riklam

له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤاكسینی كۆرۆنا روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

جیهان 02:42 PM - 2021-01-21
.

.

تا ئێستا ھیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان به‌ھۆی پێدانی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا، تۆمار نه‌كراوه‌.

رێكخراوی ته‌ندروستی جیھانی رایگه‌یاند، تاكه‌ ڤاكسین به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌ جیھاندا به‌كارده‌ھێنرێت، ڤاكسینی فایزه‌ره‌، تائێستاش ھیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان به‌ھۆی پێدانی ڤاكسینه‌كه‌ به‌ ھاووڵاتیان، تۆمار نه‌كراوه‌.

روونكردنه‌وه‌كه‌ی رێكخرای ته‌ندروستی جیھانی له‌كاتێكدایه‌، ھه‌فته‌ی رابردوو لێپرسراوانی نه‌رویج، رایانگه‌یاند: 23 كه‌سی به‌ساڵاچوو كه‌ ڤاكسینی فایزه‌ریان پێدراوه‌، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌باره‌ی ھۆكاری گیانله‌ده‌ستدانیان، به‌رده‌وامه‌.

رێكخراوی ته‌ندروستی جیھانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، به‌ وردی چاودێری ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڤاكسینی فایزه‌ر به‌كار ده‌ھێنن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket