riklam

داوای خوێندنه‌وه‌ بۆ پڕۆژه‌یاسای كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كرێت

کوردستان 06:05 PM - 2021-01-23
.

.

كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ یاداشتێك ئاڕاسته‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كات به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ یاسایه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سوكاری شه‌هیدان .

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نن ، به‌هۆی بوونی بۆشایی گه‌وره‌ی یاسای له‌یاساكانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ، نه‌توانراوه‌ ئه‌و سكاڵایه‌ كۆتایی پێ بهێنرێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سوكاری شه‌هیدان و كیمیاباران، كه‌ له‌دژی ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌گه‌شه‌پێدانی چه‌كی كیمیای بۆ ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام كراوه‌ .

له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه‌ : به‌هه‌وڵی تیمێكی به‌هێزی پارێزه‌ران پڕۆژه‌ یاسای (به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری بۆ قوربانیانی تاوانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان) ئاماده‌كراوه‌ داوا له‌په‌رله‌مان ده‌كه‌ین خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكات و په‌سه‌ند بكرێت 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی كه‌له‌ سایه‌ی خوێنی شه‌هیدان و له‌سه‌ر ئێسك و پرسوكی كه‌سوكاره‌كه‌ی ئێمه‌ بنیات نرا، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی كه‌ قوربانی دانی ئێمه‌ و متمانه‌ی هه‌ژاران ئه‌و هه‌ڵه‌ی بۆ ڕه‌خساندن ئێستا به‌ گوزه‌رانی باشه‌وه‌ له‌و پۆسته‌دا خۆیان بینیه‌وه‌، پێویسته‌ له‌سه‌ریان ئه‌وه‌ی داواكاری كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیه‌ و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه‌، به‌هانه‌یه‌وه‌ بێن و ته‌گه‌ره‌ی بۆ دروست نه‌كه‌ن و به‌ زوویی بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن و جێبه‌جێی بكه‌ن.

PUKmedia  كۆسار مه‌حمود 

001 (1).jpg

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket