riklam

ئیتاڵیا..بەسێ رۆژ لاشەی نەهەنگێک لەدەریا دەردەهێنرێت

جیهان 02:49 PM - 2021-01-21
.

.

دوای ئەوەی لاشەی نەهەنگێک لە دەریایەکی ئیتاڵیا دەدۆزرێتەوە کە کێشەکەی ٧٠ تۆن بوو بە سێ رۆژ لاشەکەی دەرهێنرا.

لە پاش ئەوەی مەلەوانێکی پاسەوانی کەنار دەریا لە بەندەری سۆرینتۆ نزیک ناپلس ڕۆژی یەکشەمە لاشەی نەهەنگێکی گەورەی دۆزیەوە کە پێی وابوو گەورەترین دۆزینەوەی دەریایی سپی ناوەڕاست لە کەناراوەکانی باشووری ئیتاڵیا بێت، وە پاش ماوەیەکی کەم لە دۆزینەوەی لاشەی نەهەنگەکە بەرپرسان بڕیاریاندا  ئۆپراسیۆنێکی گەورە بۆ دەرهێنانی نەهەنگە ٧٠ تەنیەکە دەست پێبکەن.

بۆ ئەو مەبەستە دوو کەشتی بۆ دەرهێنانی نەهەنگەکە تەرخان کرابوون و لە کۆتایدا توانیان دوای سێ ڕۆژ لاشەی نەهەنگەکە دەربهێنن.

بەرپرسان ڕایانگەیاند کە زیندەوەرناسانی دەریایی و پسپۆڕان لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنی نەهەنگەکە دەکەن، و هەروەها پلان هەیە بۆ ئەوەی لە کۆتایدا لە مۆزەخانەیەک پەیکەری گەورەی نەهەنگەکە نمایش بکرێت. 

PUKmedia و/ ڕۆژان عوسمان

BBC NEWS

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket