riklam

حكومه‌تی سكۆتله‌ندا نامه‌یه‌ك به‌ كوردی بۆ كورده‌كان ده‌نێرێ

کوردستان 04:43 PM - 2021-01-23
.

.

سه‌رۆكی حكومه‌تی سكۆتله‌ندا نامه‌یه‌كی به‌ زمانی كوردی ئاڕاسته‌ی هاووڵاتییانی كوردی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌، دڵنیایان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڤاكسینی كۆرۆنایان پێده‌گات.

نیكۆلا ستورجن سه‌رۆكی حكومه‌تی سكۆتله‌ندا له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ به‌زمانی كوردی ئاڕاسته‌ی په‌نابه‌ره‌ كورده‌كانی سكۆتله‌ندای كردووه‌، رایگه‌یاندووه‌ له‌ ئێستادا وڵاته‌كه‌مان به‌هۆی مه‌ترسی و كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ بارودۆخێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ تایبه‌ت له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆناو كۆتایی پێهێنانی ئه‌و په‌تا جیهانییه‌، بۆیه‌ش سكۆتله‌ندا له‌ئێستادا وه‌ك سه‌ره‌تا ده‌ستیكردووه‌ به‌ كوتانی كه‌سه‌ به‌ ته‌مه‌نه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ كه‌رتی ته‌ندروستیدا كارده‌كه‌ن.

هه‌رله‌نامه‌كه‌یدا هاتووه‌، هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ كۆتایی هێنان به‌ كۆرۆناو هاووڵاتییانی كوردی دانیشتووی سكۆتله‌نداش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هاوكاری ته‌واویان ده‌كرێت و ڤاكسینی كۆرۆنایاپێده‌درێت.

له‌ ئێستادا كوتان دژی كۆرۆنا له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستیپێكردووه‌و له‌ كه‌سه‌ به‌ ته‌مه‌نه‌كان و كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستییه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌، دواتر هه‌موو هاووڵاتییان ده‌گرێته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

 

554545445.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket