riklam

عیراق بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو داهاته‌كه‌ی له‌ 2020 دا ئاشكراده‌كات

ئابوری 04:49 PM - 2021-01-23
.

.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاماری ساڵی 2020ی هه‌نارده‌ و داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی بڵاوكرده‌وه‌و به‌و پێیه‌ش له‌ساڵی رابردوودا،  یه‌ك ملیارو 96 ملیۆن و 345 هه‌زار به‌رمیل له‌نه‌وتی خاو هه‌نارده‌كراوه‌و مانگانه‌ش به‌تێكڕای 91 ملیۆن و 362 هه‌زار به‌رمیل و رۆژانه‌ش 2ملیۆن و 362 هه‌زار به‌رمیل له‌نه‌وتی خاوی عیراقی ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه‌.

هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كۆی داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی عیراق له‌و ساڵه‌دا بریتی بووه‌ له‌ 41 ملیارو 755 ملیۆن دۆلار و تێكڕای یه‌ك به‌رمیل نه‌وتیش به‌ 38 دۆلارو 86 سه‌نت خه‌مڵێنراوه‌.

هاوكات كۆمپانیای سۆمۆ بڵاویكردۆته‌وه‌، كۆی ئه‌و نه‌وته‌ی له‌كیڵگه‌كانی به‌سره‌و ناوه‌ڕاستی عیراق هه‌نارده‌كراون بڕی  ملیارێك و 60 ملیۆن و 454 هه‌زار به‌رمیل بوه‌و داهاته‌كه‌شی بریتی بووه‌ له‌ 40 ملیارو 488 ملیۆن دۆلار.

هه‌روه‌ها كۆی ئه‌و نه‌وته‌ش كه‌ له‌ كیڵگه‌كانی كه‌ركوكه‌وه‌و له‌رێی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه‌ ره‌وانه‌كراوه‌ بریتی بووه‌ له‌ 33 ملیۆن و 8 هه‌زار به‌رمیل و داهاته‌كه‌شی گه‌یشتووه‌ته‌ ملیارێك و 196 ملیۆن دۆلار و هه‌رچی نه‌وتی كیڵگه‌كانب گه‌یاره‌شه‌ بڕه‌كه‌ی 617 ملیۆن و 894 هه‌زار به‌رمیل بووه‌،كه‌ داهاته‌كه‌ی ده‌كاته‌ 12 ملیۆن و 765 هه‌زار دۆلار.

PUKmedia وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket