riklam

عیراق.. له‌ 24 سه‌عاتدا 4 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

عیراق 05:51 PM - 2021-01-23
.

.

له‌راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕۆ 23-1-2021، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ و كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 778 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و هه‌زارو 546 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 4 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا، 612 هه‌زارو 870 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 579 هه‌زارو 838 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌  94.6%، هه‌روه‌ها 12 هه‌زارو 988 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق

 

5415454.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket