riklam

هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌وه‌ی ئاو له‌به‌غدا ده‌كرێت

کوردستان 03:26 PM - 2021-01-23
.

.

كارمه‌ندانی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی به‌غدا ده‌كه‌ن و داوای مووچه‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رنا كاره‌كانیان راده‌گرن.

ئه‌ندازیار كۆچه‌ر جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دوكان به‌  PUKmediaی ڕاگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی پێنه‌دانی مووچه‌ی چوارمانگی فه‌رمانبه‌رانی به‌نداوه‌كانی هه‌رێم، ئیدی فه‌رمانبه‌ران توانایان نه‌ماوه‌ دوای گفتوگۆو به‌داواچونی زۆری وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند ئه‌ویش هیچ ده‌رئه‌نجامی نه‌بووه‌.

هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دوكان وتیشی: بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان و دهۆك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌یان نامه‌یه‌كی هاوبه‌شمان ده‌ركردوه‌ تا گرفتی مووچه‌ی ئێمه‌ كه‌ لای حكومه‌تی به‌غدایه‌ چاره‌سه‌ربكرێت و تێكه‌ڵی بابه‌تی سیاسی نه‌كرێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: گه‌ر ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ش ئه‌نجامی نه‌بێت هیچ فه‌رمانبه‌رێك بێ مووچه‌ ده‌وام ناكات، ئه‌وكات ڕه‌نگه‌ گرفتی به‌رنه‌دانه‌وه‌ی ئاو ڕوبدات و ده‌بێته‌ هۆی دروستبونی گرفتی ته‌كنیكی هونه‌ری.

به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ مووچه‌یان له‌ به‌غداوه‌ بۆدێت به‌و پێیه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ پڕۆژه‌ی ستراتیژی و هاوبه‌شن له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌غدا، به‌ڵام له‌ئێستادا مووچه‌ی چوار مانگیان وه‌رنه‌گرتوه‌و فه‌رمانبه‌رانیش هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كان ده‌كه‌ن گه‌ر چاره‌نوسیان یه‌كلایی نه‌بێته‌وه‌.

 

PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د- دوكان

02.jpg

01.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket