riklam

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكانی بەغدا راگەیاند

عیراق 10:53 AM - 2021-01-22
.

.

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكانی بەغدا راگەیاند، كە بەهۆیەوە 32 هاووڵاتی مەدەنی كوژران و زیاتر لە 100 كەسی دیكەش برینداربوون.

رێكخراوی تیرۆرستی داعش لە رێگای سۆشیال مێدیاكانییەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكانی دوێنێی شاری بەغدا راگەیاند و بڵاویشیكردەوە،  تەقینەوەی یەكەم لە رێگای چەكدارێكیان بەناوی ئەبو یوسف ئەنساڕی و تەقینەوەی دووەم لە لایەن محەمەد عارف موهاجیر-ەوە، لە گۆڕەپانی تەیران لە ناوەڕاستی بەغدا ئەنجامدراون.

دوێنێ پێنج شەممە 21-1-2021، دوو تەقینەوەی خۆكوژی لە گۆڕەپانی تەیرانی بەغدای  پایتەخت روویاندا و وەزارەتی تەندروستی عیراق-یش رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەكەوە 32 كەس گیانیان لەدەستداوە و 110 كەسیش برینداربوون.

PUKmedia ئاژانسەكان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket