riklam

‎كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان سەردانی مەڵبەندی دهۆك دەكەن

ی.ن.ک‌‌ 06:55 PM - 2021-01-22
.

.

‎جەمیل ھەورامی بەرپرسی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەفدێكی یاوەری سەردانی  مەڵبەندی چواری دھۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد و لەلایەن  ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەلبەندی چواری دھۆك و کارگێڕو ئەندامانی مەڵبەندەوە پێشوازیان لێکرا.

‎لە دیدارێكدا جەمیل ھەورامی پیرۆزبایی خۆی و كۆمەڵەكەی بە ئاراس محمد ئاغا راگەیاندن بە بۆنەی دەست بەكاربوونی وەك ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی دھۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

‎دواتریش كۆبونەویەكی فراوان  لەگەڵ لقی دھۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكاندا ئەنجامدا، لەسەرەتادا ئاراس محەمەد ئاغا بە خێرھاتنی جەمیل ھەورامی بەرپرسی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و وەفدی یاوەری كرد دواتریش رۆل و خەباتی پێشمەرگە دێرینەكانی دھۆكی بەرز نرخاند لە شۆرشی نوێ گەلەكەمان بە رابەرایەتی سەرۆك مام جەلال.

جەمیل هەورامی وتیشی:"خزمەتكردنی پێشمەرگە دێرینەكان ئەركی سەرشانی ھەموومانە، بەتایبەتیش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەم رووەوە درێغی نەكردووە، بەردەوام دەبێت لە خزمەتكردن.

دواتر قسە لەسەر دۆخی ناوچەكەو پێشهاتەكان كراو بەرنامەی كاری داهاتوویش تاوتوێكران.

PUKmedia كۆسرەت فەیسەل كەتۆ    

 

١.jpg

٢.jpg

٣.jpg

88888.jpg

8888.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket