ساڵیادی دامەزراندنی سۆشیال میدیای PUKmedia پیرۆزبێت لە ستاف و بەڕێوەبەرو نوسەرو تەواوی کارمەندە دڵسۆزەکانی ئەم دەزگایە کە هەمیشە بێماندووبوون ڕۆژوشەویان خستووەتەسەریەک بۆخزمەتی کۆمەڵگەی کوردی ، ئاشکرایە میدیا ڕۆڵ و کاریگەری گەورەوگرنگی هەیە لە پێشخستن و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و لەهەموو بوارو سێکتەرەکانی دیکەی ژیاندا لەونێوەندەشدا سۆشیال میدیای PUKmedia ڕۆڵ و کاریگەری بەرچاوی هەبووە هەر لەبواری پەروەردەیی و ژینگەیی و زانستی و تەندروستی و کۆمەڵاییەتی و گەنجان و لاوان و ژنان و بازاڕو ئابوری و سیاسەت و ئینتیمای نیشتیمانپەروەری و ...هتد و بەتایبەت لایەنی ئەمنی و سەربازی و بەتایبەتی تر لەکاتی هەستیارو پێشهات و جەنگە نەخوازراوەکاندا و لە کاتی سەرهەڵدانی تیرۆردا ڕۆڵی بەرچاوی گێڕاوە ،
بێگومان PUKmedia لەهەریەک لەوبوارانەی کە ئاماژەمان پێدا خزمەتێکی بەرچاوی کردووەو هەمیشە ڕاستگۆیی لە هەواڵ و بوێری لە زووگەیاندن لە ئەولەویەتی کاری ئەو دەزگایە بووە سەرەڕای ئەوەی بەردەوام هاوشانی پێشمەرگە لە سەنگەرەکانی بەرگریدا بەشێوەیەکی مەیدانی و زانستی و ئەکادیمی و هونەری هەروەها بەرپرسیارانە پیشتیوان و ورەی پۆڵاین بووە بۆ پێشمەرگە گیان لەسەردەستەکانی نیشتیمان و هاوکات گورزێکی جەرگبڕبووە بۆ تیرۆر و تیرۆستان ئەوەش لەڕێگەی هونەری لێزانانە لەکاری ڕاگەیاندن و گواستنەوەی هەواڵ و وتار و ڕوماڵکردنی ڕووداوەکان کە لەچاوی ڕاگەیاندنەکانی ئەم دەزگا نیشتیمانپەروەرەدا ڕوماڵکراوە هەر لەو ڕێگەیەوە خزمەتێکی گەورەی پێشکەشکردووە ، وا ئەمڕۆش ئەم دەزگایە مۆمی تەمەنی پێدەنێتە ١٦ساڵیادییەوە دەخوازین ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئەم سەکۆیە فراوانتر و پڕبەرهەم ترو ساڵ لەدوای ساڵ گەشەی زیاتر و خوێن و وزەی جۆشدراوتربێت و زیاتر خزمەتی کۆمەڵگەی کوردی ونیشتیمان بکات و برەو بەتوانا بەردەوامەکانی بدات
بێگومان چاوەڕوانی ئەوەشی لێدەکرێت
جارێکی تر ساڵیادی دامەزراندنی ئەم دەزگایە پیرۆزبێت لەتەواوی ستاف و بەڕێوەبەرو دەستەی نوسەران و لە هەموو ئەوانەش کە ڕۆژێک ماندوو بوونە لە بەرەو پێشچوونی ئەم دەزگا ڕاگەیاندنە مەزنەدا
عەتا تەها
33 ساڵ بە سەر یەكەم قۆناغی شاڵاوی ئەنفالدا تێدەپەڕێت
ساڵیادی شههیدی میحراب له سلێمانی
هاوسهرۆكانی یهكێتی: بهرژهوهندی كهسی و ململانێ سیاسییهكان وهلابنرێن
عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لەسەر مەزاری مام
عەمار حەکیم چی بۆ سەرۆک مام جەلال نووسی؟
کوردێک ئامێرێکی تێکەڵەی ڤایۆلین و کەمانچەی کوردی بەرهەمدەهێنێت
سهرۆك مام جهلال و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئهحمهد- ئهمریكا
شەختە لە شێوەی باڵندە
ئازادییەكان بەرتەسك مەكەنەوە ..!!
یاریكردن به كارتی حزبی بهعس
هاووڵاتیانی ههرێم له نێوان بهرداشی بهغدا و ههرێمدا
یهكێتی و حزبی ئیسلامی عیراق دۆخی ناوچهكه تاوتوێ دهكهن
سەرۆکایەتی یەکێتی بۆکۆچی سوارە ئاغا هاوخەمی دەردەبڕن
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی سوارە ئاغای بڵباس
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...
رێكهوت زهكی ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی لهچاوپێكهوتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
وتەبێژی حكومەت رایگەیاند: دابەشكردنی مووچە بەپێی ئەو داهاتە دەبێت كە لەبەردەستی حكومەتەو وەزارەتی دارایی سەرپشكە لەوەی بەپێی داهاتەكە لێبڕینەكە دیاری بك...