ئەمڕۆ 22-1-2021 یادی 75 هەمین ساڵه‌ی دامه‌زراندی كۆماری كوردستانه له‌مهاباد، كه پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د نزیكه‌ی ساڵێك له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان درێژه‌ی به حكومرانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی كورت بوو به‌ڵام له‌جیهاندا ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێكهوتهوه تاكو ئێستاش جێگه‌ی شانازی هه‌موو كوردێكه‌و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی بۆ كورد به‌رهه‌م هێنا.
(كۆماری كوردستان له‌مهاباد):
ده‌وڵه‌تێكی دانپیانه‌نراو
سرود: ئه‌ی ره‌قیب
پایته‌خت: مهاباد
زمان: كوردی
ئایین: موسوڵمان
حوكمڕانی: كۆماری
سه‌رۆك: قازی محه‌مه‌د
سه‌رۆك وه‌زیر: حاجی بابه شێخ
سه‌رده‌می مێژوویی: جه‌نگی سارد
راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی: 22 ی كانوونی یه‌كه‌می 1946
پاشه‌كشێی سۆڤێت: حوزه‌یرانی 1946
ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه: 15ی كانوونی دووه‌می 1946
له‌سێداره‌دانی سه‌ركرده‌كان: 30ی ئازاری 1947
رووبه‌ر: له‌ساڵی 1946 دا 37437 كیلۆمه‌تر دووجا بووه
دراو: ریاڵی ئێرانی

كۆماری كوردستان له ٢ی رێبه‌ندانی 2646ی كوردی، به‌رامبه‌ر به ٢٢ی كانونی دووه‌می 1946 له‌شاری مهابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی حیزبی دیموكراتی كوردستان دامه‌زرێنرا.پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د وه‌ك سه‌رۆك كۆمار سوێندی یاسایی خوارد، ده‌وڵه‌تێكی كوردی كه‌مته‌مه‌ن بوو، له‌سه‌ده‌ی بیست-دا‌و له‌دوای كۆماری ئاگرێ-له توركیا، دامه‌زرا.
پایته‌خته‌كه‌ی شاری مه‌هاباد بووه كه ئه‌كه‌وێته باكووری خۆرئاوای ئێران. دامه‌زران و له‌ناوچوونی كۆمار راسته به‌شێك بوو له‌و قه‌یرانه‌ی ئێرانی تێكه‌وتبوو، به‌هۆی ئه‌و ململانێیه‌ی له نێوان ئه‌مریكا و سۆڤیه‌ت دابوو كه جه‌نگی ساردی لێكه‌وتبووه‌وه، به‌ڵام خواستی له‌مێژینه‌و ئاواتی گه‌لی كورد بوو بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و وڵاتێك به‌ناوی كوردستان، پێشینه له‌مانگی ئابی 1941 راپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ریی كۆنتڕۆڵی ناوچه كوردییه‌كانی له ده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندیی ئێران ده‌رهێنا.
له شاری مهاباد، كۆمیته‌یه‌ك له‌كه‌سانی چینی ناوه‌ند به پشتگیری سه‌رۆك خێڵه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه‌یان گرته ده‌ست. پارتێكی سیاسی به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستان (ژێ كاف) دامه‌زرێنرا. قازی محه‌مه‌د، سه‌رۆكی بنه‌ماڵه‌ی قازی، به سكرتێریی پارته‌كه هه‌ڵبژێردرا. كۆمیته‌كه به سه‌ركردایه‌تیی قازی محه‌مه‌د ناوچه‌كه‌یان به لێهاتوویی و سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوه‌وه بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ تا رووخانی كۆمار به‌ڕێوه‌برد.
له ئه‌یلولی 1945 قازی محه‌مه‌دو سه‌ركرده كورده‌كانی تر سه‌ردانی ته‌ورێزیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی چاویان به كونسوڵی سۆڤیه‌ت بكه‌وێت، ده‌رباری پشتگیریكردنی كۆمارێكی نوێ، له‌وێشه‌وه ره‌وانه‌ی باكۆ، ئازربایجانی سۆڤیه‌ت كران. له‌وێ، ئاگاداربوونه‌وه له‌وه‌ی پارتی دیموكراتی ئازربایجان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه ده‌ست به‌سه‌ر ئازربایجانی ئێران‌دا بگرێت. له 10ی كانوونی یه‌كه‌مدا، پارتی دیموكراتی ئازربایجان ده‌ستی به‌سه‌ر پارێزگای ئازربایجانی رۆژهه‌ڵات دا گرت كه پێشتر به‌ده‌ست سوپای ئێرانه‌وه بوو. قازی محه‌مه‌د بڕیاری دا هاوچه‌شنی ئه‌و كاره دووباره بكاته‌وه، له ١٥ی كانوونی یه‌كه‌مدا، كۆماری مه‌هابادی كوردیی دامه‌زرێنرا.

له 22ی كانوونی دووه‌می 1946 قازی محه‌مه‌د دامه‌زراندنی كۆماری كوردستانی راگه‌یاند. هه‌ندێك له ئامانجه‌كانیان بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌مانه بوون:
- ئۆتۆنۆمی بۆ كورده‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا.
- زمانی كوردیی بكرێته زمانی راگه‌یاندن و خوێندن و ئیداره.
- هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ كوردستان به‌مه‌به‌ستی چاودێری ده‌وڵه‌ت و بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
- هه‌موو به‌رپرسه‌كان له‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌ڵبژێردرێن.
- یه‌كێتی و برایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازربایجان.
- یاسایه‌ك هه‌بێت كه به یهكچهشن مامه‌ڵه‌ی كرێكار‌و كه‌سایه‌تییه باڵاكان بكات.
(وه‌زیره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی قازی محه‌مه‌د) ...
كابینه‌ی كۆماری كوردستان له مهاباد..
• حاجی بابه‌شێخ _ سه‌رۆك وه‌زیر
• مه‌لا حسێنی مه‌جدی _ وه‌زیری عه‌دلیه
• محه‌مه‌د حسێن خانی ناسراو بهسهیفی قازی _ وه‌زیری به‌رگریی
• حاجی مسته‌فای داودیی _ وه‌زیری بازرگانیی و تیجاره‌ت
• مه‌نافی كه‌ریمیی _ وه‌زیری په‌روه‌رده‌و زانیاری (مه‌عاریف)
• سه‌دیقی حه‌یده‌ریی _ وه‌زیری ته‌بلیغات
• مه‌حمودی وه‌لیزاده_ وه‌زیری كشتوكاڵ
• سه‌ید محه‌مه‌دی ته‌ها زاده _ وه‌زیری ته‌ندروستی
• خه‌لیلی خوسره‌ویی _ وه‌زیری كار
• ئه‌حمه‌دی ئیلاهیی _ وه‌زیری دارایی
• عه‌بدولره‌حمانی ئێلخانی زاده _ وه‌زیری موشاویر
• ئیسماعیلی ئێلخانی زاده _ وه‌زیری ڕێگاوبان
• كه‌ریمی ئه‌حمه‌ده‌ین _ وه‌زیری پۆست و ته‌له‌گراف
• موحه‌مه‌د ئه‌مینی موعینی _ وه‌زیری ناوخۆ

له 26ی ئازاری 1946، به‌هۆی فشاری هێزه رۆژئاواییه‌كان، بۆ نمونه ئه‌مریكا، سۆڤیه‌ت په‌یمانی به حكومه‌تی ئێران دا كه له‌باكوری ئێران ئه‌كشێته‌وه. له مانگی حوزه‌یران-دا، ئێران ده‌ستی گرته‌وه به‌سه‌ر ئازه‌ربایجاندا. ئه‌مه بووه هۆی دابڕانی كۆماری مهاباد له سۆڤێت و دواجار بووه هۆی داڕمانی كۆماره‌كه.
له‌م خاڵه‌دا، پشتگیرییه‌كان بۆ قازی محه‌مه‌د له كه‌مبوونه‌وه‌دا بوون، به‌تایبه‌تی له نێوان خێڵه كورده‌كاندا كه له‌سه‌ره‌تادا پشتگیری‌یان لێده‌كرد. به‌رهه‌م و سه‌رچاوه‌ی داراییان نه‌ماو شێوازی ژیانیان به‌هۆی دابڕانهكهوه به‌ره‌و سه‌ختی چوو. یارمه‌تی دارایی و سه‌ربازی له سۆڤێته‌وه نه‌ماو خێڵه‌كان هیچ هۆكارێكیان بۆ پشتگیریكردنی قازی محه‌مه‌د نه‌ئه‌بینییه‌وه. زۆرێك له خێڵه‌كان قاز‌یان به‌جێ ده‌هێشت.
له 5ی كانوونی یه‌كه‌م، ئه‌نجومه‌نی شه‌ڕ به قازی محه‌مه‌دیان راگه‌یاند، كه رێ له‌هه‌ر په‌لامارێكی سوپای ئێران ده‌گرن كه بكرێته سه‌ر ناوچه‌كه. له 15ی كانوونی یه‌كه‌م، سوپای ئێران هاته ناوچه‌كه‌و ده‌ستی به‌سه‌ر مهاباد دا گرت.
له‌گه‌ڵ هاتنیان، چاپخانه‌ی كوردیان داخست، فێركردنیان به زمانی كوردی قه‌ده‌غه كرد، هه‌ر كتێبێكی كوردیان بدۆزیایه‌ته‌وه ئه‌یانسوتاند. دواجار له 31ی ئازاری 1947، قازی محه‌مه‌د به تۆمه‌تی خیانه‌ت له‌ده‌وڵه‌تی ئێران، له‌مهاباد له‌سێداره دراو شه‌هید كرا.
تاوانه ئاڕاسته‌كراوه‌كان بۆ پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د سه‌رۆكی كۆماری كوردستان له مهاباد
- بازرگانی نه‌وت له‌گه‌ڵ روس به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند.
- ده‌ستكاریكردنی نه‌خشه‌ی ئێران.
- دروستكردنی ئاڵا بۆ كۆمار.
- لێدانی سكه به‌ناوی كوردستان.
- سازدانی نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره.
- هێنانی بێگانه.
- هاندانی خه‌ڵك دژی ئێران و شا.
- به‌ڵێن به‌ستن له‌گه‌ڵ روس دژی ئێران.
- راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی.
- كۆبوونه‌وه‌و چوونه ده‌ره‌وه‌و هاتوچۆ بۆ روسیا‌و ئازه‌ربایجان.
-گرێدانی په‌یماننامه‌ی بازرگانی بێ پرسی تاران.
- كوشتنی كارمه‌ندانی میری و سوتاندنی ماڵه‌كانیان.
قازی هه‌مووی ره‌تكرده‌وه، جگه چونی بۆ ئازه‌ربایجان و دروستكردنی ئاڵا بۆ كۆمار.
قازی محه‌مه‌د ئه‌گه‌رچی وه‌ك هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی تر توانای ده‌ربازبوون و هه‌ڵاتنی هه‌بوو، به‌ڵام قازی ڕازیی نه‌بوو ژن و مناڵی كورد له‌ژێرده‌ستی دوژمنه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت و سه‌ره‌نجام به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه په‌تی سێداره‌ی هه‌ڵبژارد و له 31 ئاداری سالی 1947 دا قازی محه‌مه‌دو ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه له سێداره‌دران.
PUKmedia تایبه‌ت
