riklam

ئەمـڕۆ لە مـێژوودا

جیهان 09:55 AM - 2021-01-22
.

.

رووداوەكان:

1490: مەلیكی غەرناتە، ئەبو عبدالله محمدی دوانزەهەم، نامەیەكی نارد بۆ هەردوو مەلیكی كاسۆلیكیەكان فرناندوی دووەم و ئیزایللای یەكەم، كە رەتی هەڕەشەكانیانی دایەوە سەبارەت بە دەستەوەدانی شارەكە پێیان.

1824: هۆزەكانی ئەشانتی هەرەسیان بە هێزەكانی بەریتانیا هێنا لە كەنارەكانی ئاڵتون.

1840: سەرەتای داگیركردنی نیوزیلەندە لە لایەن ئینگلتەرەوە.

1879: هێزەكانی زۆلۆ هەرەسیان بە هێزەكانی بەریتانیا هێنا لە جەنگی ئیساندلونا كە دواتر ناسرا بە جەنگی زۆلۆ.

1885: لەتەكیەی (شێخ باقی) لەكەركوك لە بەڵگەنامەیەكدا دۆزراوەتەوە، كەناوی (شارەزوور) بەناوی (منە سەرقیەی قلفنە) بووە و دوای (300) ساڵ ئەم ناوە گوێزراوەتەوە سەر موسڵ.

1901: دانانی ئیدواردی حەوتەم بە پاشای بەریتانیا دوای وەفاتی دایكی شاژنە فیكتۆریا.

1905: دەستپێكردنی شۆڕشی یەكەمی بۆرژوازی لە ڕوسیای قەیسەری كەبووە هۆی هەڵسانی بەدامەزراندنی ئەنجومەن لەنوێنەرانی گەل لە ڕوسیا.

1923: زەمینلەرزە لە سەر میندوسینو لە كالیفۆرنیا بە هێزی 7,2 بە پێوەری رێختەر ، كە دادەنرێت بە یەكی لە زەمین لەرزە بەناوبانگەكان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان.

1924: دانانی یەكەمین وەزارەتی كرێكاری لە بەریتانیا بە سەرۆكایەتی رامزی ماكدونالد.

1941: هێزەكانی بەریتانیا دەستیان گرت بەسەر (تبرق)دا كە لەدەست هێزەكانی نازیدا بوو لە میانی جەنگی دووەمی جیهانیدا.

1946: لە گۆڕەپانی (چوارچرا)ی ناوەڕاستی شاری (مهاباد) بەسەركردایەتی (قازی محمد) كۆماری كوردستان ڕاگەیەندرا و بووە هۆی لێكترازانی پەیوەندی كورد و فارس.

1970: یەكەمین فڕۆكەی نەفەرهەڵگری جامپۆ نەفەری هەڵگرت لە نیویۆركەوە و پاشان نیشتەوە لە فڕۆكەخانەی هیسرو، كە ئەوە یەكەمین گەشتی بوو.

1979: تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێكی مینرێژكراو لە بەیروت كە بووە هۆی تیرۆركردنی سەركردەی فەلەستینی عەلی حەسەن سەلامە، ئەوەش دوای دەرچوونی لە ماڵی خێزانی شاژنی جوانانی جیهان جۆرجینا رزق.

1984: پێشكەشكردنی كۆمپیوتەری ئەپڵ ماكینتۆش، وەك یەكەمین كۆمپیوتەری كەسێتی كە ماوسی لەگەڵدا بوو، لە میانی ریكلامێكی تەلەفزیۆنی.

1988: زەمین لەرزە لە ناوچەكانی باكور لە ئوسترالیا بە هێزی 6,9 بە پێوەری رێختەر.

1989: زەمین لەرزە لە تاجیكستان بە هێزی 5,3 بە پێوەری رێختەر، كە بووە هۆی كوژرانی 274 كەس و روودانی هەرەسهێنانی قوڕین لە ناوچەی جیسار.

1994: تا 23/1 كۆبوونەوەی كۆمیتەی سەركردایەتی ینك بۆ داڕشتنی بەرنامەی كاری ساڵی 1994.

1997: مادلین ئۆلبرایت، بە فەرمی بوو بە وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، كە یەكەمین ئافرەت بوو لە مێژوودا ئەو پۆستە وەربگرێت.

1998: دادگای دەستوریی توركی فەرمانیدا بە هەڵوەشانەوەی (پارتی رەفا)ی ئیسلامی، رێگیریی لە سەرۆكەكەی نەجمەدین ئەربەكان كرد كە نابی هیچ چالاكیەكی سیاسی هەبێت، ئەوەش دوای ئەوەی كە ئەو پارتە سەركەوتنێكی بەرچاوی بەدەست هێنا لە هەڵبژاردنەكانی شارەوانیەكان و پەرلەماندا.

2006: هەڵبژاردنی ئیفو مورالس، بە سەرۆكی بۆلیڤیا، بەوەش بوو بە یەكەمین سۆشیالیست كە سەركەتوو بێت لە هەڵبژاردنەكاندا.

2007: ئەنجومەنی ئاسایشی سیاسی هەرێم بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی لە ێەلاحەدین بڕیاری دا دەستەیەكی ڕاوێژكاری لە لایەنە سیاسیەكان پێكبهێنێت. 

2008: پەرلەمانی عێراقی فیدرال ئاڵایەكی نوێی بۆ عێراق پەسەند كرد.

2009: سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباما، فەرمانیدا بە داخستنی گرتوخانەی گوانتانامۆ، لە ماوەی كەمتر لە ساڵێك.

2009: چین فەرمانی لەسێدارەدانی دەركرد بۆ دوو لە بازرگانانی كارگەكانی شیرەمەنی بەهۆی بەرزیی رێژەی پرۆتین تیایدا كە بووبووە هۆی كوشتنی 6 منداڵ و ئەگەری 300 هەزار منداڵی تری شیرەخۆر لەبەردەم مەترسی ژەهراوی بوونی خۆراك. 

2010: حكومەتی عێراق 6هەزار زیندانی ئازاد كرد.

 

لەدایكبوون:

1263: ئیبن تەیمیە، فەقیه و موجتەهیدی ئیسلامی.

1440: ئیڤانی سێیەم، قەیسەری روسیا.

1561: فرانسیس بیكۆن، فەیلەسوفی ئینگلیزی.

1592: بییر جاسندی، فەیلەسوف و گەردوونەوانی فەرەنسی.

1729: ئیفرایم لیسینگ، نوسەر و فەیلەسوفی ئەڵمانی.

1788: جۆرج گوردون بایرون، شاعیری ئینگلیزی.

1796: كارل ئیرنست كلاوس، كیمیازان و زانای رووەكی روسی.

1849: ئۆگەست ستریندبرگ، رۆماننوسی سویدی.

1869: گریگۆری راسپۆتین، قەشەی روسی.

1891: ئەنتۆنیۆ گرامشی، فەیلەسوف و تێكۆشەری ئیتالی.

1892: مارسیل داسولت، سەرمایەدار و دروستكەری فڕۆكەی فەرنسی.

1893: كونراد فایت، ئەكتەری ئەڵمانی.

1906: رۆبەرت هوارد، رۆماننوس و شاعیری ئەمریكی.

1908: لیف لانداو، زانای فیزیای سۆڤیەتی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1962ز.

1909: یو سانت، دیبلۆماتی بۆرمی و سێیەم ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان.

1920: ئەلف رامسی، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئینگلیزی.

1932: بیبر لوری، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

1934: بیل بیكسبی، ئەكتەری ئەمریكی.

1936: ئەلان هیگیر، زانای كیمیای ئەمریكی و وەرگری خەلاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 2000ز.

1939: ماهر عەتار، گۆرانیبێژی میسری.

1939: ئەلفریدو بالاسیو، سەرۆكی ئیكوادۆر.

1940: جون هرت، ئەكتەری ئینگلیزی.

1943: ئیبراهیم دەسوقی، مامۆستای توێژینەوەكانی خۆرهەڵاتی و وەرگێڕی میسری.

1954: بیرند هینیمان، سیاسەتمەدار و دادوەری تۆپی پێی ئەڵمانی.

1955: لادیسلاف فیزیك، یاریزانی تۆپی پێی چیكۆسلۆفاكی.

1958: نیكۆس ئەناستوبولوس، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی یۆنانی.

1959: لیندا بلیر، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

1962: سوڵتان میزان زین الدین، سوڵتانی مالیزیا.

1965: سوهێر فەهد، ژنە ئەكتەری ئەردەنی.

1965: دیان لین، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

1967: كاترینا سابو، ژنە یاریزانی ئۆڵۆمپی یاری جومباز لە رۆمانیا.

1968: نورمان ئەسعەد، ژنە ئەكتەری سوری.

1968: فرانك لیبیوف، یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسی.

1970: ئەبراهام ئولانۆ، پاسكیل سواری ئیسپانی.

1973: ریوجەر یو سینی، گۆڵچی تۆپی پێی بەرازیلی.

1975: بالتاسار جیتی، ئەكتەری ئەمریكی.

 

وەفات:

1666: شاه جیهان، یەكێكە لە دەسەڵاتدارانی هیند و بنیاتنەری مەزارگەی بەناوبانگ (تاج محەل).

1901: شاژنە ڤیكتۆریا، شاژنی بەریتانیا.

1922: فریدریك بایر، نوسەر و سیاسەتمەدار و چالاكوانی ئاشتی دانیماركی و وەرگری خەڵاتی نۆڵی ئاشتی ساڵی 1908ز.

1922: پاپا بندكتی پانزەهەم،پاپای كەنیسەی كاسۆلیكی.

1922: كامی جوردان، زانای بیركاری فەرەنسی.

1968: دیوك كاهاناموكو، یاریزانی ئۆلۆمپی.

1973: لیندون جۆنسۆن، سەرۆكی سی و شەشهەمی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

1974: عبدالحمید جودە السحار، نوسەری میسری.

1979: عەلی حەسەن سەلامە، ئەفسەری هەواڵگری فەلەستینی.

1993: كوبو ئابی، ئەدیب و شانۆنوس و فۆتۆگرافەر و داهێنەری یابانی.

2005: كونسویلو بیلاسكیس، ئاوازدانەر و پیانۆژەنی مەكسیكی.

2008: هیس لیدجر، ئەكتەری ئوستورالی.

 

جەژن و بۆنەكان:

رۆژی یادی هاوڕێیەتی و پەیوەندی ئەڵمانی – فەرەنسی.

رۆژی كاری لە یابان.

 

PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket