riklam

زەنگەکەی ئەمەل سەعید کوردە بۆ دەسەڵات بڵاوکرایەوە

ئەدەب وهونەر 08:58 AM - 2021-01-23
.

.

(زەنگێک) نوێترین بەرهەمی خانمە هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە کەوەک زەنگێک دەدرێت بە گوێی دەسەڵاتداراندا بۆ ئاوڕدانەوە لە میلەت بڵاودەکرێتەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ PUKmedia خانمە هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە وتی: کارێکی نوێم کردوە بەناوی" زەنگ"، ئەم بەرهەمە تایبەتە بەدۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان، زەنگێکە بۆ دەسەڵات هەتا هەست بە بەرپرسیاریەتی بکەن بەرامبەر بە خەڵک، بەتایبەت کاتێک دێتە سەر مافی خەڵک و موچە و بژێویان. 

وتیشی: لەم بەرهەمەدا پریشکی شانازیەکی گەورەم بەرکەوت کە پەرەگرافێک بەدەنگی نوسەر و هونەرمەند  دکتۆر دڵشاد مستەفا لەناو گۆرانییەکدا هەیە و خۆی دەیخوێنێتەوە، وەک تەواوکارییەک بۆ مانای گۆرانییەکە.

ئەم بەرهەمەی خاتوو ئەمەل لە ئێستادا لەسەر چەناڵی یوتوبی رۆژ پرۆدێکشن بڵاوکراوەتەوە.

PUKmedia کۆچەر عومەر

زانیاری زیاتر لەم لینکەوە بەدەست بهێنە ................

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket