riklam

لاهور شێخ جەنگی پەلامارە تیرۆرستیەکەی بەغدا ئیدانەدەکات

ی.ن.ک‌‌ 10:08 PM - 2021-01-21
.

.

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بە توندی پەلامارە تیرۆرستیەکانی شاری بەغدا ئیدانە دەکات.

دەقی راگەیەندراوەکە.....

بە توندی ئەو پەلامارە تیرۆیستییە خۆکوژییانەی ئەمڕۆی شاری بەغدا ئیدانە دەکەین، کە بوونە هۆی شەهیدکردن و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتیی بێتاوان.

ئەو پەلامارە تیرۆریستییانە ئاماژەیەکی ڕوونن بۆ بەردەوامیی مەترسییەکانی تیرۆر و بوونی شانەی نوستووی گرووپە چەکدارەکان لە وڵاتدا. 

پلانداڕێژەر و ئەنجامدەرانی ئەو پەلامارانە مەرامیان لەباربردنی ئەو هەوڵانەیە کە کار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان دەکەن و ئەو یەکڕیزییەی نێوان لایەنە سیاسییەکان تێک بدەن کە کار بۆ هێنانەکایەی دیالۆگێکی نیشتیمانی دەکەن.

داوا لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەین کار بۆ پاراستنی یەکڕیزی بکەن و هەموو هەوڵێکیان بۆ شکستپێهێنانی هەوڵە پیلانگێڕی و تاوانکارییەکان بێت.

لە خوای گەورە داواکارین شەهیدەکان بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات و ئارامیش بدات بە کەسوکاریان، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

لاهور شێخ جەنگی

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket