riklam

كازمی ژمارەیەك بەرپرسی ئەمنی دوورخستەوە

عیراق 11:46 PM - 2021-01-21
.

.

لەبەرامبەر تەقینەوەكانی ئەمڕۆی  بەغدای پایتەخت سەرۆك وەزیرانی عیراق ژمارەیەك بەرپرسی ئەمنی دوورخستەوە.

سۆمەریەنیوز بڵاویكردوەتەوە:" مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق هەریەك لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ كاروباری هەواڵگری، فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی و بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری و دژە تیرۆری لە وەزارەتی ناوخۆ لە پۆستەكانیان دوورخستەوە".

رونیشكراوەتەوە:" هاوكات بەڕێوبەری بەشی هەواڵگری و ئاسایشی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداشی لەپۆستەكەیان دوورخستەوە".

لەتەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەغدا ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی كوژران و برینداربوون.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket