riklam

جیهان.. گیان له‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا 2 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند

جیهان 04:19 PM - 2021-01-23
.

.

به‌پێی دوا ئاماره‌كانی تایبه‌ت به‌تووشبووانی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ تائێستا زیاتر له‌ 2 ملیۆن و 106 هه‌زار تووشبوو به‌په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و نزیكه‌ی له‌ 100 ملیۆن تووشبووی تریش تۆمار كراون .

هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ ،كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مریكاو به‌دواشیدا به‌رازیل و هیندستان پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه‌ زۆرترین حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان و تووشبوون به‌كۆرۆنا تۆمار كراون.

به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ئه‌مریكا به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ زیاتر له‌ 414 هه‌زارو له‌هه‌مان كاتیشدا زیاتر  له‌ 24 ملیۆن و 817 هه‌زار تووشبوو تۆمار كراون.

له‌به‌رازیلیش زیاتر له‌ 215 هه‌زار تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاتر له‌ 8 ملیۆن و 700 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوونیش تۆماركراون، هه‌رچی هیندستانیشه‌ كه‌ به‌پله‌ی سێیه‌م دێت ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی به‌په‌تای كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته‌ زیاتر له‌ 153 هه‌زارو ژماره‌ی تووشبوانیشی 10 ملیۆن و 600 هه‌زار تووشبووی تێپه‌ڕاندوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket