riklam

نرخی دۆلار تادێت بەرزدەبێتەوە

ئابوری 09:38 AM - 2021-01-21
.

.

نرخی هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نزیكەی 146 هەزار دیناری عیراقی و تادێت زیاتریش بەرز دەبێتەوە.

لەوبارەیەوە شوان هادی خاوەنی نووسینگەی یۆرۆ لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ 21ی 1ی 2021 نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بە خۆوە بینیووە و لە ئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان 145 هەزار و 900 دینارەو بەراورد بە دوێنێ زیاتر بەرزبووەتەوە.

وتیشی: ئەمڕۆ بەهای 100 یۆرۆ 176 هەزار و 500 دینار و بەهای پاوەند 197 هەزار و 750 دینار و لیرەی توركی 19 هەزار و 750 دینار و تمەنی ئێرانی 6 هەزار و 750 دینارە.

ئەمە لە كاتێكدایە ماوەی زیاتر لە مانگێكە نرخی دراوەكان بەگشتی و دۆلار بەتایبەتی لە بازاڕەكانی عیراق و هەرێم جێگیر نییەو لە بەرزبوونەوەدایە، هۆكارەكەشی بۆ پڕكردنەوەی كۆرتهێنانی بودجەی ساڵی 2021 دەگەڕێنرێتەوە كە هەر دۆلارێك بەرامبەر دیناری عیراقی بە 1450 دینار جێگیركراوە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket