه‌ی كۆرۆنادا، به‌شێوه‌یه‌ك جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشنیاری پلانێكی هاندانی كردووه‌ به‌ بڕی ملیارێك و 900 ملیۆن دۆلار و به‌ڵێنی دوو تریلیۆن دۆلاریشی داوه‌ بخرێته‌ وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ له‌ بواره‌كانی ژێرخانی ئابووری و پرۆژه‌كانی ووزه‌ی سه‌وز و خوێندن و توێژینه‌وه‌كانی زیادكردنی توانای كێبڕكێ  له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.

جێی بیرهێنانه‌وه‌یه‌، پێشتر جانیت یلین ساڵانی 2014 و 2018 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی یه‌ده‌كی فیدڕاڵی ئه‌مریكا بوو.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket