riklam

سبه‌ینێ وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

کوردستان 05:43 PM - 2021-01-23
.

.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 24-1-2021، وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی چۆنێتی جێگیركردنی پشكی هه‌رێم له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2021 ی عیراق سه‌ردانی به‌غدا بكات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌مڕۆ 23-1-2021، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ سبه‌ینێ 24-1-2021، وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی چۆنێتی جێگیركردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی 2021 ی عیراق كه‌ بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌نگی له‌سه‌ر بدات .

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia سبه‌ینێ پاشنیوه‌ڕۆ وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێده‌كه‌ون.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket