riklam

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه‌

عیراق 05:55 PM - 2021-01-23
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا دانیشتنی ژماره‌ 36 ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستیپێكرد.

په‌رله‌مانتار دیلان غه‌فور، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا 36هه‌مین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستیپێكرد.

راشیگه‌یاند: گرنگترین بڕگه‌ی دانیشتنه‌كه‌ بریتی ده‌بێت له‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان.

پێشتر، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاندبوو دانیشتنی ژماره‌ی 36ی ئه‌مڕۆ بۆ نیوسه‌عات دواخراوه‌.

واشبڕیاربوو، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ی كانوونی دووه‌م، سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی ژماره‌ 36ی وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌می ساڵی سێیه‌م، ساز بكات و ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ یاسا تاوتوێ بكات.

له‌و باره‌یه‌وه‌، په‌رله‌مانتار ئاره‌زوو مه‌حموود، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاندبوو، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا به‌دواخستنی 36 هه‌مین دانیشتنی نوێنه‌ران بۆ ماوه‌ی نیوسه‌عات به‌هۆكاری ته‌واونه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ PUKmedia ی راگه‌یاندبوو، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ یاسا ده‌كات، روونیشیكردوه‌ته‌وه‌، بڕگه‌یه‌كی نوێی بۆ خشته‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ زیادكراوه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای گه‌ڕانه‌وه‌ی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ بۆ سه‌ر كاره‌كانیان.

پێشتریش، په‌رله‌مانتار ته‌ها حه‌مه‌ ئه‌مین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانێكیدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاندبوو، له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆدا ده‌نگ ده‌درێت به‌ پرۆژه‌ یاسای ئه‌ندامبوونی عیراق له‌ رێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 2001 سه‌باره‌ت به‌ به‌رپرسیارێتی شارستانی زیانه‌كانی پیسبوون به‌ سووته‌مه‌نیی كه‌شتییه‌كان،  وپرۆژه‌ یاسای ئه‌ندامبوونی عیراق له‌رێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 2001 سه‌باره‌ت به‌ رێكخستنی سیسته‌می كه‌شتیوانی.

راشگه‌یاند: هه‌ر له‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، لێپرسینه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینی كرێكاران ده‌كرێت، جگه‌له‌ گفتوگۆی گشتی.

PUKmedia هامیار عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket