riklam

له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا چه‌ندین تیرۆرست كوژران

عیراق 04:06 PM - 2021-01-23
.

.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عیراق رایگه‌یاند: له‌ دوو هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانان له‌ له‌ چیای قه‌ره‌چوخ و كه‌ركوك 7 تیرۆرستی داعش كوژراون.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عیراق كه‌ ئه‌مڕۆ 23-1-2021، كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، پاڵپشت به‌ زانیاری هه‌واڵگری وردو به‌ هه‌ماهه‌نگی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان دوو هێرشی جیایان بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ چیای قه‌ره‌چوخ و كه‌ركوك ئه‌نجامدا.

هه‌رله‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌و دوو هێرشه‌دا 7 تیرۆرستی داعش كوژراون، هه‌روها 4 تونێلی ئه‌و تیرۆرستانه‌ به‌ ته‌واوه‌تی خاپور كراون كه‌ تیرۆرستان بۆ خۆشاردنه‌وه‌و ئه‌نجامدانی كاره‌ تیرۆرستییه‌كانیان به‌كاریان ده‌هێنا.

PUKmedia شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عیراق  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket