riklam

ئەمریكا بەتوندی سەركۆنەی تەقینەوەكانی بەغدا دەكات

جیهان 09:13 PM - 2021-01-21
.

.

ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی كانوونی دووەم، سەركۆنەی تەقینەوەكانی بەغدای پایتەختی فیدڕاڵی كرد.

باڵوێزخانەی ئەمریكا لەبەغدا لەراگەیەنراوێكدا كەوێنەیەكی دەستی PUKmedia كەوتووە، بڵاویكردەوە، ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەتوندترین شێوە سەركۆنەی ئەو هێرشە خۆكوژییە دەكات كە ئیمڕۆ مەیدانی تەیرانی پایتەختی كردە ئامانج و بەهۆیەوە دەیان هاووڵاتی سڤیل و بێتاوان بوونە قوربانی.

لەراگەیەنراوەكەدا، باڵوێزخانەی ئەمریكا هێرشەكە بە كارێكی ترسنۆكانەو قێزەون باس دەكات و جەختیشی لەسەر مەترسییەكانی تیرۆر كردوەتەوە كە بە ملیۆنان لەهاووڵاتیانی عیراق رووبەڕووی بوونەتەوە، هاوكات پرسەو سەرەخۆشی خۆشیان بۆ قوربانییانی تەقینەوەكان دەربڕیوە و هیوای چاكبوونەوەی بەپەلەش بۆ برینداران دەخوازن.

PUKmedia راگەیاندنی باڵوێزخانەی ئەمریكا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket