riklam

سەرۆكی توركیا سەرەخۆشی لە سەرۆك كۆمار دەكات

عیراق 12:43 PM - 2021-01-22
.

.

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق پێن جشەممە 21-1-2021 بروسكەیەكی ماتەمینی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا پێگەیشت، لەبارەی تەقینەوە تیرۆریستییەكانی گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا كە ژمارەیەك ھاووڵاتی بێتاوانی كردە ئامانج.

 

دەقی بروسكەی ماتەمینییەكە:

بەڕێز سەرۆك كۆمار

برای ئازیز

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەك ھاووڵاتی بێتاوانم پێگەیشت، كە بەهۆی پەلامارە تیرۆریستییەكەی بەغدای پایتەختی عێراق بوونە قوربانی.

بەو بۆنە خەمبارەوە بە توندی سەركۆنەی ئەو كارە تیرۆریستییە دەكەم و جارێكی دیكە هەڵوێستی نەگۆڕی توركیا بۆ عێراقی دۆست دووپاتدەكەمەوە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

لە پەروەردگاری گەورە و مەزن داواكارم براكانمان كە ئەمڕۆ گیانیان سپارد بەر رەحمەتی خۆی بخات و شیفای خێراش بە بریندارەكان ببەخشێت، بە ناوی خۆم و گەلی توركیا ماتەمینی خۆم رادەگەیەنم بۆ گەلی عێراقی برا و دۆست لە رێگەی بەڕێزتانەوە.

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان

سەرۆك كۆماری توركیا

PUKmedia نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆكایەتی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket