پیرۆزباییه‌كان بۆ ساڵیادی دامه‌زراندنی PUKmedia
ی.ن.ک 10:03 AM - 2021-01-21.
رۆژی 22-1-2021، حه‌ڤده ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی PUKmedia تێپه‌ڕ ده‌بێت و مۆمی هه‌ژده‌یه‌مین ساڵه‌ی داده‌گیرسێنێت، به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له خۆمان و خوێنه‌رانی ئازیز ده‌كه‌ین سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كه‌ین كه به‌شێوه‌ی جیاجیا پیرۆزباییان ئاڕاسته كردووین. به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیان بۆ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه راستگۆیی و به‌رپرسیارێتی بنه‌مای سه‌ره‌كی كاركردنمان ده‌بێت له‌پێناو خزمه‌تی گه‌یاندنی په‌یامی راستی و زانیاری دروست و گه‌شه‌پێدانی بواری رۆژنامه‌وانی كوردی.
له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك بروسكه‌ی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنوسه‌رو جێگرانی و رۆژنامه‌نوسانی PUKmedia كراوه ئه‌مه ده‌قی بروسكه‌كانه...
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی:PUKmedia میدیایی باوه‌ڕپێكراوه بۆ وه‌رگره‌كانی
به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی حه‌ڤده‌ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان (PUKmedia)، پیرۆزبایی گه‌رم له سه‌رنووسه‌ر و یه‌ك به یه‌كی ڕۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئازیزه ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم، به‌و هیوایه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان هه‌میشه له‌سه‌ر شاڕێی سه‌نگینی خۆی به‌رده‌وام بێت و وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش به دره‌وشاوه‌یی له ئاسمانی ڕاگه‌یاندنی كوردیدا بمێنێته‌وه.
كاركردنتان به پرۆفیشناڵی و به په‌یڕه‌وكردنی ڕاستگۆیی و بابه‌تی و پیشه‌ییبون و ڕه‌چاوكردنی یاسا و ئیتیكی كاری ڕۆژنامه‌وانی له گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌كاندا ماڵپه‌ره‌كه‌ی كردووه‌ته سه‌كۆیه‌كی گرنگی میدیایی باوه‌ڕپێكراو بۆ وه‌رگره‌كانی و سه‌رچاوه‌ی زانیاریش بێت بۆ ناوه‌نده میدیاییه ناوخۆیی و جیهانییه‌كان.
له كاروانی میدیای كوردی و پێگه‌یاندنی كادری لێهاتوو و به‌توانا خزمه‌تێكی باشی به میدیای كوردی كردووه‌و له‌ڕووماڵه‌كانیشیدا سه‌رباری خزمه‌تكردنی وه‌ك ناوه‌ندێكی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پێشه‌نگ بووه له پاراستنی كلتوور و به‌ها باوه‌كانی كۆمه‌ڵگه و وه‌ك میدیایه‌كی نیشتیمانی كاری كردوه.
هیوادارم ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان وه‌ك یه‌كێك له ئامڕازه‌كانی میدیای نوێ كه ئێستا پانتاییه‌كی گرنگی له كاری ڕۆژنامه‌وانی داگیركردووه خۆی له‌گه‌ڵ كاركردنی میدیای سه‌رده‌م بگونجێنێت و له گواستنه‌وه‌ی په‌یام و هه‌واڵ و زانیارییه‌كانیشدا به‌رپرسیارانه ڕۆڵی هه‌بێت له ئاڕاسته‌كردن و هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
دووباره هه‌ڵگیرسانی مۆمی هه‌ژده‌یه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان پیرۆزبێت.
هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتوو بن
لاهور شێخ جه‌نگی
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان
كۆسره‌ت ره‌سوڵ: PUKmedia راستگۆیانه به‌رده‌وامه
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندن له PUKmedia ده‌كات و ده‌ڵێت: ماوه‌ی 18 ساڵه پیشه‌ییانه‌و راستگۆیانه به‌رده‌وامن، پشتیوانیم بۆ پێشخستنی زیاتری ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان.
به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌رو ستافی ماڵپه‌ڕی PUKmedia
هه‌ژده‌هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی PUKmedia له جه‌نابتان و ته‌واوی ستافه ماندوونه‌ناسه‌كه‌تان پیرۆز ده‌كه‌م، ئومێد ده‌كه‌م هه‌میشه له سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام بتانبینم.
ماڵپه‌ڕی PUKmedia یه‌كێكی تر بوو له دیاری و به‌خششه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بواری میدیا، كاركردنی میدیای گواسته‌وه بۆ قۆناغی ئه‌لیكترۆنی به‌چه‌ندین زمانی جیاواز و ماوه‌ی 18 ساڵه پیشه‌ییانه‌و راستگۆیانه به‌رده‌وامن.
له‌مڕۆدا له‌پاڵ پیرۆزبایی خۆم و پشتیوانیم بۆ پێشخستنی زیاتری ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان، وه‌ك هه‌میشه دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه ده‌بێ راگه‌یاندن راشكاوانه به‌پابه‌ندبوون به‌پڕه‌نسیپه پیشه‌ییه‌كانی كاری میدیایی كاربكات و سه‌كۆی گه‌یاندنی داوا‌و داخوازییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بێت و هه‌میشه له‌به‌ره‌ی خه‌ڵك بێت و داكۆكیكاری مافه ڕه‌واكانیان بێت.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
سەرۆك كۆمار: PUKmedia خزمەتی زۆری كاروانی رۆژنامە‌وانی كردووە
بە‌بۆنە‌ی داگیرساندنی مۆمی 18 ساڵەی تە‌مە‌نی ماڵپەڕی PUKmedia وە، د. بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و رۆژنامە‌نووسان و كادرانی ماڵپەڕەكە دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێزان/ سەرنووسەر و رۆژنامە‌نووسان و كادرانی ماڵپەڕی PUKmedia
بە بۆنەی هەژدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKmedia ، گە‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی سەرنووسەر و سە‌رجە‌م رۆژنامە‌نووسان و كادرانی ماڵپەرەكەتان دە‌كە‌م.
لەماوەی ھەژدە ساڵی رابردوودا ماڵپەرەكەتان، خزمەتێكی زۆری بە كاروانی رۆژنامە‌وانی كوردی و بوارەكانی روناكبیری و رۆشنبیری و خوێنەران و چین و توێژە جیاوازەكان كردووە.
بۆیە ھیوادارم بەردەوام بن لە خزمەتكردنی رۆژنامە‌گە‌ری كوردی و خەڵكی كوردستان، لە‌سە‌ر بنەمای پێدانی زانیاری و ھە‌واڵ و خستەرووی راستییەكان وە‌ك خۆی، دووبارە پیرۆزە.
د. بەرھەم ساڵح
سەرۆك كۆماری عیراق
مه‌كته‌بی سیاسی: PUKmedia به‌رپرسیارانه‌و هاوسه‌نگانه كار ده‌كات
به بۆنه‌ی یادی 18 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی PUKmedia مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزباییه‌ك ئاراسته ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه PUKmedia به‌رپرسیارانه و هاوسه‌نگانه كار ده‌كات.
ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه:
له‌یادی (18) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ری (PUKmedia)، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رنوسه‌ر و ستافی ماڵپه‌ره‌كه ده‌كه‌ین. پیرۆزبایی له خوێنه‌ران‌و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌یش ده‌كه‌ین، كه له ساڵانی ڕابردوودا له ماڵپه‌ره‌كه‌دا خزمه‌تی رۆژنامه‌وانی و خوێنه‌رانیان كردووه.
ماڵپه‌ری (PUKmedia) به‌رپرسیارانه و هاوسه‌نگانه، له‌روانگه‌ی پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی كاری رۆژنامه‌وانی، رووماڵی هه‌واڵ و رووداوه‌كانی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ی كردووه‌و بیروڕا و بابه‌تی به‌پێزی بڵاوكردۆته‌وه.
ئومێده‌وارین، ماڵپه‌ری (PUKmedia)، ئه‌م یاده بكات به وێستگه و ده‌رفه‌تی به‌رنامه‌رێژی بۆ كاری باشتر و پێشخستنی زیاتری له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه.
دووباره پیرۆزه و هه‌میشه سه‌ركه‌وتووبن.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی: PUKmedia نموونه‌ی به‌رپرسیارێتییه
به‌بۆنه‌ی داگیرساندنی مۆمی 18 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی PUKmedia، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزباییه‌ك ئاراسته ده‌كات و ئاماژه به ڕاستگۆیی و به‌رپرسیارێتی ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌كات
ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه:
قوباد تاڵه‌بانی: PUKmedia جێگه‌ی پێزانینه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی PUKmedia بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنووسه‌رو ستافی رۆژنامه‌وانی ماڵپه‌ره‌كه ده‌كات و ده‌شڵێت، PUKmedia جێگه‌ی ته‌قدیر و به‌رز نرخاندنه و ھۆكارێكیش بووه بۆ به‌ھێزی و جێی متمانه‌ی خوێنه‌رانی.
ده‌قی بروسكه‌كه...
به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌ر و ستافی رۆژنامه‌وانی ماڵپه‌ڕی PUKmedia
به‌بۆنه‌ی ھه‌ژده‌ھه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕه سه‌نگینه‌كه‌تانه‌وه، چه‌پكه گوڵی پیرۆزباییتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م و ھیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
كارنامه‌ی ساڵانی رابردووی PUKmedia له گه‌یاندنی زانیاری و گواستنه‌وه‌ی رووداوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دروست و به‌رپرسیارانه، جێگه‌ی ته‌قدیر و به‌رز نرخاندنه و ھۆكارێكیش بووه بۆ به‌ھێزی و جێی متمانه‌ی خوێنه‌رانی. له ئێستاشدا هیوادارم له‌به‌ر ڕۆشنایی پێشكه‌وتنه خێراكانی دنیای رۆژنامه‌گه‌ری و دیجیتاڵ میدیا زیاتر و زیاتر په‌ره به ماڵپه‌ڕه‌كه بده‌ن و پارێزگاریش له‌و پێگه‌یه‌ی بكه‌ن.
دووباره پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م و هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بن.
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
سه‌عدی پیره: PUKmedia سه‌كۆی چین و توێژه جیاوازه‌كانه
به‌بۆنه‌ی داگیرساندنی مۆمی 18 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی PUKmedia، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره پیرۆزباییه‌ك ئاراسته ده‌كات و ماڵپه‌ڕه‌كه به سه‌كۆی ئازادیخوازان و چین وتوێژه جیاوازه‌كان ده‌زانێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه:
به‌رێزان/ سه‌رنوسه‌ر و میدیاكارو ته‌واوی كارمه‌ندانی پیوكه‌ی میدیا
له هه‌ژده‌هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕه ئازیز‌و خۆشه‌ویته‌كه‌تان ، پیرۆزبایی گه‌رمتان ئاراسته ده‌كه‌م و هیوای پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ی زیاترتان بۆ ده‌خوازم له خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و میدیای كوردی دا.
له18 ساڵی رابردوودا ماڵپه‌ڕی (PUKmedia) پێ به پێ له‌گه‌ڵ قۆناغه جیاوازه‌كانی سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری ھه‌میشه له پێشه‌وه‌ی كاروانی خه‌باتی رۆژنامه‌گه‌ری و رۆشنبیری به‌رده‌وامی داوه به‌و په‌یامه روونه‌ی كه ساڵه‌ھایه كردویه‌تی به دروشم كه خۆی له راستی و دروستی زانیاریه‌كانی و ئازادی راده‌ربڕین و ڕای جیاواز ده‌بینێته‌وه
بۆیه ھه‌میشه وه‌ك سه‌كۆی ئازادیخوازان وبڵندگۆی چین و توێژه جیاوازه‌كان بووه
چۆن له هه‌ژده ساڵی رابردوودا خزمه‌تێكی گه‌وره‌تان به كاروانی خه‌باتی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و راگه‌یاندنی كوردیدا و له‌م پێناوه‌شدا ره‌نج و ماندوو بوونێكی زۆرتان كێشا، دڵنیام له ئاینده‌شدا سایته جوان و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پیوكه‌ی میدیا به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌وتن و ھه‌موو كونجێكی ئه‌م جیھانه پڕ ده‌كات له زانیاری و ھه‌واڵ و هه‌میشه له پێشه‌نگ ده‌مێنێته‌وه
جارێكی تر، پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، ده‌ستی یه‌كه‌به یه‌كه‌ی ته‌واوی خێزانه ماندوونه‌ناسه‌كه‌ی سایتی پیوكه‌ی میدیای ئازیزمان ده‌گووشم و ھیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره
خاتوو گه‌لاوێژ: PUKmedia سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی هه‌واڵ و زانیارییه
به‌بۆنه‌ی داگیرسادنی مۆمی 18 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ماڵپه‌ڕی PUKmedia وه، خاتوو گه‌لاوێژ بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی رۆژنامه‌نووس و ته‌كنیككارانی ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌كات كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
خۆشه‌ویستانی رۆژنامه‌نووس و ته‌كنیككارانی PUKmedia ، پیرۆزبایی یادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان لێده‌كه‌م. حه‌ڤده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ی خه‌باتی رۆژنامه‌گه‌ری به هه‌وڵ و ماندووبوونی خه‌مخۆرانی میدیای ئه‌لیكترۆنی دامه‌زرا و ئێستایش كه پێده‌نێته هه‌ژده‌ساڵه‌ی له‌دایكبوونییه‌وه، بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ هه‌واڵ و زانیاری و بابه‌تی جیاجیا نه‌ك هه‌ر بۆ كه‌سانی سیاسی و چاو‌دێر و شرۆڤه‌كار و ئه‌كادیمیان، به‌ڵكو بۆ به‌شێكی به‌رفراوانی خه‌ڵكی هۆشیار و به ئاگای دۆخه‌كه.
هه‌ژده‌ساڵ بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی میدیایی ته‌مه‌نێكی كه‌م نییه، بۆیه ئێستا له‌م هه‌ڕه‌تی لاوییه‌تاندا هه‌واڵ و رووداوی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشی و كایه‌كانی ژنان و بیروڕا و ریپۆرتاژ و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و ئه‌رشیف و دۆكیۆمێنته‌كانتان، مایه‌ی سه‌رنجی هه‌موانه، به‌تایبه‌ت كه له ئێستادابه دوو شێوه‌زاری شیرینی زمانی دایك و به زمانه پڕخوێنه‌ره‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و روسی بابه‌ته‌كانتان له ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئومێده‌وارم به‌هه‌وڵی هه‌موولایه‌ك، به‌تایبه‌ت هه‌وڵه لێبڕاوانه‌كانی خۆتان، زمانه‌كانی فارسی و توركی-یش ئه‌كتیڤ بكه‌ن، بۆ باشتر گه‌یاندنی په‌یام و ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌زۆرترین گه‌لانی دنیا، به‌تایبه‌ت هه‌ردوو گه‌لی فارس و تورك كه دراوسێی نیشتمانه‌كه‌مانن و زۆر پێویست ده‌كات باشتر لێمان تێبگه‌ن.
وه‌ك خۆتان ده‌زانن له‌م پێشبڕكێی زانیاریی دیجیتاڵیه‌دا، میدیای ئه‌لیكترۆنی سوارچاكانه ئه‌سپی خۆی تاوداوه و كه‌وتووه‌ته ریزی پێشه‌وه، من ئێوه‌له‌پێشه‌وه ده‌بین و هیوادارم زیاتر و زیاتر بابه‌تیانه و هاوسه‌نگانه و ئازاد و ئازایانه هه‌ر له پێش و له پێشكه‌وتندا بن..
دووباره پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م.
بروسکەی پیرۆزبای مەکتەبی ڕێکخستن بۆ (18) هەمین ساڵەی دامەزراندنی ماڵپە‌ری (PUKmedia)ی ئازیز
بە‌بۆنە‌ی 18هەمین ساڵیادی ماڵپەڕی PUKmedia ی ئازیزەوە گە‌رمترین پیرۆزبای ئاراستە‌ی بەڕێوەبەروتەواوی کادروکارمەندانی دەکەین وهیوای سەرکەوتن وبەردەوامیان بۆدەخوزین ودەستخۆشیان لێدەکەین وکارەکانیان لەماوەی هەژدەساڵی ڕابردودا بەرزدەنرخێنین وپیرۆزبایش لەهەمووئەو میدیاکارانەش دەکەین کەڕۆژانێک کاریان لەم ماڵپەڕەداکردوە ،هەروەها پیرۆزبای لەتەواوی خوێنەرەکانی دەکەین
ماڵپە‌رە‌كە PUKmedia یەکێکە لەوماڵپەڕە ئەلکترۆنیە دیارانەی کەبۆتە جێگەی متمانە‌ی خوێنەرەکانی و توانیویەتی ڕاستگۆی وبێ لایەنی خۆی بسەلمێنێ لەبڵاوکردنەوەی هەمووئەوبابەت وهەواڵانەی کەلەڕێگەی ئە‌م ماڵپەرەوە بڵاوببێتەوە وەهەوڵیشی داوەزۆرترین هەواڵ وزانیاریە جۆراوجۆرەکان بەشێوەیەکی ڕاست ودروست بگەیەنێت بەخوێنەرەکانی .
هەربۆیە ماڵپەڕی PUKmediaبەیەکێکی تر لەسەروەریەکانی میدیای یەکێتی نیشتمانی کوردستان دادە‌نرێت وتوانیویەتی لەم ڕێیەشەوە خزمەتێکی باش بەمیدیای ئەلکترۆنی کوردی بکات .
خوازیارین، ماڵپە‌ری (PUKmedia) ،بەردەوام لە پێشکەوتندا بێت و ووێستگەی داهاتوی ئە‌م ماڵپەڕە داهێنان نوێ بێت و بتوانێت لەزووترینک کاتدا گرنگترین زانیاری وڕوداو هەواڵەناوخۆی وناوچەی وجیهانیەکان بگەیەنێت بەخوێنەرانی جارێکی پیرۆزە هەمیشە سەركەوتووبن.
مەکتەبی ڕێکخستنی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
پەیامی لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان بۆ ساڵیادی دامەرزاندنی سایتی PUKmedia میدیا
بە‌رێزان سەرنوسەر و جێگری سەرنووسەر و میدیاكار و كادیر‌و كارمە‌ندانی سایتی PUKmedia
بە‌بۆنە‌ی 18 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕەكەتان، بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لەمەكتەبی پەیوەندییەكان ی.ن.ك، گە‌رمترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دە‌كە‌م، هیوای گەشەو پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم، لە خزمەتكردنی میدیای كوردی و گە‌یاندنی پەیام رەوای كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.
سایتی PUKmedia كە حەڤدە ساڵ لەمەوبەر دامەزرا و پێدەنێتە هەژدەساڵەی لەدایكبوونییەوە، بووەتە سە‌رچاوە‌یە‌كی گرنگ، بۆ بەدەستخستنی هەواڵ و زانیاری و بڵاوكردنە‌وە‌ی هەواڵ و بابەتی گرنگ و بەپێزی جیاجیای، سیاسی و ئابوری و رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی و وەرزشی و بیروڕای جیاوزا، لەم پێناوەشدا رەنج و ماندووبوونێكی زۆرتانداوە.
هیوادارم وە‌ك چۆن لە هەژدە ساڵی رابردوودا بەشێوەیەكی بابەتی و پیشەیی و هاوسەنگ و ئازاد لە خزمەتكردنی كاروانی خەباتی رۆژنامە‌گە‌ری و رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی دابوون، هەر بەهەمان گوڕوتینی جارانەوە، بەردەوامبن لە باشتر گە‌یاندنی پەیام و دەنگی گەلی كوردستان بەگەلانی دونیا.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین، دەستی ماندووبوونی تە‌واوی خێزانی سایتەكەتان دەگووشم، هیوای سە‌ركە‌وتن و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
دكتۆر سۆران جەمال تاهیر
ئە‌ندامی مەكتەبی سیاسی لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی ی.ن.ك
رزگار حاجی حه‌مه: PUKmedia ده‌نگی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه
به‌بۆنه‌ی داگیرساندنی 18 هه‌مین مۆمی ساڵیادی دامه‌زراندنی PUKmedia رزگار حاجی حه‌مه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی گه‌شه‌پێدانی بیر‌و هۆشیاری پیرۆزباییه‌كی ئاڕاسته كرد و ڕایگه‌یاند: PUKmedia توانیویه‌تی ببێته چاوگی هه‌واڵی دروست و هاوسه‌نگ و ساباتی بابه‌تی فره‌چه‌شنی نێو دونیای میدیای كوردی.
ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه:
به‌ڕێزان: سه‌رنووسه‌ر و ستافی PUKmediaی خۆشه‌ویست
به بۆنه‌ی داگیرساندنی (18)مین مۆمی ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌تانه‌وه، به ناوی خۆم و هه‌ڤاڵانم له (مه‌كته‌بی گه‌شه‌پێدانی بیر‌و هۆشیاری)یه‌وه گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین.
ماڵپه‌ڕی PUKmedia وه‌ك پێشه‌نگی میدیای ئه‌لیكترۆنی، له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی پڕ له شكۆیدا توانیویه‌تی ببێته چاوگی هه‌واڵی دروست و هاوسه‌نگ و ساباتی بابه‌تی فره‌چه‌شنی نێو ۆونیای میدیای كوردی، هاوكات له پێناو خزمه‌تكردنی رۆژنامه‌گه‌ری و گه‌یاندنی په‌یامی كوردانه‌و ده‌نگی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و زانیاری دروست، هه‌رده‌م راستگۆیانه‌و به‌رپرسیارانه ئه‌ركه پیشه‌یی و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كێتیانه‌ی خۆی جێبه‌جێ كردووه‌و سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراوی خوێنه‌رانی كورد بووه له ته‌واوی پارچه‌كانی كوردستان و سه‌رتاسه‌ری جیهان، كه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی شانازی یه‌كێتیه‌كه‌مانه.
دووباره ئه‌م یاده له‌ئێوه‌و سه‌رجه‌م راگه‌یاندنكارانی یه‌كێتی پیرۆز بێت.. به‌هیوای به‌رده‌وامی و پێشكه‌وتنی زیاتر.
رزگار حاجی حه‌مه
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی گه‌شه‌پێدانی بیر‌و هۆشیاری
پەیامی پیرۆزبایی بورهان سعید سۆفی
بۆ یادی دامەزراندنی ماڵپە‌ری (pukmedia)
بە بۆنەی تێپەڕبوونی حەڤدەساڵ بەسەر دامەزراندنی ماڵپەڕی رە‌سمی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان (pukmedia)، پیرۆزبایی گەرم لە سەرنووسەر و ستافی بەڕێوەبردن و تە‌واوی ڕۆژنامەنووس و كارمە‌ندانی ماڵپە‌ری (pukmedia) دەکەم، هیوای سە‌ركە‌وتن و بەرەوپێشچوونی زیاترتان بۆ دەخوازم، بەو هیوایەم ماڵپەڕەكەتان وەک چۆن لەگەڵ دەرکەوتنی میدیای دیجیتاڵیدا توانی شوێن پێی خۆی وەک ماڵپەڕێکی کاریگەر لەناو دڵی بینەر و وەرگرەکانیدا بکاتەوە و ببێتە سەکۆیەک بۆ ئاسانکاری لە گە‌یاندنی خەمی گشتی و خزمەتکردن بە تە‌واوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بەبێ جیاوازی، هەروەها وەک ماڵپەڕێکی پەیوەست بە ئیتیکی کاری میدیایی هەمیشە لە‌سە‌ر ئەو شێوازی کارکردنە بمێنێتەوە و وەک ئەستێرەیەکی گەشی میدیای کوردی بەو سەنگ قورساییە بەردەوام بێت.
خزمەتی باشتر و شایستەتر بە خەڵک و ڕاگەیاندنی كوردی لە پێشینەی کارەکانتان بێت.
دوبارە پیرۆزە و هەر شاد و سەرکەوتوو بن
بورهان سەعید سۆفی
ئە‌ندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەران.
الانصات المركزی: PUKmedia میدیایەكی بەرپرسیارە
بە‌بۆنە‌ی داگیرساندنی مۆمی 18 ساڵەی تە‌مە‌نی ماڵپەڕی PUKmedia وە، الانصات المركزی، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و رۆژنامە‌نووسان و كادرانی ماڵپەڕەكە دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بە‌رێز كاك كاروان ئە‌نوە‌ر سەرنووسەری PUKmedia
بە‌رێزان دەستەی رۆژنامەنوسانی ئەو سایتە ئازیزە
پێرۆزبایی حەڤدەهەمین ساڵرۆژی پەخشی دیجیتاڵی ودامەزراندنی سایتە سەنگینەكەتان ئەكەین و رێزوخۆشەوییستیمان هەیە بۆ ماندووبوون دڵسۆزی وئەمەكداریتان لە خزمەتكردنی پرسی رۆژنامە‌وانی یەكێتیمان لە سەنگەری PUKmedia وكەناڵەكانی تری راگە‌یاندنی یەكێتی.
جگە لەمێژووی پڕلەشانازیی چەندین ساڵەی، PUKmedia هەمیشە لە چوارچێوەی ئەو ستراتیژە كاریكردووەو بەردەوامە كە سەرۆك مام جەلال بۆی دارشتووە و هەمیشە PUKmedia و كەناڵەكانی تری راگە‌یاندنی یەكێتی بە پایەكی سەرەكی خەباتی كوردایەتی و كایەی سیاسی و نەتەوایەتی ریزبەندكردووە بەوەش لە میدیای ئاسایی جیایكردۆتەوە بۆ میدیایەكی بەرپرسیار بەرامبەر ئەركی سیاسی و رۆژنامە‌وانی وستراتیجی نەتەوایەتی و پرسی گووتاری یەكڕیزیی وئاشتەوایی لەئاستی كوردستان وناوچەكە و لەئێستاشدا سە‌ركردایە‌تی نوێی یەكێتیمان لە قۆناغی نوێبوونەوە و رێكخستنەوە هەمان بەرپرسیارێتی بۆ PUKmedia و كەناڵەكانی تری راگەیاندن دەخوازێت ودڵنیاین ئە‌م سایتە سەنگینە لەئاستی ئەوئەركە هەستیارەدایە وكاروانی خۆی بەو ئاراستەیە بەبرەوی زیاتر تاو ئەدات.
لەگەڵ رێزوشانازیمان
الانصات المركزی
د.جوان ئیحسان بۆ PUKmedia: له‌گه‌شه‌كردن به‌رده‌وامبن
ده‌قی بروسكه‌كه..
به‌ڕێزان/ به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رنووسه‌رو رۆژنامه‌نووسانی PUKmedia ی ئازیز
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌رزاندنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان جوانترین وگه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رجه‌م میدیاكارو كادر‌و كارمه‌ندانی ده‌زگا ئازیزه‌كه‌تان ده‌كه‌م و ده‌خوازم به‌رده‌وام بن بۆ ڕۆشنكردنه‌وه‌ی هزرو خزمه‌تكردن به هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری به‌سه‌رجه‌م ڕه‌نگه‌كانیه‌وه.
ده‌ستی ماندونه‌بوونتان ده‌گوشم كه‌هه‌میشه به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی وبوێرییه‌وه له‌خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و میدیای كوردیدا بوون ، له‌ماوه‌ی كاركردنی ماڵپه‌ڕه‌جوانه‌كه‌تان هه‌میشه له‌پێشه‌وه‌ی كاروانی خه‌باتی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕۆشنبیریدابوون ،جارێكی‌تر پیرۆزبایتان لێ ده‌كه‌م و هیوادارم وه‌ك چۆن له‌هه‌ژده‌ساڵی ڕابردودا خزمه‌تێكی گه‌وره‌تان به‌كاروانی خه‌باتی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی كوردی كردووه له‌ئاینده‌شدا به‌گه‌شه‌كردن وپێشكه‌وتنی زیاتر به‌رده‌وام بن ، ئاینده‌تان پڕده‌سكه‌وت وبه‌رهه‌می زیاتربێت .
دكتۆر جوان ئیحسان فوزی
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك)
وه‌زیری پێشمه‌رگه پیرۆزبایی له PUKmediaده‌كات
به‌ڕێزان سه‌رنوسه‌ر و ستافی نووسین و رۆژنامه‌نووسانی PUKmedia
یادی (۱٨) ساڵه‌ی ماڵپه‌ره‌كه‌تان لێ پیرۆز بێت، خوازیاری ئه‌وه‌م به‌ره‌و قۆناغێكی گه‌شه‌سه‌ندووتر له‌كایه‌ی میدیا‌و رۆژنامه‌وانی ئه‌لیكترۆنی هه‌نگاوبنێن. PUKmedia ماڵپه‌رێكی سه‌نگینه‌و به‌رده‌وام پیشه‌یانه‌و بابه‌تیانه مامه‌ڵه‌ی كردووه. له‌خزمه‌تی بیر‌و هۆشیاری نیشتمانیی و یه‌كڕیزی و كۆده‌نگی گه‌له‌كه‌مان رۆڵێكی گه‌وره‌و به‌نرختان گێڕاوه.
سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی، كه هه‌میشه‌و به‌رپرسیارانه و پێشمه‌رگه ئاسا له‌خه‌می گه‌یاندنی هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی تایبه‌ت به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوون. له‌مڕوه‌شه‌وه هاوكارێكی باشی په‌یامی میدیایی بوون له راسته‌ڕێ كردنی سه‌قامگیری و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیماندا..
دووباره پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م، هه‌رده‌م له‌پێشكه‌وتن و نوێگه‌ریدا بن.
شۆڕش ئیسماعیل
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
په‌یامی سه‌ركه‌وت محه‌مه‌د غفور بۆ PUKmedia
به‌رێزان سه‌رنوسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی ماڵپه‌ری PUKmediaی ئازیز.
به بۆنه‌ی 18هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌تانه‌وه، جوانترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین .
ماڵپه‌ڕی PUKmedia وه‌ك پێشه‌نگی میدیای ئه‌لیكترۆنی، رۆڵ و كاریگه‌ری له‌میدیا و گواستنه‌وه‌ی رووداوه كان هه‌نگاوێكیی پڕ بایه‌خ و وێستگه‌یه‌كی گرنگی خه‌باته مێژوویه‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و زانیاری دروست بووه و ڕێنوێنێكی به‌ئه‌زموون بووه له هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا له سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا ، له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی پڕ شكۆیدا توانیویه‌تی ببێته سه‌كۆیه‌كی ئازاد بۆ هه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگه جیاوازه‌كان و سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی خوێنه‌ران بووه له سه‌رتاسه‌ری جیهان .
دووباره به ناوی خۆم و هه‌ڤاڵانم له بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاڕاسته ده‌كه‌ین هه‌ر شاد‌و سه‌ركه‌تووبن .
سه‌ركه‌وت محه‌مه‌د غفور
ئه‌ندامی ســـــه‌ركردایه‌تی و
پیرۆزبایی مەڵبەندی 14 ی كۆیە بۆ سایتی PUKmedia
بە‌بۆنە‌ی ١٨ساڵەی داگیرساندنی مۆمی تە‌مە‌نی سایتی پیوكەی میدیا بەناوی هەڤاڵ ئەبوزێد ساڵح ئە‌ندامی سە‌ركردایە‌تی و لێپرسراوی مەڵبەندی ١٤كۆیە و هەڤاڵانی مەڵبەندەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرو ستافی سایتەكە دەكەین. PUKmedia لەماوەی تە‌مە‌نی كاركردنی بەرپرسانەو نەتەوەییانە بابەت و هەواڵەكانی بلاوكردووەتەوە.هەمیشە سەكۆیەك بووە بۆ بیروڕاجیاوازەكان.بەهیواین لە داهاتوودا خزمەتی زیاتر بە ڕاگەیاندنی كوردی و یەكێتی بكەن.
مەڵبەندی 14ی كۆیە
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
پەیامی سالار سەرحەد بۆ PUKmedia
یه‌كێتیی نیشـــتمانیی كوردســـــتان
بە‌بۆنە‌ی تێپەڕبوونی 17 ساڵ بەسەر دامەزراندنی (PUKmedia)دا پیرۆزبایی لەسەرنوسەرو میدیاكارانی ئە‌م سەكۆ راستگۆ و بوێرە دە‌كە‌م، هیوادارم تە‌مە‌نی كاری ئە‌م ماڵپەڕە بەردەوام بێت بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵك و رێباز بەرز و پیرۆزەكەی یەكێتیی.
(PUKmedia) لە ماوەی تە‌مە‌نی خۆیدا، سە‌رباری ئە‌وە‌ی زمان حاڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە، رۆڵی بونیادنەری هەبووە لە زیادكردنی پانتای ئازادی و گە‌یاندنی داوا ڕەواكانی خەڵكی كوردستان بە حكومەت.
دەبێ (PUKmedia) وە‌ك هەمیشەی هی هەمووان و بۆ هەمووان بێ، مینبەری ڕەخنەگرتن و ڕای ئازاد بێ و بەشدارێكی بەرچاو هەبێت لە خستنەڕووی ڕاستییەكان.
سالار سەرحەد خەلیفە
لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكان
فه‌همی بورهان: PUKmedia هه‌میشه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی گرنگی هه‌وڵه
به‌ڕێزان كاك كاروان سه‌رنوسه‌رونوسه‌رانی PUKmedia
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی پیوكه‌ی میدیا،گه‌رمترین پیرۆزبایتان لێ ئه‌كه‌م هیوا خوازم مۆمی نوێی ته‌مه‌نی كاری میدیایتان سه‌ره‌تایه‌كی نوێی بێت بۆ شیكارو گه‌یاندنی هه‌واڵ و ڕووداوه‌كان به خوێنه‌رانی پیوكه‌ی میدیا،بێگومان له ڕابردوودا به‌هۆی پابه‌ندبوونتان به‌ئه‌ركی پیشه‌یی و پاراستنی ئیتیكی میدیایی و پاراستنی هاوسه‌نگی و بابه‌تی بوونتان وای كردوه هه‌میشه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی هه‌واڵ و زانیاری هاوڵاتیان به‌متمانه‌وه بۆتان بگه‌ڕێنه‌وه، به‌هه‌مان ئاستی چاوه‌ڕوانیه‌وه بۆ وه‌رزێكی نوێی پیوكه‌ی میدیا ئه‌ڕوانین و به‌خشش و كاری جدیترتان لێ چاوه‌ڕوان ئه‌كرێت، جارێكی تر پیرۆزبایتان لێ ئه‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنتان بۆ ئه‌خوازم.
فه‌همی بورهان عمه‌ر
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
بێستون سابوراوایی بۆ PUKmedia: كاری زیاترتان لێ چاوه‌ڕوانده‌كرێت
هه‌ڤاڵانی ماندوونه‌ناس له پییوكه‌ی میدیا
سڵاووحورمه‌تم قبوڵكه‌ن..
له ناخه‌وه هه‌ژده‌هه‌مین ساڵڕۆژی ماندووبوون و به‌خشینی فیكر‌و زانیاری و كاری ڕۆژنامه‌وانییتان لێ پیرۆز ده‌كه‌م.
هه‌ركه‌س به چاوی بایه‌خ و سه‌لیقه‌ی دروست و بیری تیژ‌و ئارام له مێژووی چالاكیه‌كانی ڕاگه‌یاندنكاری ئێوه وردبێته‌وه په‌ی به ئاستی به‌رزی كار و چالاكیه‌كانتان ده‌بات و ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كات..
به‌رده‌وامی و كاری زیاتر و ماندووبوونی زیاترتان لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت و بڕۆن به‌ره‌و گه‌شه‌كردنی زیاتری سایته ڕه‌نگینه‌كه‌ی یه‌كێتی PUKmedia
له‌گه‌ڵ ڕێزی
بێستون سابوراوایی
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
مه‌كته‌بی راگه‌یاندن: PUKmedia له‌خزمه‌ت راستی زانیاری میدیا بووه
مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی PUKmediaه‌وه پیرۆزبایی له‌سه‌رنوسه‌رو میدیاكارانی ده‌كات و ده‌ڵێت: هه‌موو سات و سه‌عات و رۆژێك مینبه‌ری ئێوه له‌خزمه‌ت راستی زانیاری میدیایی و راستی رێباز‌و ره‌وتی میدیای یه‌كێتی بووه‌و له‌و ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه ئیتر له‌خه‌م ره‌خساوه‌و هه‌موومان ئومێدی زۆرمان پێیه‌تی.
هه‌ڤاڵ كاروان ئه‌نوه‌ر سه‌رنوسه‌ری میدیای PUKmedia
هه‌ڤاڵان میدیاكارانی خۆشه‌ویستی PUKmedia
پیرۆزبایی یادی ده‌ستپێكی خه‌باتی میدیایی و بیره‌وه‌ری ئه‌و سه‌كۆ گه‌شاوه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتیتان لێده‌كه‌ین.
هه‌موو سات و سه‌عات و رۆژێك مینبه‌ری ئێوه له‌خزمه‌ت راستی زانیاری میدیایی و راستی رێباز‌و ره‌وتی میدیای یه‌كێتی بووه‌و له‌و ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه ئیتر له‌خه‌م ره‌خساوه‌و هه‌موومان ئومێدی زۆرمان پێیه‌تی.
له‌گه‌ڵ نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیدا دڵنیاین ئێوه‌ش به‌شێك ده‌بن له‌ستراتیژی نوێبوونه‌وه‌و بوژاندنه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌مان.
ساڵی نوێتان پیرۆز به‌ره‌و یادی گه‌وره‌ی رۆژی میدیای یه‌كێتی له‌پێناو یه‌كخستنی گوتار‌و تواناكانمان.
مه‌كته‌بی راگه‌یاندن
جه‌زای سه‌ید مه‌جید: PUKmedia سه‌رچاوه‌ی راستگۆیی میدیای كوردییه
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی پیرۆزبایی یادی دامه‌زراندنی PUKmedia ده‌كات و به سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی دروست و ڕاستگۆیی نێو میدیای كوردی ناوی ده‌بات.
به‌ڕێزان/سه‌رنووسه‌رو رۆژنامه‌نووسان وستافی PUKmediaی به‌ڕێز
به بۆنه‌ی داگیرساندنی مۆمی (18)مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سایته‌كه‌تانه‌وه، به ناوی خۆم و هه‌ڤاڵانم له مه‌ڵبه‌ندی1ی ڕێكخستنی سلێمانی پیرۆزبایی ئه‌م یاده‌تان لێده‌كه‌ین، كه توانیوتانه ببنه سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی دروست و ڕاست وسه‌نگینی نێو میدیای كوردی.
پی یوكه‌ی میدیا له پێناو خزمه‌تی رۆژنامه‌گه‌ری وگه‌یاندنی په‌یامی راستی و زانیاری دروست و راستگۆیی و به‌رپرسیارێتی كردووه‌ته ئه‌ركێكی له پێشینه‌ی خۆی و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ كردووه‌وبۆته سه‌رچاوه بۆزۆرینه‌ی كه‌ناڵه‌كانی دیكه.
دووباره ئه‌م ساڵیاده له ئێوه‌و سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان و خوێنه‌ران پیرۆز بێت وبه‌هیوای به‌رده‌وامی و گه‌شه‌ی زیاتر به وێبسایته ئازیزه‌كه‌مان.
نصراللە سورچی : PUKmedia مینبەری حەق بێژی و گە‌یاندنی راستییەکانە
بە‌بۆنە‌ی ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپە‌ری PUKmedia زمانحاڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (نصراللەسورچی )ئە‌ندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٠ی قەرەچوغ پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە‌ی نووسەرو ستافی PUKmedia دەکات و رادەگێنێ کە مینبەری حەق بێژی و گە‌یاندنی راستیەکانە
ئە‌مە‌ش دەقەکەیەتی
بۆ نووسەرو ستافی PUKmedia ی ئازیز ، بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لەمەڵبەندی ٢٠ی رێکخستنی قەرەچوغ ، لە١٨هەمین تە‌مە‌نی ماڵپەرە تێکۆشەرو کۆڵنەدەرەکەتان جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەین ، ئێستا کە راگە‌یاندنی ئەلیکترۆنی رۆڵی کاریگەری هەیە لەگەیاندنی پەیام و راستی رووداوەکان ئێوە بەوپەڕی لەخۆبووردەییەوە شەو رۆژ کاردەکەن و جێدەستتان دیارە لە نێو ماڵپەرو سایتەکان و جێ متمانە‌ی هەمووانن و لەم نێوەندەشدا PUKmedia بۆتە مینبەری حەق بێژی و گە‌یاندنی راستیەکان و جێ شانازی گشت لایەکمان،
جارێکی تر پیرۆزبێ و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆدەخوازم
نصراللە سورچی
ئە‌ندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٠ی رێکخستنی قەرەچوغ
بە‌رێز / كاك كاروان ئە‌نوە‌ر
بە‌رێزان / رۆژنامە‌نووسان و خە‌باتكارانی ماڵپە‌ری PUKmedia.com
پیرۆزبایی فریاڵ عەبدوڵڵا بۆ PUKmedia
رێز و سڵاو...
بە‌بۆنە‌ی ھە‌ڵگیرساندنی ١٨مین مۆمی تە‌مە‌نی ماڵپە‌ری PUKmedia ی ئازیز، گە‌رمترین پیرۆزبایی خۆم و سە‌رجە‌م ئە‌ندامان و كادیران و كارمە‌ندانی بۆردی پە‌یوە‌ندیە ھە‌رێمایە‌تیە‌كانی (ی ن ك) ئاراستە‌ی یە‌كە‌بە‌یە‌كە‌ی ئێوە‌ی ماندوو نە‌ناس دە‌كە‌م.
ماڵپە‌ریPUKmedia كە زمانحاڵی راگە‌یاندنی (ی ن ك)ە، بە پێشە‌نگی رۆژنامە‌وانی ئە‌لیكترۆنی دادە‌نرێت لە‌كاروانی بواری رۆژنامە‌گە‌ری كوردیدا، كە‌لێنێكی گە‌ورە‌ی لە‌خێرا گە‌یاندنی ھە‌واڵ و زانیاری پڕ كردە‌وە، بە‌تایبە‌تی بۆ ئە‌وێ رۆژێ لە‌لایە‌ن رە‌وە‌ندی كوردی لە ووڵاتانی جیھانە‌وە وە‌ك سە‌رچاوە‌یە‌كی گرنگی زانیاری و پە‌نجە‌رە‌یە‌كی رە‌نگاورە‌نگی پڕ لە ھە‌ناسە‌ی كوردستان پێشوازیە‌كی گە‌رمی لێكرا و تا ئێستاش جێگای متمانە‌ی زۆرینە‌ی خوێنە‌رانە.
سە‌رباری ئە‌وە‌ی كە PUKmedia ماڵپە‌ری رە‌سمی (ی ن ك)ە، بە‌ڵام لە‌ھە‌مانكاتدا مە‌یدان و سە‌كۆی قە‌ڵە‌مە بوێر و سە‌ربە‌خۆ و ئازادە‌كان بووە، ھە‌میشە جێگای پە‌خش و بڵاوكردنە‌وە‌ی بیروڕا جیاواز و رە‌نگاورە‌نگە‌كان بووە، سانسۆری لە‌سە‌ر ھیچ جۆرە رە‌خنە و پێشنیارێكی رە‌خنە گران دانە‌ناوە، ئە‌مە‌ش رە‌نگدانە‌وە‌ی دروشم و پرە‌نسیپیە‌كانی(ی ن ك)ە لە باوەڕ بوون بە ئازادی بیروڕا و رە‌خنە و رە‌خنە لە‌خۆگرتن.
ھیوای تە‌مە‌ن درێژی و سە‌ركە‌وتن و سە‌رفرازی بۆ تە‌واوی ستافی ماڵپە‌رە‌كە دە‌خوازین، دووبارە ئە‌م یادە لە ئێوە و لە‌خۆمان و لە‌سە‌رجە‌م ئە‌ندامانی (ی ن ك) پیرۆزبێت.
فریال عبداللە
ئە‌ندامی سە‌ركردایە‌تی و لێپرسراوی بۆردی پە‌یوە‌ندیە ھە‌رێمایە‌تیە‌كانی (ی ن ك)
لیواچەتۆ: PUKmedia راستگۆیانە و بوێرانە روماڵ دەكات
بروسكەی پیرۆزبایی:-
بەڕێزان بەڕێوەبەر و كادیران و كارمە‌ندانی سایتی پیوكەی میدیا لەناخی دڵەوە پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنتان لێدەكەم، ئێوە لە حەڤدە ساڵی تەمەنتان توانیوتانە ڕاستگۆیانەو بوێرانە ڕوماڵی ڕوداوو هەوالەكان بگەیەننە خەڵك ئە‌مە‌ش دڵنیام بە كۆمەڵێك ڕۆژنامە نوس و میدیاكاری پڕ ئەزموون دەكرێت.
ئێستاش لە گەڵ داگیرساندنی مۆمی هەژدەهەمین ساڵەی سایتە سەوزو پڕ زانیارییەكەی پیوكەی میدیا هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم ،هەروەها ئومێدەكەم لەم ساڵە لە لوتكەی سەركەوتندا بتان بینم، بە ئێوە‌ی بەڕێوەبەر و ڕۆژنامەنوسان و كادیران و كارمەندانتان دەڵێم كار لە میدیایەك دەكەن كە میراتی زیاتر لە بیست و یەك هەزار شەهیدە بۆیە هەموو تواناتان بخەنە گەڕ بۆ سەر خستن و پێشكەوتنی سایتە جوانەكەتان،وە‌ك هەمیشە ئێوە پێشە‌نگی گە‌یاندنی خواست و داخوازییەكانی هاوڵاتیان بون ، لە ئێستاشدا كە مۆمی هەژدە ساڵەتان دادەگیرسێنن چاومان لەسەركەوتنی زیاترتانە.
جارێكی تر پیرۆبایی لەتەواوی كادیران و ڕۆژنامەنوسان و كارمەندانتان. دە‌كە‌م، ئێمەش پشت و پشتیوانتان دەبین.
سەركەوتنتان بە ئاواتە خوازم
لیواچەتۆ ساڵح سەعید
ئە‌ندامی ئەنجومەنی سە‌ركردایە‌تی و بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان
مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك: PUKmedia ڕاستگۆیه
به‌بۆنه‌ی داگیرساندنی مۆمی 18 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی PUKmedia، مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك پیرۆزباییه‌ك ئاراسته ده‌كات و ئاماژه به ڕاستگۆیی و به‌رپرسیارێتی ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه:
به‌ڕێزان/سه‌رنووسه‌ر و ده‌سته‌ی نووسه‌ران و ستافی PUKmediaی ئازیز
به بۆنه‌ی داگیرساندنی مۆمی (18)مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی (PUKmedia)وه، به ناوی خۆم و هه‌ڤاڵانم له مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركوك، به گه‌رمی پیرۆزبایی ئه‌م یاده‌تان لێده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین وه‌ك هه‌میشه سایته‌كه‌تان له گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامدا بێت.
ئه‌ڵبه‌ته وێب سایتی (PUKmedia) به له‌به‌رچاوگرتنی بنه‌ماكانی ئیتیكی رۆژنامه‌وانی؛ راستگۆیی و به‌رپرسیارێتی كردووه‌ته ئه‌ركێكی له پێشینه‌ی خۆی و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ كردووه، ئه‌وه‌یش له پێناو خزمه‌تی كایه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری و گه‌یاندنی په‌یامی راستی و زانیاری دروست و گه‌شه‌پێدانی بواری رۆژنامه‌وانی كوردی له ته‌واوی هه‌رێم و عیراقدا.
دووباره ساڵیادی PUKmediaی ئازیز له ئێوه‌و سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان و خوێنه‌ران پیرۆز بێت
محه‌مه‌د عوسمان
لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگال: PUKmedia رۆڵی هەبووە لە گە‌یاندنی ئازاری گەلی عیراق
بەڕێزان سەرنووسەری PUKmedia و سە‌رجە‌م ستافەكەی، گە‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی جەنابتان دەكەین بە‌بۆنە‌ی 18 ئەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئە‌م سایتە میدیایە.
مالپەڕی PUKmedia توانییوە لە ڕێگەی ڕۆژنامەگەریی ئەلكترۆنییەوە قۆناغی پێشكەوتوو تێپەڕێنێت و خزمەتگوزارییەكی باش بەبێ جیاوازیی لایەنگری پێشكەش بە هەموو هاووڵاتیان بكات بەشێوەیەكی پیشەیی و بابەتیانە.
هەروەها ئە‌م سایتە ڕۆڵێكی باشی هەبووە و هەوڵ و ڕەنجی گە‌ورە‌ی لەبیر نەكراو بۆ مەسەلەی دۆكیومێنتكردنی جینۆسایدی ئێزیدییەكان داوە و گە‌یاندنی ئێش و ئازاری گەلی عیراق و كوردستان بەگشتی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
داود جوندی شێخ كالو
لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگالی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
لێپرسروای مه‌ڵبه‌ندی دووی رێكخستنی كه‌ركوك
مه‌ڵبه‌ندی دهۆك:PUKmedia پێگه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی به‌ھێزی پروفیشناڵه
سه‌رنووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و ستافی (PUKmedia) ی ئازیز
به‌بۆنه‌ی داگیرساندنی مۆمی18هه‌مین ساڵه‌ی سایتی (PUKmedia)به ناوی خۆم و هه‌ڤاڵانم له مه‌ڵبه‌ندی چواری بادینان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان لێ ده‌كه‌م و هیوادارم سایته كه تان له گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامدا بێت.
دیاره یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه گرنگی و بایه‌خێكی گه‌وره‌ی به راگه‌یاندن داوه و چه‌ندین كه‌ناڵی راگه‌یاندنی له قۆناغه جیاوازه‌كاندا هه‌بووه، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن و كاریگه‌ری سه‌رده‌می به‌جیهانیبوون و رۆڵ و كاریگه‌ری سۆشیاڵ میدیا، دامه‌زراندنی پیوكه‌ی میدیا پێویستیه‌كی سه‌رده‌میانه بوو، ماڵپه‌ری پیوكه‌ی میدیا له‌ماوه‌ی 18ساڵی ته‌مه‌نیدا ، په‌یام و سیاسه‌تی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و هه‌واڵ و زانیاریی له‌سه‌ر كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و جیهان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به په‌یڕه‌ویكردنی یاسا و یٔیتیكی رۆژنامه‌وانی بڵاو كردوه‌ته‌وه و سه‌رچاوه‌ی زانیاریی بووه بۆ خوێنه‌ران و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، هیوادارم هه‌میشه پێشه‌نگ بن له كاروانی رۆژنامه‌وانی كوردی و سۆشیال میدیادا.هه‌روه‌ها (PUKmedia) له ماوه‌ی رابردوودا وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی پیشه‌یی، به ره‌چاوكردنی ئیتیكی رۆژنامه‌وانی بووه‌ته فێرگه‌یه‌ك بۆ پێگه‌یاندن و ناسینی چه‌ندین نووسه‌ر و رۆنامه‌نووس له ته‌واوی كوردستاندا.ھه‌روه‌ھا ئه‌م مالپه‌ره توانویه‌تی گرنگی تایبه‌ت به بادینان و ده‌ڤه‌ره‌كه بدات لایه‌نی سیاسی و روشنبیری ھونه‌ری و كلتوری ..ھتد ده‌توانین بلێن بۆته پێگه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی به‌ھێزی پروفیشنال وراستگۆیه ھه‌واله‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
دووباره پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم .
ئاراس محه‌مه‌د ئاغا
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و
لێپرسراوی مه‌لبه‌ندی چواری دھۆك
پەیامی لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان بۆ ساڵیادی دامەرزاندنی سایتی PUKmedia میدیا
بە‌رێزان سەرنوسەر و جێگری سەرنووسەر و میدیاكار و كادیر‌و كارمە‌ندانی سایتی PUKmedia
بە‌بۆنە‌ی 18 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕەكەتان، بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لەمەكتەبی پەیوەندییەكان ی.ن.ک، گە‌رمترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دە‌كە‌م، هیوای گەشەو پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم، لە خزمەتكردنی میدیای كوردی و گە‌یاندنی پەیام رەوای كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.
سایتی PUKmedia كە حەڤدە ساڵ لەمەوبەر دامەزرا و پێدەنێتە هەژدەساڵەی لەدایكبوونییەوە، بووەتە سە‌رچاوە‌یە‌كی گرنگ، بۆ بەدەستخستنی هەواڵ و زانیاری و بڵاوكردنە‌وە‌ی هەواڵ و بابەتی گرنگ و بەپێزی جیاجیای، سیاسی و ئابوری و رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی و وەرزشی و بیروڕای جیاوزا، لەم پێناوەشدا رەنج و ماندووبوونێكی زۆرتانداوە.
هیوادارم وە‌ك چۆن لە هەژدە ساڵی رابردوودا بەشێوەیەكی بابەتی و پیشەیی و هاوسەنگ و ئازاد لە خزمەتكردنی كاروانی خەباتی رۆژنامە‌گە‌ری و رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی دابوون، هەر بەهەمان گوڕوتینی جارانەوە، بەردەوامبن لە باشتر گە‌یاندنی پەیام و دەنگی گەلی كوردستان بەگەلانی دونیا.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین، دەستی ماندووبوونی تە‌واوی خێزانی سایتەكەتان دەگووشم، هیوای سە‌ركە‌وتن و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
دكتۆر سۆران جەمال تاهیر
ئە‌ندامی مەكتەبی سیاسی لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی ی.ن.ک
کوردستانی نوێ پیرۆزبایی لە PUKmedia دەکات
بەڕێز⁄ کاروان ئە‌نوە‌ر سەرنووسەری PUKmedia
بەڕێزان⁄ رۆژنامەنووس و کارمەندانی ماڵپەڕی PUKmedia
بە بۆنەی تێپەڕبوونی 17 ساڵ بەسەر دامەزراندنی ماڵپەڕەکەتان و داگیرساندنی مۆمی 18 ساڵییەوە، بە ناوی ستافی رۆژنامەی کوردستانی نوێ- ەوە پیرۆزبایتان لێدەکەین و ھیوادارین وەکو ھە‌میشە پێشەنگ بن لە گە‌یاندنی پەیامی راستگۆیی و یەکێتییانە و ئاوێنەی راستەقینەی رووداوەکان بن لە سۆسیال میدیا‌و بەردەوام بن لە کارکردنی پیشەییانە و سەنگینی خۆتان بپارێزن.
پیرۆزە
کوردستانی نوێ
رادیۆی بادینان پیرۆزبایی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی PUKmedia ده‌كات
به‌بۆنه‌ی داگیرساندنی مۆمی 18 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ماڵپه‌ڕی PUKmedia وه، رێڤه‌به‌ریا رادیویا بادینان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنووسه‌ر و میدیاكاران و خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌كات كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
سالیادا PUKmedia پیروزه
ل روژا ٢٢/١٢٠٢١ (١٧) سال ب سه‌ر دامه‌زراندنا PUKmedia ده‌رباز دبن و دێ ده‌ست ب ھه‌لكرنا شه‌مالكا (١٨)ێ كه‌ت
ب ڤێ ھه‌لكه‌فتێ رێڤه‌به‌ریا رادیویا بادینان سلاڤ و پیروزباھیێن خوه ئاراسته‌ی ھه‌موو ھه‌ڤال و خوانده‌ڤایێن ھێژا دكه‌ن و ھیڤی خوازن كو دداھاتی دا بشێن باشتر ژ جاران خزمه‌تا خه‌لكێ خوه بكه‌ن كا چه‌وا د روژێن ره‌ش و به‌رته‌نگ دا د وی ئاستێ به‌رپرسیاره‌تیێ دابون و شیان ب باشترین شێوه ئه‌ركێن خوه جێ به‌جێ بكه‌ن و خزمه‌تا خه‌لكێ خوه و خوانده‌ڤایێن خوه بكه‌ن پیروزه و ب ھیڤیا سه‌ركه‌فتنێ.
رێڤه‌به‌ریا رادیویا بادینان
بریكاری وه‌زیری ئه‌وقاف: PUKmediaھه‌میشه ئیتیكی رۆژنامه‌نوسی خۆی پاراستووه
18ساڵ یادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ری (PUKmedia) پیرۆزبێت
به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ھه‌ژده‌ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان (PUKmedia)، پیرۆزبایی گه‌رم له سه‌رنووسه‌ر و ستافی به‌ڕێوه‌بردن و ته‌واوی ڕۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی ماڵپه‌ری (PUKmedia) ده‌كه‌م، هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونی زیاترتان بۆ ده‌خوازم، ماڵپه‌ڕی (PUKmedia) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ری ره‌سمی حزبیه به‌ڵام ده‌ستێكی باڵای ھه‌بووه بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ گه‌یاندنی كێش و گرفت و داواكاریه‌كانیان به به‌رپرس وكاربه‌ده‌ستانی حزبی وحكومی،ھه‌میشه ئیتیكی رۆژنامه‌نوسی خۆی پاراستووه.
زێندین مه‌ولود
بریكاری وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئاینی
بروسكه‌ی پیرۆزبایی عه‌بدولواحد محه‌مه‌د
برای به‌ڕێز كاك كاروان سه‌رنوسه‌ری (PUKmedia)ی ئازیز
به‌ڕێزان كارمه‌ندانی (PUKmedia) ی ئازیز
سڵاوی په‌روه‌رده و زانست...
به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی (17) ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی (PUKmedia)ی ئازیز هه‌روه‌ها ده‌سپێكی ساڵێكی تازه له كار وكرداره جوان و ره‌نگینه‌كانتان، جوانترین چه‌پكه گوڵتان ئاراسته ده‌كه‌ین، هیواخوازین ئه‌م مینبه‌ره پڕ له جۆش و خرۆش و راستگۆ و حه‌قبێژه به هه‌مان گڕوتینی ئه‌و حه‌ڤده ساڵه به‌رده‌وام بێت، له نماینده كردنی تێكڕای چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریش هه‌ڵگری چه‌پكه گوڵه هه‌ره‌جوان و پڕ به‌هاكه‌ی مامی گه‌وره‌ی كوردان بێت، جارێكی‌تر له دڵه‌وه ئه‌م بۆنه‌یه‌تان لێ پیرۆز ده‌كه‌ین.
هه‌رشاد و سه‌ركه‌وتو بن...
عه‌بدولواحد محه‌مه‌د حاجی
له‌یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان
بارزان شێخ عوسمان: PUKmedia جێی متمانه‌ی خوێنه‌رانه
هه‌ڤاڵی به‌ڕێز مامۆستا كاروان ئه‌نوه‌ر سه‌رنوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسان و ته‌كنیكسێنانی ی سایتی PUKmedia ئازیز
له یادی هه‌ژده‌یه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندن و كه‌وتنه كاری ئه‌م سایته راستگۆ و بوێر و جێ باوه‌ڕ و متمانه‌یه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و راگه‌یاندنكاراندا ,گه‌رمترین پیرۆزبایی تان پێشكه‌ش ئه‌كه‌م .
پیوكه‌ی میدیا له یه‌كه‌م رۆژی هاتنه ناو ریزی جیهانی رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی پێگه‌یه‌كی به‌هێزی بۆ خۆی جێگیر كردوه له‌نێو روناكبیران و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ئه‌كه‌ن .
راسته ئه‌م سایته ئاڕمی ی ن ك له یه‌خه‌ی داوه كه جێگه‌ی شانازییه‌تی ,له هه‌مان كاتدا چاو‌دێر و وریا كه‌ره‌وه یه‌كی به‌هێزیش بوه له ئاست كه‌مو كورتییه‌كانی ئه‌م حزبه و حكومه‌تیش به جۆرێك ئه‌و ده‌روازه و په‌نجه‌ره‌یه‌ی دانه‌خستوه كه بواری ره‌خنه گرتن و نقورچگرتن ده‌ره‌خسێنێت بۆ خوارو خێچییه‌كانی حكومه‌ت و حزبیش به زمان و شێوازێكی پیشه‌یی و ده‌ستورییانه به‌و جۆره‌ی كه سه‌رۆك مامجه‌لالی مه‌زن ئێوه‌ی له‌سه‌ر راهێناوه , كه به‌شانازیی و بێ شه‌رمكردن ده‌سكه‌وت و باشه‌كان بخه‌نه‌رو ,به‌وپه‌ڕی ئازایه‌تیی و ئازادیشه‌وه كه‌موكورتییه‌كان بخه‌نه‌رو . سه‌رباری ئه‌وانه‌ش پیوكه‌ی میدیا سه‌رچاوه‌یه‌كی راستگۆشه بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیارییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ئه‌وه‌ی ئه‌گوزه‌رێت له ناو كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان و هێزه سیاسییه‌كان به زمانه‌كانی كوردیی و بیانییه‌كان ,بۆیه هه‌رده‌م ئه‌م سایته لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كیی و هه‌ڵبژێراو و په‌سه‌ند دیده‌ی خوێنه‌واران و روناكبیران و ئه‌وانه‌یه كه به‌دواداچون ئه‌كه‌ن بۆ روداو و هه‌واڵه‌كان .هه‌ر دره‌وشاوه بێت ئه‌م سایته ره‌سه‌نه‌ی راگه‌یاندنی كوردستان و عێراق .
برای دڵسۆزتان
رۆژنامه‌نوس و هاوكاری دانه‌بڕاوتان
بارزان شێخ عوسمان
شوان داودی:PUKmedia لەریزبەندی پێشەنگەکانە
بەڕێزان سه‌رنووسه‌رو
ستافی ماڵپه‌ڕی PUK MEDIAی ئازیز
به‌ناوی دەزگای میدیایی کەرکوکەوە پیرۆزبایی کوژانەوی مۆمی 17 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕه خۆشه‌ویستەكه‌تان ده‌كه‌ین و ده‌ستی یه‌كه به یه‌كه‌ی ئێوه‌ی ماندوونه‌ناس و هه‌ڵگری په‌یامی راستگۆیی و به‌رپرسیارێتی دڵسۆزی رێبازه‌كه‌ی مامی گه‌وره، ده‌گوشین و رۆڵ و ماندووبوونتان به‌رز ده‌نرخێنین و ساڵیاده‌كه‌شتان به‌رز راده‌گرین.
خوشك و برایان:
ئاشكرایه له‌سه‌رده‌می ئێستای ئه‌نته‌رنێت و ته‌كنولۆژیادا، میدیای ئه‌لیكترۆنی قورسایی و گرنگی خۆی هه‌یه‌و توانیویه‌تی ته‌نگ به‌سه‌رجه‌م میدیا ته‌قلیدییه‌كان هه‌ڵبچنێت و ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ده‌چن كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ته‌واوی میدیای ئه‌لیكترۆنی ببێته جێگر‌و میراتگری سه‌رجه‌م ئه‌و میدیا ته‌قلیدییانه، بۆیه گرنگیدان به‌م میدیا سه‌رده‌میانه‌یه، زه‌روره‌تێكێ هه‌نووكه‌ییه، كه خۆشبه‌ختانه بوونی PUK MEDIA له ریزبه‌ندی پێشه‌نگه‌كانی میدیای ئه‌لیكترۆنی كوردی، گه‌واهیده‌ری زیندوویی ئه‌م جۆره میدیایه‌ی یه‌كێتیه، ئه‌وه‌ش به هه‌وڵ و تێكۆشانی ئێوه‌و ئه‌و پانتاییه ئازادییه‌یه كه یه‌كێتی بۆ ئۆرگانه‌كانی فه‌راهه‌می كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته زیاتر بایه‌خ به‌م میدیایه بدرێت، چونكه جیهان له‌پێشچوونی خێردایه‌و ركابه‌رییه‌كانیش سه‌خت و توندن، ئێمه‌ش بڕوامان به دڵسۆزی و توانای ئێوه زۆره، وه‌لێ هیوای زیاترمان پێتانه، ئه‌و هیوایه‌ش به هاوكاریكردنی هه‌موو لایه‌ك و كۆمه‌كی به‌رده‌وامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له رووی دارایی و مه‌عنه‌وییه، دێته دی تا یه‌كێتی پێشه‌نگ له هه‌موو بوارێكدا بگه‌ڕێته‌وه ریزبه‌ندی شایسته‌ی خۆی..
دووباره پێرۆزباییتان لێده‌كه‌ین و به‌هیوای ئاینده‌یه‌كی گه‌ش
شوان داودی
سەرپەرشتیاری گشتی
دەزگای میدیایی کەرکوک
رێكخراوی میدیا: PUKmedia ماڵپه‌ڕێكی ڕاستگۆ و سه‌نگینه
به‌بۆنه‌ی داگیرساندنی مۆمی هه‌ژده‌هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی PUKmedia، ڕێكخراوی میدیا بۆ ڕاهێنانی ڕۆژنامه‌نووسان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته كردووه و ڕایگه‌یاندووه ماڵپه‌ڕی PUKmedia ماڵپه‌ڕێكی ڕاستگۆ و سه‌نگینه و گه‌شه‌ی به بواری ڕۆژنامه‌نووسی داوه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه:
به‌ڕێزان ..به‌رپرس و سه‌رنوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسه به‌ڕێزه‌كانی PUKmedia
له‌یادی داگیرساندنی مۆمی هه‌ژده‌هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زاراندنی ماڵپه‌ڕی PUKmedia، گه‌رمترین پیرۆزبایتان ئاڕاسته ده‌كه‌ین، ده‌ستخۆشی ڕاستگۆیی و ماندوونه‌بونتان لێ ده‌كه‌ین، توانیوتانه گه‌شه به‌بواری ڕۆژنامه‌وانی و سه‌رخستنی ماڵپه‌ڕه‌كه بده‌ن، ئه‌مه ش مایه‌ی دڵخۆشی و سه‌لیقه‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌ڕابردوو سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌میشه دڵخۆش بوو به‌و شێوازه جوانه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری، ئێوه‌ش توانیوتانه ببنه سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی دروست و سه‌نگینی نێو مێدیای كوردی، دوباره پیرۆزه. ڕێز و خۆشه‌ویستیمان قبوڵ بكه‌ن.
ڕێكخراوی مێدیا
بۆڕاهێنانی ڕۆژنامه‌نووسان
PUKmedia مینبه‌ری راستیی و هه‌قبێژییه
پیرۆزبایی نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له یۆنان بۆ ساڵیادی دامه‌زراندنی PUKmedia .
برای به‌ڕێز كاك كاروان ئه‌نوه‌ر سه‌رنووسه‌رو كارمه‌ندان و هه‌ڤاڵانی تێكۆشه‌ر له‌سایتی PUKmedia
بۆ ساڵیادی دامه‌زراندنی سایته‌كه‌مان، به‌ناوی خۆم و تێكڕای هه‌ڤاڵانم له‌یۆنان، پیرۆزبایی ئه‌م یاده گه‌شه‌تان لێئه‌كه‌م و وه‌ك هه‌میشه خواستی پێشكه‌وتنی زیاتر‌و داهێنان و نوێگه‌ریتان له‌هه‌موو بواره‌كاندا بۆ ئه‌خوازم..
هه‌ڤاڵانی ئه‌و سایته جوانه، هه‌میشه پێشه‌نگی كار‌و خه‌بات و تێكۆشان بوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان وه‌كو خۆی به خوێنه‌رو بینه‌ره‌كانی بگه‌یه‌نن، به‌هه‌قیش سه‌لماندووتانه كه سایتی PUKmedia ، پێشه‌نگ و مینبه‌ری راستیی و هه‌قبێژییه..
هه‌ر له‌م یاده‌دا پشتیوانیی و هاوكاری تێكڕای هه‌ڤاڵانم له‌یۆنان-تان بۆ دوپات ئه‌كه‌مه‌وه‌و ستایشی كار‌و ماندووبوونه‌كانتان ئه‌كه‌ین له‌بری گه‌یاندنی په‌یام و كار‌و چالاكییه‌كانی كوردستانیانی ئازیز له‌م وڵاته‌دا، به‌تایبه‌تی كه‌هه‌موو كاره‌كانتان له‌ئاستی به‌رپرسیارێتی قۆناغه هه‌ستیاره‌كانی چه‌ند ساڵی رابردوودا بووه كه‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیی پێدا تێپه‌ڕیوه.... هیوای به‌رده‌وامیتان بۆ ئه‌خوازم و هه‌میشه به‌سه‌رفرازییه‌وه ئه‌م یاده بكه‌نه‌وه‌و له‌هه‌مووتان پیرۆزبێت..
ره‌وا بابان
نوێنه‌ری ی.ن.ك
له‌یۆنان
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پیرۆزبایی له PUKmedia ده‌كات
سه‌رنوسه‌ر،كارمه‌ندان و ڕۆژنامه‌نووسانی ماڵپه‌ڕی PUKmedia
به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه چه‌پكه گوڵی پیرۆزبایی پێشكه‌ش به‌ته‌مه‌نی پڕ به‌رهه‌م و كار‌و به‌خششی ماڵپه‌ڕه ئازیزه‌كه‌تان ده‌كه‌ین ، ده‌خوازین هه‌رده‌م به‌ئیتیكی كاری میدیاییه‌وه، سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراو و ڕاستگۆكه‌ی هه‌واڵ بن و له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی پێشكه‌وتنی سۆشیال میدیاشدا، وه‌ك هه‌میشه، مه‌شخه‌ڵی ڕووناكی ڕاستییه‌كان بن.
PUKmedia به هه‌وڵ و كۆششی كارمه‌ندان و میدیاكارانی له‌ماوه‌ی 17 ساڵی ته‌مه‌نی خۆیدا چه‌ندین قۆناغ و ئه‌زمونی مه‌زنی تێپه‌ڕاندوه و زاڵبووه به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كاندا و پێشه‌نگ بووه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌كان و بێگومان جێ ی متمانه‌ی خوێنه‌ران و ڕۆژنامه‌نوسان بووه.
له‌ماوه‌ی كاركردنتاندا توانیوتانه خزمه‌تێكی به‌رچاو به میدیای ئه‌لیكترۆنی كوردی بكه‌ن و ماڵپه‌ڕێكی هه‌مه‌ڕه‌نگی ده‌نگ و ڕه‌نگه جیاوازه‌كان بێت، هاوكات توانیویه‌تی له‌ڕێگای به‌شه‌كانی تری به زمانی بیانی ده‌نگ و ڕه‌نگی كوردان بگه‌یه‌نێته میلله‌تانی تری دنیا.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، (پی ی‌و كه‌ی میدیا) به‌رده‌وام هه‌وڵی خۆی خستۆته گه‌ڕ بۆ سه‌رخستن و پێشخستنی پرۆسه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده له‌هه‌رێمی كوردستان به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و كار‌و چالاكیی زانكۆكان و ڕه‌وتی به‌ره‌وپێشچوونی زانست ،كه به‌تایبه‌تتر ئێمه له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی زیاتر هه‌ست به‌و هه‌ماهه‌نگی و پشتیوانییه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان ده‌كه‌ین.
له‌كۆتاییدا هیوادارین PUKmedia به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و رێباز‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه خزمه‌ت به دیموكراسی و ئاشتی و ته‌بایی و برایه‌تیی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌كات له‌نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا.
دوباره ئه‌م یاده له‌گشت لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌ین
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
بروسكه‌ی پیرۆزبایی یه‌كێتی هاورده‌و هه‌ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌و هه‌ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی PUKmedia ده‌كات كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی...
PUKmedia تایبه‌ت
بروسكه‌ی پیرۆزبایی عه‌مید ساڵح عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵیادی PUKmedia
بروسكه‌ی پیرۆزبایی ئێزیدییان به بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی PUKmedia
به‌بۆنه‌ی یادی 18 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی مالًَپه‌ڕی PUKmedia پێگه‌ی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی له سه‌رنوسه‌رو رۆژنامه‌نووسان و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و هیوامان سه‌ركه‌وتنتانه، PUKmedia له‌ماوه‌ی رابردودا یه‌كێكه بووه له‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ی كه پیشه‌یانه‌و په‌یوه‌ست به یاسا‌و ئیتیكی رۆژنامه‌وانی له‌رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی راست و دروست خزمه‌تێكی زۆری به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عیراق كردووه‌و هه‌میشه سه‌رچاوه‌یه‌كی راستگۆ‌و باوڕپێكراو بووه، PUKmedia رۆڵی گرنگی گێڕاوه له خزمه‌ت گه‌یاندن به ئێزیدیه‌كان به تایبه‌ت له كاتی داگیركردنی شه‌نگال له لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه، PUKmedia له‌و كاته‌دا وه‌ك كه‌ناڵێكی باوڕپێكراو راستگۆ بووه‌ته پردێكی په‌یوه‌ندی له‌نێوان ئێزیدییه‌كان و وڵاتانی جیهان و كێشه‌و كاره‌ساته‌كانی ئێزیدییه‌كان و ده‌نگی مه‌زڵومی ئێزیدییانی به عیراق و دونیای ده‌ره‌وه گه‌یاندووه.
دووباره پیرۆزیتان لێده‌كه‌ین..
خالید قاسم
چالاكوانی ئێزیدییه‌كان
ساڵح قەیتوولی: PUKmedia مینبەری نووسەر و رۆشنبیرانە
بروسكەی پیرۆزبایی
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و كارمەندان و پەیامنێرە بەڕێزەكانی PUKmedia
لە پاش سڵاو
لە ناخەوە بە گە‌رمی پیرۆزبایی 18 هەمین ساڵ یادی دامەزراندنی ماڵپەڕە بەڕێزەكەتان لێ دەكەین، بە ڕاستی ئێوە بە ئەرك و ماندوێتی خۆتان و بە خۆبەخشی پەیامنێرە دڵسۆزەكانتان و دەست و خامەی ڕەنگینتان توانیوتانە وەكو ئاوێنەیەكی ڕوونی ڕاستگۆیی ڕوداوەكان بن بۆ بەخشی هەواڵەكان بڵاوكردنە‌وە‌ی كار و چالاكی ئۆرگانه جیاوازەكان و ڕوونكردنەوەی سیاسەتی فەرمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەروەها مینبەرێكن بۆ هەموو ئەو نوسەرو رۆشنبیرانەی كە بە گیانێكی كوردانەو نیشتمان پەروەرانە لە خەمی گەل و نیشتمانەكەیاندان.
بە‌رێزان وێرای جارێكی تر پیرۆزبایی لە خۆتان سە‌رجە‌م هەڤاڵ و هاوكاران و پەیامنێرانتان لە كوردستان و لە وڵاتانی دەرەوە هیوای زیاتر سە‌ركە‌وتن و گەشەكردن و بەرەوپێش چونتان بۆ دە‌خوازین و دڵنیا و گەشبینین كە ئێوە بە ئەزمون و سنگفراوانی خۆتان لە سەر ڕێچكەی حیكمەت و پەیامەكانی مام جەلالی نەمر هەمیشە مینبەرێكی ئازاد دەبن بۆ گە‌یاندنی دەنگی دلێر و ڕەخنەی هەموو ئەوانەی كە دەیانەوێت لە رێگای ئێوەوە كار بۆ ئازادی ڕادەربڕین و گەشەكردنی بیری پێشكەوتن و خزمەتگوزەرای و خۆشبەختی گەلەكەمان دەكەن.
ئیتر هەر شاد و هەر سەربەرز و هەر سەركەوتوو بن بۆ پێشەوە
لە گەڵ ڕێزدا
ساڵح قەیتوولی
21-1-2021 سوید
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامە‌نووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24